گۆڤارێكی ئەمریكی توركیا دەیەوێت هەمان کارەساتی ئەرمەنەکان بەسەر کوردەکاندا بهێنێت
06/11/2014 نوسەر: bzavpress

گۆڤارێكی ئەمریكی توركیا دەیەوێت هەمان کارەساتی ئەرمەنەکان بەسەر کوردەکاندا بهێنێت

گۆڤارێكی ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت "توركیا دەیەوێت بەچاوی خۆی سەربڕینی هەزاران هاوڵاتی كورد لە كۆبانێ بە چاوی خۆی ببینێت، هەروەك چۆن كاتی خۆی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی ئەنجامدا" .

گۆڤاری (USA ARMENIAN LIFE) ی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكیدا لەسەر پەلاماری داعش بۆ سەر كۆبانێ و بێدەنگی توركیا وەك وڵاتێكی ئەندامی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی ناتۆ، ڕایگەیاندووە "كاتێك ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و پەیمانی باكوری ئەتڵەسی ناتۆ داوای لە توركیا كرد هاوكاری كۆبانێ بكات و ڕێگە نەدات كارەساتی مرۆیی لەو شارە ڕووبدات، توركیا بێدەنگ بوو چونكە سەركردەكانی توركیا دەیانەوێت ببینن كە ژمارەیەكی زۆری كوردەكان سەردەبڕدرێن" .
لە بەشێكی ئەو ڕاپۆرتەی گۆڤارە ئەمریكیەكەدا هاتووە "توركەكان ئەرمەنەكانیان سەربڕی، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام نكۆڵی لە ڕوودانی ئەو كۆمەڵكوژیەی ئەرمەنەكان دەكەن، ئێستاش توركەكان كارئاسانی بۆ ڕوودانی قەسابخانەیەكی دیكە لەگەڵ یەكێك لە نەیارەكەیان دەكەن كە ئەویش كوردە" .