ئێران ڕایگەیاند فرۆشتنی سوتەمەنی بە ئۆتۆمبێلەكانی توركیا لەناو خاكی ئێران رادەگرێ
08/11/2014 نوسەر: bzavpress

ئێران ڕایگەیاند فرۆشتنی سوتەمەنی بە ئۆتۆمبێلەكانی توركیا لەناو خاكی ئێران رادەگرێ

محەمەد جەواد ئارتچیان بەڕێوبەری گشتیی نووسینگەی گواستنەوە و گومركی ئێران رایگەیاند، فرۆشتنی سوتەمەنی بە ئۆتۆمبێلەكانی توركیا لەناو خاكی ئێران لە كۆتایی مانگی تشرینی دووەمەوە رادەگرن و هۆكارەكەشی بۆ بوونی جیاوای زۆر لە نرخی سوتەمەنی نێوان هەردوو وڵات گەڕاندەوە.
روونیشیكردەوە كە لە دوای ئەو مێژووەوە ئێران لەسەر پێشنیازی ئەنقەرە، تانكی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلەكانی توركیا لە كاتی تێپەڕبوونیان بە خاكی ئێراندا سەرمۆر دەكات.