زێباری رەتیدەكاتەوە خۆبەخشەكانی بەمیلیشیا ناوبردبێت
08/11/2014 نوسەر: bzavpress

زێباری رەتیدەكاتەوە خۆبەخشەكانی بەمیلیشیا ناوبردبێت

هەفتەی پێشوو هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق لەلێدوانێكدا ئاشكرایكرد كە حكومەتی عێراق زیاتر لەملیارێك دۆلاری بۆ میلیشیا سەربازییەكان لەعێراق خەرجكردووە، كە ئەم قسەی زێباری كاردانەوەی لێكەوتەوەو داوای لێكرا روونكردنەوە لەو بارەوە بدات.
 
لەبەرانبەردا  زێباری لەبەیاننامەیەكدا رایگەیادووە ئەو لەلێدوانەكەیدا چەكدارە خۆبەخشەكانی عێراقی بەمیلیشیا ناو نەبردووەو رەتیكردووەتەوە قسەیەكی لەو شێوەی كردبێت.
 
وەزیری دارایی عێراق هەروەها لەو بەیاننامەدا رایگەیاندووە خۆبەخشەكانی عێراق لەئێستا وەك سوپا لەبەرانبەر چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی شەڕ دەكەن‌و چەندین ناوچەیان لەدژی هێرشەكانی داعش لەعێراق پاراستووە.