بۆ بینینی خۆشەویستم
10/11/2014 نوسەر: bzavpress

بۆ بینینی خۆشەویستم



هێندە خۆشم دەویت کەنازانم پێناسەی کەم
هێندە بیرت دەکەم کەناتوانم بۆ ساتێکیش لە بیرتکەم

ئەی خۆشەویست رازی دڵو دەرونی هەڵقرچاوی من
ئەی شا جوان و شا خۆشەویستی ناو ئاسۆی بیری من

فرمێسکم وەك شەونم بەسەر سورەگوڵی رومەتمەوە سەما دەکات
بۆ دیدارت گیانم شنە شنی وەرزی کۆچەران دەکات..

کە خامەکەم ئەرژێنێت ئەوین و ئاروینگ بۆ تۆ
سەراپا سۆفیەکی دەرگاکەتم وەری دەگرم تەنها تەریقەت من لە تۆ

نیە ووشە پێناسەت کات پڕ بەدڵێ بۆ ئاسودەی دڵی من
شاهی شاهان بەسروشتی بیڕازێنیتەوە چنینی ووشەی رازی هزری من

ئەی خۆشەویست گەورە ترین ئەستێرە
ئەی درخشان پڕشنگە جار سەروەری و سەرداری ئەم بوونە

ئەم شەو بە باهۆزێك سڵاوم دەنێرم بۆ مەدینە
تاکو بێتە لات بڵێت ئەم ماکوانە دیوانەیە عاشقی بینیتە

نوسینی: ماکوان کەریم و نیوەی شەوی نەرویج 10/11/2014