09/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی یانه‌ی سلێمانی یه‌كێتییه‌كی دوورخسته‌وه
به پاساوی هاندانی جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌ی بۆ ره‌خنه‌گرتن له‌ئیداره، سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی یه‌كێتییه‌كی له‌ریزی یانه‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن ناسراو به‌سه‌ركه‌وتی كوبه كه سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانییه، بریاری دوورخستنه‌وه‌ی عه‌تا صاڵحی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ی دا‌و ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره‌ش ره‌خنه له‌بریاره‌كه ده‌گرێت‌و پێی وایه ناحه‌قی به‌رامبه‌ر كراوه.
له‌وباره‌وه عه‌تا صاڵح سه‌رپه‌رشتیاری دوورخراوه به‌رۆژنامه‌ی یاری راگه‌یاند كه پاش كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر نه‌فت، سه‌رۆكی یانه بریاری دورخستنه‌وه‌یداوه.
ناوبراو له‌باره‌ی هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی، به رۆژنامه‌ی یاری وت (یه‌كێك له‌پاسه‌وانه‌كانی كاك سه‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی پێ وتووه كه گوایه من له‌پشێوییه‌كانی یارییه‌كه‌دا هانی جه‌ماوه‌رم داوه دژی ئیداره‌ی یانه‌كه قسه بكه‌ن‌و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان بكرێت، كه له‌راستییدا من ئه‌وه‌م نه‌وتووه‌و ته‌نها هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌م داوه).
عه‌تا صاڵح راشیگه‌یاند كه سه‌رۆكی یانه بێ گه‌ڕأنه‌وه بۆ ئیداره‌و گوێگرتن له‌راو بۆچوونی من ئه‌و بریاره‌یداوه كه ئه‌وه‌ش ناحه‌قییه.
وتیشی (من پێوایه بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی یانه سیاسییه، چونكه من یه‌كێتیم‌و پێشتریش ئه‌و ناڕازی بووه له‌دانانی من به سه‌رپه‌رشتیار، له‌كاتێكدا من ته‌نها گرنگیم به وه‌رزش داوه‌و له‌هیچ كات‌و ساتێك‌دا حزبایه‌تیم له‌یانه‌كه‌دا نه‌كردووه).
د.ع