07/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
زیادکردنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانی عێراق
کاربەدەستێکی ھەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند ھەناردەی نەوتی ھەرێم گەیشتووەتە نزیکەی 300 ھەزار بەرمیل لە رۆژدا.
ئاشتی ھەورامی سەرۆکی سەرچاوە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئێستا کە لە ھەناردەی 300 ھەزار بەرمیل لە رۆژدا لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیا نزیک بووینەوە .
گوتیشی : سێ کێڵگەی نەوتی دیکە لەو ناوچە دایە کە بڕیارە بەرھەمھێنان لەواندا لە دوو یان سێ مانگی داھاتوودا دەست پێ بکرێ .
ھەورامی وتیشی پێشبینی دەکرێ ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە مانگی یەکی ساڵی داھاتوودا بۆ 500 ھەزار بەرمیل لە رۆژدا بەرزبێتەوە .
سەرباری نەیارەتی کردنی حکومەتی عێراق ، ھەرێمی کوردستانی عێراق لە مانگی ماگکی رابردووەوە ھەوڵ ئەدات ھەناردەی نەوتی خۆی لە بەندەری جەیھانی تورکیا لە دەریای ناوەڕاست زیاتر بکات .