ووشه‌ی خواپه‌رستان... العباد
ده‌رکه‌وتنی ووشه‌ی { العباد } واتا خواپارستان و هه‌ڵگری ئه‌و نازناوه،
له سه‌ده‌ی دووه‌می کۆچی بوو خه‌ڵکانی ئه‌وسه‌رده‌م پێیانده‌وترا { التابعي } ئه‌وانه‌ن که به‌دوای هه‌والانی پێغه‌مبه‌ردا هاتن واتا هه‌والانی پێغه‌مبه‌ریان بینی بوون به‌ڵام پێغه‌مبه‌ریان نه‌بینی بوو {صلى الله عليه وسلم}،
هه‌روه‌ها چه‌ندێک له یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوایان له‌سه‌ر بێت مابوون که کۆمه‌له‌یه‌ک خه‌ڵکی خوا په‌رست په‌یدا بوون و سه‌ریان هه‌ڵدا،
ئه‌م خه‌ڵکانه گۆشه‌گیری و تێکه‌ڵ نه‌بوون به‌خه‌ڵکیان به چاک زانی و زیاده‌ڕه‌ویێكی زۆریان هه‌ڵبژارد له خواپه‌رستیدا که له سه‌رده‌می { الصحابة و التابعي }دا ئه‌و جۆره خواپه‌رستیه نه‌بووه وه پێشتر ئاماژه‌مان بۆی کرد چۆن پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم} له‌گه‌ل یاوه‌ره‌کانی ڕێگری ئه‌و جۆره خوا په‌رستیه بونه‌و به‌رپه‌چیان داوه‌ته‌وه،
هۆکاری ده‌رکه‌وتنی ئه‌م جۆره خواپه‌رستیه له ئه‌نجامی چه‌ند روداوێکی ناوه‌خۆوه بوو، له ئه‌نجامی خوێن رشتنی بێتاوانه‌وه بوو واتا براکوژی نێوان موسوڵمانان ،
ئه‌و که‌سانه که نازناوی { العباد }یان هه‌ڵگرت گۆشه‌گیری و دوور له تێکه‌ڵیان بریاردا، بۆ ئه‌وه‌ی خۆ پارێزکه‌ن له هه‌رچی تاوان و تاوانباریدا واتا ده‌ستیان نه‌بێت له هه‌رچی فتنه‌یه‌که‌وه .
وه‌هه‌روه‌ها هۆکاری تریان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دیارده‌ی گه‌وره‌بوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلام و زۆر بوونی سه‌روه‌ت و سامان سه‌رقاڵ بوونی که‌سانێک پێیه‌وه و دورکه‌وتنه‌وه‌یان له خوا په‌رستیدا،
بۆیه ئه‌م که‌سانه سه‌ریان هه‌ڵداو نازناوی { العباد}یان پێوه‌لکا.
بۆ نمونه : له { کوفه } خه‌ڵکانێک سه‌ریان هه‌ڵداو ده‌رکه‌وتن له‌خه‌ڵک جیا بونه‌وه و په‌شیمانی زۆریان لێوه وه‌دیده‌کرا دوای کوژرانی ئیمام حسین ره‌زا و ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت ناوی { التوَّابين يان البكَّائين }یان بۆخۆ هه‌ڵبژارد
واتا { ته‌وبه‌کاران یان گریاوه‌کان } .
هه‌روه‌ها خواپه‌رستانێکی تر ده‌رکه‌وتن ڕێگای خواپه‌رستیه‌کی توندیان گرته‌به‌ر و دورکه‌وتنه‌وه له ده‌وڵه‌ت و به‌ژداربونیان له بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌ت .
