10/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌ندو ئامۆژگاریه‌كان له‌ئه‌زموونی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی سه‌ركه‌وتن و داكشان
لهدووسئ ساڵی ڕابووردوودا شۆڕشه‌كانی به‌هاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی دهسهلاَتی زۆرهملئ وسته‌م له‌لایه‌ن هاولاَتیان و خهباتگێڕانهوه هه‌ڵگیرساو به‌تایبه‌تی لهدهوڵتهعهرهبیهكانی (تونس و مصر و لیبیا‌و یه‌مه‌ن و سوریا..) سه‌رجه‌میان توشی پاشه‌كشه‌و پوچه‌ڵبوونه‌وه بوونه‌ته‌وه به‌هۆی نه‌بوونی ده‌ستورێك (قچائی و یاسادانان و جێبه‌جێكردن) مافه‌كانی هاوولاَتیان بپارێزێت و سنوری دهسهلاَتهكان دیاریبكات...
ئهگهرههڵسهنگاندنێكی بابه‌تیانه بۆ هه‌ریه‌كه لهدهوڵتهكانی به‌هاری عه‌ره‌بی بكه‌ین چه‌ند ڕاستیه‌كمان به‌رچاوده‌كه‌ون :
*سوریا ::شۆڕشێكی فاشل و داكشاوه به‌هۆی داپڵۆسین و دڕنده‌یی دهسهلاَت له‌لایه‌ك و دابه‌شبوونی ئاین و مه‌زهه‌بی هاوولاَتیان به‌سه‌ر ئیسلام و مه‌سیحی و ..هه‌روه‌ها مه‌زهه‌به‌كانی شیعه و سونه له‌لایه‌كیتره‌وه ئه‌مانه سه‌رباری بێهه‌ڵوێستی كۆمكاری عه‌ره‌بی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌و هه‌موو وه‌حشیگه‌ریه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كانی شۆڕشدا ڕووده‌ده‌ن..
*- میصر : ده‌توانین بڵێین گه‌وره‌ترین قه‌یران ڕووی له میصركردوه و شۆرشی گه‌لانی میصر زۆرخراپ كه‌وتوه‌و هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه له‌به‌رنه‌بوونی (توافق) له‌نێوان ئیخوان مسلمین ((كه‌توانی به‌هۆی ڕێمخستنه به‌هێزه‌كه‌یه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بیباته‌وه‌و دهسهلاَت بگرێته‌ده‌ست )) و هه‌موو ڕێكخستنه سیاسیهكانیتر كه‌توانیان پاش كه‌متر له‌ساڵێك كوده‌تا بكه‌ن و له‌بری دیموكراتی لیبراڵه‌كان) به‌پشت به‌ستن به شێوازه‌كانی (الدوله العمیقه) پاشماوه‌ی ده‌سته‌وتاقمی موباره‌ك و ڕه‌وته سهلفیهكان سیاسه‌تی داپڵۆسین و كوشتن و تۆقاندن و بێبه‌شكردن وه‌ك زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر پیاده‌بكه‌ن و ده‌ستورێكی تاك ڕه‌وانه ده‌ربكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك ڕێگهیانپێبدات له‌به‌رده‌م دادگا سه‌ربازیه‌كاندا خه‌ڵكی سیڤیل دادگایی بكه‌ن و ...دهسهلاَتی ڕه‌ها به‌سه‌رۆك كۆمارببهخشێت...هتد
*- لیبیا : ده‌كرئ بڵێین پاشاگه‌ردانی و بێسه‌روبه‌ری لهلیبیادا به‌رجه‌سته‌و به‌رقه‌راره به‌هۆی لاوازی دهسهلاَت به‌جۆرێك ناتوانێت كۆنترۆڵی سهرزهویهكانی لیبیابكات ئه‌مه‌ش فاكته‌ری سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین میلیشیای به‌هێزه به‌جۆرێك كه‌وتونه‌ته وێزه‌ی خه‌ڵك به‌به‌هانه‌ی بوونی په‌یوه‌ندیان به ڕژێمی پێشوهوهو تۆڵهسهندنهوهكان ڕوخساری تاكه‌كه‌سی وه‌رگرتوه ده‌كرێت ئه‌م دۆخه ناوبنێین پاشاگه‌ردانی.
*- یه‌مه‌ن : ناكرئ بڵێین بارودۆخی یه‌مه‌ن له هاوسێكانی باشتره چونكه تائێستاش ده‌زگاكانی سوپا‌و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس له‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆكی لادراو (علی عبدالله صالح)دان وه خه‌ڵكی به‌گشتی و داموده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌تایبه‌تی ڕووبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌و كوشتن و داخستن بوونه‌ته‌وه به‌رده‌وام خه‌ڵكانیان لئ ده‌ڕفێنرێت و ده‌كوژرێت به‌بێئه‌وه‌ی كه‌س ڕێگریان لئ بكات هه‌روه‌ها میلیشیای مه‌زهه‌بی دهسهلاَتێكی فراوانیان هه‌یه به‌جۆرێك هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر دهسهلاَتی مه‌ركه‌ز.
