حكومەتی عێراق دەستیكرد بەچەكداركردنی هۆزی بونەمر
07/11/2014 نوسەر: bzavpress

حكومەتی عێراق دەستیكرد بەچەكداركردنی هۆزی بونەمر

عەقید شەعبان كعیدی فەرماندەی پۆلیسی فریاكەوتنی بەغداد ئاشكرایكرد دەستكراوە بەچەكداركردنی هۆزی بونەمر، بەوتەی ئەویش بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەكی باش لەچەكی سووك گەیشتووەتە سەربازگەی "عین الاسد" لەڕۆژئاوای ئەنبار.  
 
ئەو بەرپرسە ئەمنییە راشیگەیاند لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵمەتێكی سەربازی بەهاوكاری نێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق‌و چەكدارانی هۆزی بونەمر دەستپێدەكات بۆ هێرشكردنەسەر چەكدارانی داعش، ئەوەش وەك تۆڵەكردنەوەی ئەو هۆزە لەچەكدارانی داعش، لەبەرانبەر كۆمەڵكوژییەكانیان.
 
لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا هۆزی بونەمر بەهۆی ئەوەی كە نەچوونە ژێرباری فەرمانەكانی داعش ڕووبەڕووی هێریشی توندی داعش بوونەوە تائێستا نزیكەی 400 كەس لەو هۆزە كوژراوە.