08/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی 9 ته‌نکه‌ری نه‌وتی قاچاخی داعش له که‌رکوك
به‌رپرسێکی ئه‌منی که‌رکوك ڕایگه‌یاند که 9 ته‌نکه‌ری نه‌وتی قاچاخی داعش له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له که‌رکوك ده‌ستی به سه‌ر داگیراوه و ئاشکراشی کرد که شۆفێرانی ته‌نکه‌ره‌کان که ئه‌ندامی داعش بوونه ئازاد کراون.
له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا له ناوچه‌ی داقۆق سه‌ر به پارێزگای که‌رکوك له دوو هه‌ڵمه‌تی جیادا پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به هاوکاری هێزی ئه‌منی و پۆلیسی که‌رکووک ده‌ستیان به سه‌ر چه‌ند ته‌نکه‌رێکی نه‌وتی قاچاخ داگرت که چه‌ند به‌رپرسێکی کورد و چه‌کدارانی داعش خاوه‌نی ته‌نکه‌ره‌کان بوون.
له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا سه‌رجه‌م شۆفێرانی ته‌نکه‌ره‌کان که کارتی ئه‌ندام بوونی داعشیان پێوه‌بوو ڕاده‌ستی پۆلیسی که‌رکوك و دادگایی کران که‌چی پاش تێپه‌ڕینی دوو ڕۆژ ئازاد کران.