*- تونس : ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر تروسكاییه‌كی هیوامابێت له‌شۆڕشی تونسدایه چونكه تائێستا له‌گه‌ڵ به‌هێزی ته‌وژمی ناڕه‌زایی و پیلانی نه‌یاره‌كانی به‌رده‌وامه‌و له‌گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا ڕۆڵێكی ناوازه ده‌گێڕێت.بهبهرقهراركردنی ئاشتی و پابه‌ندی بهدیموكراتیهوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حیزبی (نههچه) و غه‌نوشی له‌سه‌ر ته‌وژمی ئیخوان و ئیسلامی حسابن و به‌رامبه‌ره‌كانیشیان چه‌پ و لیبرال و...
** لێره‌دا پرسیارێك دێته‌گۆڕ ئایا فاكتهرهبههێزهكانی نه‌كه‌وتن و به‌رگه‌گرتنی شۆڕشی تونس له‌چیدایه ؟؟؟ ئایا ئهوكارانهكامانهن حیزبی (نههچه)ی تونس كردونی بوه‌ته هۆی مانه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به‌سه‌لامه‌تی؟؟
ئه‌گه‌ر چاوێك به‌مێژودا بخشێنین ده‌بینین تونس چهندجیاوازیهكی هه‌یه له‌گه‌ڵ باقی دهوڵهتهكانیتر له‌ڕوی :
+تونس له‌ساڵی 1861 ه‌وه ده‌ستوری وولاَتی هه‌یه واته چهندسهدهیهك پێش ده‌وڵه‌ته هاوسێكانیهوهیه هه‌روه‌ها له‌ڕوی مافی مرۆڤه‌وه پێشكهوتوترهو داموده‌زگا مهدهنیهكانیشی به‌هیزترن هه‌روه‌ها پێنج یه‌كی بودجه‌ی ته‌رخانكردوه بۆ بواری فێربوون
+ وه‌ك عێراق و سوریا شه‌ڕی مه‌زهه‌بی تێدانیه چونكه 98/100 دانیشتوانی سونه مه‌زهه‌بن ,
+ سوپا بێلایه‌نی خۆی پاراستوه و وه‌ك میصرنیه پێنج سه‌رۆكی ئه‌م دواییه‌ی هه‌مویان سه‌ربازی بوون ته‌نها محمد مورسی نه‌بێت ئه‌ویش سوپا كوده‌تای كردبهسهریدا هه‌روه‌ها له‌میصر 40/100ی بودجه بۆ سوپا ته‌رخانكراوه.
** ئه‌گه‌ر بڵێین پێكهێنانی حكومه‌تی ( میصر و تونس) هاوشێوه‌بوون زۆر ڕاسته چونكه هه‌ردولا ده‌نگیان به ئیسلامیهكانداو سه‌ركرده‌كانیان پێشتر یان له گرتوخانه یا دورخراوهو تاراوگه‌یی بوون !! وهههردوولایان نه‌یاری به‌هێزیان هه‌بوو
جیاوازیه‌كان ئه‌وه‌بوون پاش خۆپیشاندانه‌كان (محمد مرسی ) په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان بچڕان و وهلاَمی نه‌دانه‌وه ئه‌مه‌ش بوه‌هۆی كوده‌تای هێزی سه‌ربازی و ئه‌منی..بهلاَم له‌تونس به‌رچاوڕونی سه‌ركرده‌كان و گوێگرتن له‌داوای خۆپیشانده‌ران و وهلاَمدانهوهیان و ته‌نازول كردنیان له‌هه‌ندێك ده‌سكه‌وتی حیزبی گێڕانه‌وه‌ی ده‌ستورو بۆده‌نگدان و به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ ده‌ستوور به‌سبوون بۆ ڕونه‌دانی كوده‌تا و شۆڕشی خوێناوی.. هه‌روه‌ها حكومه‌ت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند بۆ حكومه‌تێكی كاتی هه‌رچه‌نده ئه‌مانه قورس و تاڵبوون بهلاَم بووبه‌هۆی پاراستنی ئهزمونهكهو ده‌ستكه‌وته‌كانی
جێگه‌ی سه‌رنج و ده‌ستخۆشیه (ڕاشد الغنوشی )له‌كۆنفرانسی ئابووری (داڤۆس) دا ووتی ئێمه دوو بژارده‌مان له‌به‌رده‌ست بوو لهدهسهلاَت بمێنینه‌وه‌و دیموكراتیه‌ت لهگۆڕبنێین؟؟ یان دیموكراتی بپارێزین و دهسهلاَت له‌ده‌ست بده‌ین .؟؟
** ئه‌مه ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتنی تونسیه‌كان بوو بۆیه پێویسته به‌رله‌وه‌ی لۆمه‌ی ڕۆژئاوا و هه‌ر هێزیكیتر بكه‌ین به‌وه‌ی كه‌هاوكاری ته‌واویان نه‌كردوه به شۆڕشه نوێیه‌كانی ناوچه‌كه یان پیلانی دوژمنكارانه‌یان هه‌بووه!!
ده‌بێت سهركردهناوخۆییهكان هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه نوازهیه بكه‌ن و له‌خاڵه‌كانی سه‌ركه‌وتنیان په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن و گه‌ل و میله‌ته‌كانیان له‌نه‌هامه‌تی و شه‌ڕو شۆڕ بپارێزن .