11/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌وله‌مه (جيهانگيرى ) و كاريگه‌ريه‌كانى له‌سه‌ر كورد
گڵوبالیزم وشەیەکی سیاسی، ئابوریی، تکنۆلۆژیی، کۆمەڵایە تییە،لە گەڵ درۆست بوون و پەرەسەندنیی سەرمایە داریدا. باس لە شیۆەکانی پەرەسەندنی سیستەمی سەرمایەداری دونیا دەکات مەبەستی داگیرکردن و دەست بە سەر داگرتنی ھەموو شیۆەکانی ژیاندا ھەنگاوی ناوە. بە جیھانیی بوونی، گڵوبالیزم دیاردەیەکی جیھانی ھەمە لایەنەیە.
لهنهوهدهكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو زياتر باس و خواسى عه‌وله‌مه باڵى كێشا به‌سه‌ر جيهان و زۆر به‌خه‌ستى كهوتهبڵاو بونه‌وه ، زياتر له‌گه‌ڵ جاڕنامه‌ى سيسته‌مى نوێى جيهانى له‌سه‌رده‌مى حوكى (جۆش بۆش) هاته كايهوه ،به‌شێكى تر پێيان وايه دواى ڕێكهزتنامهى (جات -1947-1948) هاته كايهوه ڕێكهوتنامهيهكه له‌نێوان وڵاتانى پيشهساز مۆركرا بۆئازادى بازرگانى سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كان (22000) به‌ڵگه‌نامه‌ن ، هه‌رچه‌نده ئه‌م وشه‌يه پێشتر ناوى نه‌بوو به‌ڵام له‌ڕوى ناوه‌ڕۆكه‌وه هه‌بوه به‌هۆى ئه‌و كارلێكردنهى ئادهميزاد لهسهرزهوى ههيتى له‌گه‌ڵ يه‌كتر ، بۆيه ئێستا زياتر سه‌رده‌مه‌كه بۆته عه‌وله‌مه جيعان لهگوندێكى بچوك ده‌چێت ، (مارى بورلى) ده‌ڵێ : سه‌رده‌مى نه‌ته‌وه‌كان كۆتايى هات و ئێستا نۆره‌ى زه‌وى گهراييه ، بۆيه لێره‌دا سيسته‌مى ناسنامه‌و تێكهڵبونى كۆمه‌ڵگه ده‌ست پێده‌كات جيهان بچوك ده‌بێته‌وه‌و زهمهنيش ته‌سك ده‌بێته‌وه ، له‌م پێناسهيهوه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه عه‌وله‌مه به‌ماناى بچوكبونه‌وه‌ى جيهان دێت.
زانايانى پسپۆرى ئه‌م بواۆه به‌شى هه‌ره زۆريان عه‌وله‌مه بۆ سێ قۆناغ دابه‌شده‌كه‌ن
1-عهولهمهى په‌يامى ئاسمانى( ئيسلامى)
2-عهولهمهى شيوعيه‌ت
3-عهولهمهى سه‌رمايه‌دارى
به‌ڵا له‌ڕاستيدا ئه‌م دابه‌شكردنه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ڕاست نيه ، چونكه ناوى قۆناغ دێنێ ، به‌ڵام عهولهى په‌يام يان عهولهمهى ئيسلام له‌سه‌ره‌تاى بهشهريهتهوه بۆ هه‌موو جيهان هاتوه ، جگه‌له‌وه‌ش عهولهمهى ئيسلام له‌ئامانج و پێكهاته‌و سيسته‌مدا زۆر جيايه له‌گه‌ڵ عهولهمهى به‌شه‌رى هه‌ربۆيه عهولهمهى ئيسلام به‌ناوى جيهانى ئيسلام ناوده‌برێ.بۆيه عهولهمهى په‌يام پێشڕه‌وى به‌شه‌ريه‌ت و كۆمه‌ڵگايه ، تاك و دونيا ده‌مێنێ ، به‌ده‌يان سه‌ده له‌پێش عهولهمهى بهشهريهتهوهيه .
مهدرهسهكانى عه‌وله‌مه
1- مه‌دره‌سه‌ى ليبراليزم( ليبرال ديموكراسى).
