26/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
زانایانی ئیسلام :بەشداری كردن لەخۆپێشاندانەكان لەسەر داوای سوپا حەرامە
زانایانی ئیسلامی پێیانوایه داواكەی وەزیری بەرگری میسر بۆ خۆپیشاندان هاندانە بۆ خوێن ڕێژی وبەشداری كردن تێیدا حەرامە،وه‌داواش له سوپای میسر ده‌كه‌ن رووی چه‌كه‌كانیان نه‌كه‌نه گه‌ل وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بۆ خوێنرێژی نه‌به‌ن.
د.یوسف القرضاوی سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لهڕاگهیهندراوێكیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات"كهبەدەمەچوون و بەشداری كردن له‌داواكه‌ی سوپای میسر هاندانه بۆ خوێنڕشتن،داواشی لەهاوڵاتیانی میسر كردووە بەرژەوەندیەكانی ووڵاتەكەیان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندیەكان دابنێن و هەرچەشنە بەشداریەكی لەو خۆپێشاندانانە بەحەرام داناوە، چونكە سیسی پیلانی داناوە خوێن ڕێژی بخاتە نێوان ڕیزەكانی گەل".
وه‌هه‌روه‌ها لای خۆشیه‌وه شێخ محمد حه‌سانی گه‌وره سه‌ركرده‌ی ناسراوی ئیسلامی له ولاتی میصر له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی توندی دایه سوپا له‌ئه‌گه‌ری وه‌ها كارێكدا ده‌ڵێت "داواكەی وەزیری بەرگری میسر بۆ خۆپیشاندان هاندانە بۆ خوێن ڕێژی وبەشداری كردن تێیدا حەرامە وه داواش له سوپای میسر ده‌كه‌ن رووی چه‌كه‌كانیان نه‌كه‌نه گه‌ل وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بۆ خوێنرێژی نه‌به‌ن"
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه (عه‌بدولفه‌تاح سیسی)، وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی میسر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی كرد بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به سوپا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژیی و تیرۆر.
س.ع