26/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سوپای سوریای ئازاد: دژی په‌یه‌ده‌ین نه‌ك دژی كورد
سوپای سوریای ئازاد نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد كردووه‌و تێیدا هاتووه كه دژی كورد نین به‌ڵكو دژی په‌یه‌ده‌ن.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، كه‌تیبه‌یه‌كی سوپای سوریای ئازاد نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد كردووه‌و تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه سوپای سوریای ئازد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی كورد ناكات، به‌ڵكو شه‌ڕ دژی په‌یه‌ده ده‌كات چونكه ئه‌وان پشتیوانی له‌رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان بلاوكرده‌وه كه سوپای سوریای ئازاد هێزێكی زۆری ره‌وانه‌ی قامیشلۆ كردووه بۆ كۆنترۆڵكردنی فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره كه ئێستا له‌ده‌ستی په‌یه‌ده دایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و به‌پێی هه‌واڵی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی تر، په‌یه‌ده ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه بۆ رووبهرووبوونهوهو له ئێستاشدا ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی كورد خۆیان ناونوس كردووه كه بچنه ریزه‌كانی ئه‌و پارته.
هه‌مانكات صاڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده داوای پشتیوانی له پارته‌كانی تر كردووه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سوپای سوریای ئازاد‌و به‌ره‌ی نوسره.
د.ع