ئه‌م مهدرهسهيه وادهڕوانێته ژيان كهسهربهستى له بيروڕاو كار‌كر‌ن و ماڵدارى دا كۆمه‌ڵگايه‌كى ئازاد و داهێنه‌ر دروست ده‌كات ، له‌كۆتايدا هاوسهنگيهكى سياسى و ئابورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌رونى دروست ده‌بێت ، ئه‌م بيره ماوه‌يه‌كى دورو درێژه له‌ئه‌وروپا په‌يڕه‌و ده‌كرێت ، بێگومان ئه‌مه‌ش لايانى سلبى و ئيجابى خۆى هه‌يه ، لايانى سلبى كه زياتر پشت ده‌به‌ستێت بهلايانى سو‌و پاوانى بازاڕ و فراوانى چينايهتى له‌چوارچێوه‌ى بنه‌ماى فراوانى به‌رژه‌وه‌ندى ، كهلهكۆتايدا ده‌بێته هۆى پهيدابونى ( هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند ، به‌هێزو بێهێز) .ئه‌م مهدرهسهيه جگه له‌هه‌ندێ مافى مرۆڤ نه‌بێ ، هيچ بنچينهيهكه ئه‌خلاقى تيانيه لهتيۆرو ديكتاتۆرى به‌رژه‌وه‌ندى به‌ولاوه.
بنچينه فكريهكانى ئه‌م مهدرهسهيه بريتيبون له (دێكارت-فرانسيس بيكۆن-جان جاك ڕۆسۆ )-تاده‌گاته داروين.
2-مه‌دره‌سه‌ى شيوعيه‌ت (ماركس- لينين)
ماركس (1817-1883) هاوڕێى -انجلس(1820-1890) ،هه‌ردوكيان پێكه‌وه كۆمه‌ڵه تيۆرێكى ئابورى و سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى بهبناغهيهكى فكرى فه‌لسه‌فى مادى توند داڕشت ، تيايدا مزگێنى ڕوخانى سه‌رمايه‌دارى دا له‌سه‌رده‌ستى چينى كرێكاران ، ڕاگه‌ياندنى شيوعيه‌ت، يه‌كه‌م كه‌س كه په‌يڕه‌وى له‌م ڕێبازه كرد لهتێۆرى سه‌ر كاغه‌زه‌وه گواستيهوه بۆ جێبه‌جێكردن ( لينين) بوو (1870-1924) كه شۆرشى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 1917ى لێكهوتهوه له ڕوسيا ، به‌م شێوه‌يه ئه‌م ڕێبازه ناوى لێ‌نرا ماركسى و لينينى.
بنچينهى فكرى ماركس و مه‌دره‌سه‌ى شيوعيه‌ت.
فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌م مهدرهسهيه هه‌روه‌ك و ماركس خۆى ده‌ڵێ له‌سه‌ر سێ پێچكه‌وه ستاوه.
1- تێۆرى په‌ره‌سه‌ندن(داروين).
2-گه‌ردونى بێ‌سنور.
3-ماديهتى بونه‌وه‌ر.
ماركس ده‌ڵێ : ناكۆكى كۆمه‌ڵگه ناجوڵێنێ ، به‌ڵك و سرشت دهيجوڵێنێ و گه‌شه‌ى پێده‌كا ، به‌هۆى سێ ياساوه
1- ياساى ناكۆكى
2- ياساى وه‌رچه‌رخانى چهندايهتى بۆ چۆنايه‌تى
3-ياساى (نفى النفى)
ئاوا ته‌فسيرى بونه‌وه‌ر و كه‌ون ده‌كا كه پێويست ناكا بير له‌هيچ بكاته‌وه نه خوا نهئاين چونكه ئه‌و جۆره بيرانه لهنهزانينى ته‌فسيرى دياريده سروشتيهكانه هاتوه .
* به‌و شێوه‌يه شيوعيه‌ت و وڵاتى سۆشياليستى له‌جيهان دروست بوو ، بوه پڕۆژه‌يه‌كى ئابورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و مێژوويى و سياسى ، فكرى و فه‌لسه‌فى و زانستى سايكۆلۆژى و عه‌سكه‌رى و ده‌ولى ، نه‌خشه‌ى سياسى جيهانى گۆڕى ، سه‌دان هه‌زار كتێبى له‌سه‌ر نوسرا تاساڵى 1990 ، له‌پاش ئه‌زمونێكى 70 ساڵى تێك ڕوخا .
