26/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌در پشتیوانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مالیكی ده‌كات
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در پشتیوانی خۆپیشانده‌ران ده‌كات بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئیلاف، خۆپیشاندانه‌كانی باشوور‌و ناوه‌راستی عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و بریاره بۆ نوێژی هه‌ینی ئه‌مرۆش خۆپیشاندانێكی گه‌وره له‌زۆرێك له‌شارو شارۆچكه‌كانی عێراق ئه‌نجامبدرێت.
سه‌رچاوه‌كه بلاویكرده‌وه كه خۆپیشانده‌ران داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن و به كه‌سێكی شكستخواردووی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بلاوكرده‌وه كه سه‌در پشتیوانی خۆپیشانده‌ران ده‌كات و داوای كردووه هه‌رچی زووه مالیكی واز له‌پۆسته‌كه‌ی بهێنێت.
خۆپیشاندانه‌كان له‌ئه‌نجامی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێ ئاسایشی و خراپی دۆخی هاوڵاتیانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه.
د.ع