08/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی لیوایەكی تایبەتی پێشمەرگە بۆ زوممار دادەمەزرێنێت
مەسعود بارزانی بڕیاریدا كە لیوایەكی تایبەتی پێشمەرگە بۆ ژمارەیەكی زۆر لە گەنجانی زوممار دابمەزرێنێت كە خۆبەخشانە لەریزەكانی پێشمەرگەدا دژی داعش شەڕ دەكەن.
بارزانی بڕیاریداوە كە ئەو گەنجە خۆبەخشانە مەشقو راهێنانیان پێ بكرێت، بۆیە لەئێستاشدا ئەو خۆبەخشانە لەفێرگەیەكی هێزەكانی زێرەڤانی لە پیشابوور مەشق و ڕاهێنانی سەربازی ئەنجام دەدەن.
یەكێكە لە فەرماندەكانی میحوەرەكەش ئاشكرای كردوە كە ئەو هێزە نوێیەی خۆبەخشەكان هەفتەیەكی تر ڕاهێنانیان كۆتایی دێت و بە ڕەوانەی دەڤەری زوممار دەكرێنو لەوێ جێگیر دەكرێن.