05/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فوئاد حوسێن به‌ڕه‌سمی وه‌ڵامی عه‌بادی ده‌ده‌ینه‌وه
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان فوئاد حوسێن له لێدوانێكی دا سه‌باره‌ت به نه‌ناردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه، گوتی: "ئه‌گه‌ر بزانین سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عه‌بادی به‌ڕەسمی باسی ره‌وانه نه‌كردنی مووچەی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، بێگومان به‌ڕه‌سمی وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه."
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم فوئاد حوسێن بۆ رۆژنامه‌نووسان، گوتی: "بارودۆخی ناوچه‌كه خراپ بووه و شه‌ڕی داعش‌یش درێژخایه‌نه و ماوه‌یه‌كی زۆریش ده‌خایه‌نێ، پێویسته له‌شكری عێراقیش شه‌ڕی داعش بكا، چونكه شه‌ڕی داعش شه‌ڕی هه‌موومانه، هیوادارین سوپای عێراقیش بێته سه‌رخه‌ت به تایبه‌تی له سنووری ئێمه كه هێزی پێشمه‌رگه‌مان تیادا جێگیركردووه، به‌شێك له ناوچه‌كانی دیکەش تا ئێستا به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه."
هه‌روه‌ها گوتی: "پێمانخۆشه سوپای عێراق هاوكاری پێشمه‌رگه بكا له‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا ئازادكراون."