هه‌رخه‌ریکی ده‌ستکه‌وتنی زانسته‌کانی ئایین بوون و که‌سانی زانا و شاره‌زایان لێده‌رکه‌وت، وه به‌رده‌وام به‌ربه‌ستی که‌سانی داهێنراو { اهل البدع }یان ده‌دایه‌وه، تاوایان لێهات ترسێکی زۆری خوایان له‌دڵدا دروست بوو به گوێبیستن له قورئانی پیرۆزدا ده‌بورانه‌وه و بێ هۆش ده‌که‌وتن ،
بۆیه ئه‌و یاوه‌رانه پێغه‌مبه‌ر درودی خوایان له‌سه‌ر بێت که‌مابوون وه گه‌وره تابیعیه‌کان به‌ربه‌ستیان ده‌دانه‌وه و ڕێگریان لێ ده‌کردن،
وه‌ک [أسماء کچی أبي بكر وه عبد الله بن الزبير وه محمد بن سيرين ]و هاو پۆلی ئه‌وان،
هه‌روه‌ها هۆکاری ئه‌وجۆره‌که‌سانه بوو ئه‌و نازناوانه ده‌رکه‌وتن و سه‌ریان هه‌ڵدا له‌وسه‌رده‌م وه‌ک { العبَّاد وه الزُهَّاد وه القُرَّاء } .
ناودارترین خوا په‌رست { العباد } له‌و سه‌ردم وه‌ک { عامر بن عبد الله بن الزبير ، وه صفوان بن سليم ، وه طلق بن حبيب العنزي ،وه عطاء السلمي ،وه الأسود بن يزيد بن قيس ، وه داود الطائي ، وه چه‌ند که‌سانێک له هه‌واڵانی الحسن البصري }
سه‌ره‌تای لادان و له‌ڕێ ده‌رچونیان
هه‌ر لادانێک و له ڕی ده‌رچوونێک سه‌ره‌تا ورده ورده گه‌وره ده‌بێت و له ڕێ دوور ده‌که‌وێته‌وه تا له بنج و بناواندا ڕێگه وون ده‌کات،بۆیه خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان ده‌فه‌رمووێت { وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ }الا‌نعام 153
واتا :بێگومان ئه‌مه ڕێبازی منه ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون شوێنی ڕێچکه‌کانی تر مه‌که‌ون چوونکه جیاتانده‌کاته‌وه له ڕێبازی خوا،ئه‌وه‌یش په‌روه‌ردیگارتان فه‌رمانی پێ کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی خواناس و پارێزکار بن.
بۆیه له سه‌ده‌ی دووه‌می کۆچیدا گۆرانکاری به‌سه‌ر واتا و بۆچونی { الزهد }دا داهات له { کوفه و به‌سڕا }دا له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و گه‌وره خوا په‌رستانه‌دا وه‌ك إبراهيم بن ادهم 162 ك - سوریا -- مالك بن دينار 131 ک - به‌سڕا
بشر الحافي 227 ك - به‌غدا -- عبد الواحد بن زيد 177 ك - به‌سڕا
رابعة العدوية 180 ك - به‌سڕا
بۆ واتا‌و بۆچونێك که پێشتر خوا ناسانی پێش ئه‌وان { الزهاد } ئه‌و جۆره به‌ندایه‌تیه و زوهده‌یا‌ن به‌کار نه‌هێنابوو وه‌ک ئازار دانی گیان و وه‌دۆڵ و کێووکه‌وتن و نه‌خواردنی گۆشت و وازهێنان له ژن هێنان یان شوو کردن هیتر بۆیه ئه‌و گوته‌یه لای سۆفیه‌کان باوه گوایه { مالك کوڕی دینار } وای وتووه
{ لا يبلغ الرجل منزلة الصديقين حتى يترك زوجته كأنها أرملة ، ويأوي إلى مزابل الكلاب } حلية الأولياء 2/359
واتا : پیاو ناگات به‌پله‌ی{الصديقين}راستگۆیان تا ده‌ستبه‌رداری هاوسه‌ره‌که‌ی نه‌کات وه‌ک باوه‌ژنێک، وه تا ڕوه‌و زه‌بڵخانه‌کان نه‌بێت شوێن خواردنگه‌ی سه‌گه‌کان بۆبه سه‌ربردنی ژیان.
ئاگاداربه ئه‌م په‌رتوکه پڕه له درۆ و هه‌ڵبه‌سترا و به‌زاری خوا و پێغه‌مبه‌ر ی خوا{صلى الله عليه وسلم} جگه له‌مه‌ش وه‌لیه‌کان گۆشتی مرۆڤ و سه‌گ و گیا ده‌خۆن یا شێخ پاشه‌ڕۆی خۆی پیسایی ده‌دات به مورید بیدات به خێزانی که دووگیانه پێشتریش خۆی لێیده‌خوات.
