06/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هێرۆ ئیبراهیم ده‌بێته سكرتێری گشتی یه‌كێتی
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ده‌بێته سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (ووشه) هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی، جێگه‌ی ناوبراو ده‌گرێته‌وه‌و ده‌بێته سكرتێری گشتی حزبه‌كه.
رۆژنامه‌كه زانیارییه‌كانی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو یه‌كێتی وه‌رگرتووه‌و ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه هێرۆ ئیبراهیم به‌هاوكاری شانازی خوشكی‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه، ده‌یه‌وێت ببێته سكرتێر.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بڵاوكردۆته‌وه كه هه‌ریه‌كه له (عه‌دنان موفتی، ئاسۆ ئه‌ڵمانی، ئه‌رسه‌لان بایز، شۆرش ئیسماعیل‌و قوباد تاڵه‌بانی) پشتگیری هێرۆ ئیبراهیم ده‌كه‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه هێرۆ ئیبراهیم له‌رێی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر دارایی یه‌كێتی، كۆنتڕۆڵی ئه‌و حزبه‌ی كردووه‌و له‌ئێستاوه به‌زه‌بری پاره ده‌ستی به‌هه‌وڵه‌كانی كردووه‌و ده‌شیه‌وێت لاهور شێخ جهنگیو قوباد تاڵه‌بانی بهێنێته مه‌كته‌بی سیاسی.
د.ع