بێگومان ئه‌م مهدرهسهيهش كاريگه‌رى له‌سه‌ر كوردستان هه‌بوو له‌سه‌رانسه‌رى كوردستان به‌ده‌يان حيزبى ماركسى دروست بوون ، ئێستاش هه‌ندێكيان هه‌ر ماون و خۆيان بهميراتگرى ماركس ده‌زانن ، پێيان وايه تاكه چاره‌ى ده‌رمانى ده‌ردى ميللهتى كورد ته‌نها ڕێبازى شكستواردوهوهكانى ڕابردوه‌و هيچ بير له‌وه‌ش ناكاته‌وه كه ڕێبازه زۆر له‌كۆنه‌وه هه‌ره‌سى هێناوه‌و تێكشكاوه نزيكه‌ى چاره‌كه سه‌ده‌يه‌كه تۆوى ئه‌م ڕێبازه ئه‌ڕوێنن له كوردستان كه‌چى هێشتا بنهتۆوهكهشيان ده‌س نه‌كه‌وتۆته‌وه .
3- مه‌دره‌سه‌ى سۆشيال ديموكرات .
بيرۆكه‌ى سۆشيالستى زۆر كۆنه ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ پێش زاين به‌ڵام وه ك ئه‌م شێوه‌يه‌ى ئێستا دانه‌ڕێژرابوو سۆشيالستى زۆر جۆرى هه‌يه ( سۆشياليستى زانستى ، تۆباوى ، نه‌ته‌وايه‌تى ، ديموكراسى، ئاينى ، نێونهتهوايهتى...) ، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ته‌نها دوو جۆره سۆشيالست مايهوه ، زانستى و ديموكراسى ، سۆشياليستى زانستى هه‌مان مه‌دره‌سه‌ى ماركسيزمه ، به‌ڵام سۆشيال ديموكرات ، ڕێبه‌رانى ئه‌م مهدرهسهيه بريتين له( كاوتسكى ، برنشتاين ، لاسال ، سان سيمۆن ) .
ئهمانهپێيان وايه بۆ گه‌يشتن به عدالهتى كۆمه‌ڵايه‌تى , گواستنه‌وه‌ى سه‌رمايه‌دارى بۆ سۆشياليستى به‌ڕێگه‌ى ئاشتى و پرۆسه‌ى ديموكراتى ده‌بێت ،
مه‌دره‌سه‌ى ئيسلامى.
ئيسلام پهيامه ئه‌م پهيامهش بۆته‌واوى مرۆڤايه‌تيه ، هه‌موى بهياسهيهكى چه‌سپاوو نه‌گۆڕ ته‌نراوه ئه‌م ياسايه هه‌ر لهگهردێكهوه تا گه‌ردون هه‌رله مرۆڤه‌وه تاك و مێروله هه‌موى له‌ژێر يه‌ك ياساى ڕه‌بانى دانراوه. بێگومان له‌ئيسلامدا يهزدان ئه‌و زاته‌يه كه بهبينراوو نهبينراوهوه له ميكرۆبهوه هه‌تاك و گه‌ردون ئه‌و دروستى كردوه به‌پێى ياساى توند‌و تۆڵ (مسهيهر كرا‌و) دروست كراون ، كه‌واته له‌ئيسلامدا
خلق 2- هدى(تقدير- تدبير) هه‌يه ، بۆيه له‌ئيسلام يه‌كه‌م خوا ههموشتێكى دروست كرد ، به‌ياسا و ورده‌كارى بۆههمويان دانا هيچ كام له‌وانه لهياساى خوا لاناده‌ن ، وهمخيرى مرۆڤ لهوهدايه خۆى به‌رپرسى كار‌و كردهوهكهيهتى.
ئسلام پهيامهكهى وهحيه، كه به‌ده‌ره له‌هه‌موو كه‌موو كورتيه‌ك هه‌م قورئان و هه‌م حديسى ڕاست و دروست ، كه واته له پهيامدا مه‌جالى گريمان و تيۆر نه‌ماوه‌ته‌وه ، هه‌رچى حكمو ڕێسا هه‌يه باياسا تايم كراوه . له‌ئيسلامدا خلق و امر ته‌نها خى خودايه (الا له الخلق والامر)، به‌هه‌موو ئهوامرى شه‌رعى
وكهونيهوه ، هيچ بنه‌مايه‌ك وه‌ك و ئه‌م دينه مرۆڤ ويست نه‌بوه .
سه‌رچاوه‌كان
2-نحونقد لفلسفه الحق الهجليه 1844 ز ده‌قى وته‌ى ماركس
3-مسعودعبدالخالق ناسنامه‌ى حيزبه كوردستانيه‌كان
4- دراسات اسلاميه ، سيد قتب
5-ئيمان و عقيدهى اسلامى ، على باپير
6- القراءن الكريم