له‌وانه‌یه بلێیت بوهتانه به‌ڵام به‌ویستی خوا هه‌مووی به‌به‌ڵگه‌و ده‌لیل ده‌یخه‌ینه به‌ر چاوی خوێنه‌ری به‌رێز چونکه ئه‌م په‌رتوکه { حلية الأولياء } زۆر مامۆستای ئایینی هه‌یه به په‌رتوکێکی زۆر چاکی ده‌زانێت و به‌رگریشی لێ ده‌کات مه‌به‌ستم مه‌لای سۆفی.
ئه‌م وتانه‌مان بۆ ده‌گوازنه‌وه به‌بێ هیچ به‌ڵگه و ده‌ڵیلێک له‌وانه‌ی پێشتر وه‌ک قورئانی پیرۆز و سوننه‌ی پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم} وه هه‌واله‌کانی دروودی خوایان له‌سه‌ر بێت به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه‌یه بۆیه له کوردستاندا که‌سانێک هه‌ن به‌ناوی { دێوانه یان مه‌زوب }به زوبانی عه‌ره‌بی { المجذوب } تا ئێستا نه شویان کردوه وه نه ژنیان هێناوه بگره جۆرێک له شێخه‌کانیشیان به‌و شێوه‌ن .
به‌ڵام وادیاره ئه‌و جۆره گووته‌یه زانایان وه‌ک { ابن تیمیة } بێیان وایه هه‌ڵبه‌ستراوه به زوبانی { مالکی کوڕی دینار } له لایه‌ن سۆفیه‌کانه‌وه، چوونکه پێچه‌وانه‌و لادانێکی ته‌واوی پێغه‌مبه‌ره {صلى الله عليه وسلم}
هه‌روه‌ها بۆ زیاتر شاره‌زا بوون سه‌باره‌ت به‌و زاته ده‌توانیت بگه‌رێیته‌وه {سیر اعلام النبلا‌ء } به‌رگی 5 لاپه‌ڕه 362
شیخ الاسلام{ ابن تیمیة } ده‌فه‌رمووێت له کۆتایی سه‌دی { التابعین } سێ شت ده‌رکه‌وت و سه‌ریان هه‌ڵدا وه‌ک { الرأي ، والكلام ، والتصوف }
کۆمه‌له‌ی { الرأي } بۆچوون، له کوفه ده‌رکه‌وتن .
کۆمه‌ڵه‌ی {الكلام } فه‌لسه‌فه، له به‌سرا ده‌رکه‌وتن.
کۆمه‌ڵه‌ی {التصوف } سۆفیه‌کان، له به‌سرا ده‌رکه‌وتن.
له‌دوای وه‌فات کردنی شێخ{حسن البصري }110 ک وه { ابن سيرين } 110ک چه‌ندکه‌سانێک ده‌رکه‌وتن وه‌ک {عمرو بن عبيد } وه { وا‌صل بن عطاء } وه‌هه‌روه‌ها { أحمد بن علي الهجيمي } قوتابی {عبد الواحد بن زيد } قوتابی شێخ {الحسن البصري } وادیاره له باسی قه‌ده‌ر کێشه‌ی هه‌بوو له گه‌ڵ بۆ چوونی کۆمه‌ڵه‌ی قورئان و سوننه { اهل السنة والجماعة } وه‌هه‌روه‌ها هه‌ڵسا به‌بنیات نانی { ته‌کیا } بۆ سۆفیه‌کان وه ئه‌مه یه‌که‌م جار ده‌بێت له مێژوو که شوێنی تایبه‌ت دروست بکرێت بۆ خوا په‌رستی جگه له مزگه‌وته‌کانی ماڵی خوا له { به‌سڕا } . ئه‌م شێوازه‌شیان له {حسینات }ی شیعه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه.
بۆ بابه‌تی ئاینده باس له جۆره‌کانی سۆفیایه‌تی و ڕێگاکانی ده‌که‌ین به‌ویستی خوا
{ وصلى الله وسلم على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم }