دانپێدانانێکی گرنگی هاشمی ڕەفسەنجانی
12/11/2014 نوسەر: bzavpress

دانپێدانانێکی گرنگی هاشمی ڕەفسەنجانی




علی اکبر هاشمی رەفسەنجانی سەرۆکی کۆمەڵەی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیەکانی ئیران (رئیس مجمع تشخیص مصلحت نیظام ایران) رەخنەی توندی گرت لە بۆنە کانی وەک عومەر کوژی و نەفرەت لە صەحابە لەلایەن شیعەکانەوە.
بەپێی راپۆرتێک کەلە پێگەی هاشمی رەفسەنجانی بلاو کراوەتەوە، لە کۆبونەوەی لەگەڵ کۆمەڵیک لە بەڕێوەبەرانی کاروباری گەنجان لە وەزارەتی وەرزش و لاوان دەربارەی ڕەوشی موسوڵمانان و ناوچەکەو دروستبوونی (داعش) و ناکۆکیەکانی موسوڵمان قسەوباسی کرد.
هەروەها لە وتاری نیوەی مانگی میهردا باسی لە بۆنەی عومەر کوژی و نەفرەت لە یاوەرانی پێغەمبەری  (صلی اللە علیە وسلم) هۆکاری سەرەکی ناکۆکیەکانی نێوان موسوڵمانان داناو باسی ئەوەی کرد کەوا خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا  ئەمرمان پێدەکات و دەفەرموێت(لا تنازعوا فتفشلو و تذهب الریحکم...)... خوای گەورە لە قورئاندا هەڕەشە لەو کەسانە دەکات کە تەفرەقەو جودایی دروست دەکەن، بەڵام ئێمە ئەوەمان لەبەرچاو نەگرتووە دەستمان داوەتە دروستی کردنی تەفرەقەو دروستکردنی ناکۆکی نێوان شیعەو سوننە. لە یادە مەزهەبیەکانی خۆماندا بۆنەی وەک عومەر کوژی و نەفرەت لە یاوەران کە لەلای هەندێک کەسی شیعە بە عیبادەت دەزانرێت و ئەنجامی دەدات.
هەروەها دەڵیت ئەنجامدانی ئەو کارانە دەبێتە هۆکاری دروستبوونی ناکۆکی نێوان موسوڵمانان و ئەنجامەکەی دەبێتە دروستبوونی داعش و طالبان، پێم وایە ئەم فیتنە گەورەیەی کە ئێستا دروست بووە لە نێوان موسوڵمان هۆکاری ئەو ناکۆکیانەیە لەنێوانماندا، چونکە ئومەتێکی یەک ملیاردو حەوت سەد ملیۆنی کە دابەشبووین بەسەر ٦٠ وڵاتی سەربەخۆدا، دەمانتوانی هێزی گەورەی جیهان بین، بەڵام بەهۆکاری ناکۆکی نێوانمان بوینەتە ژێردەستەی ولاتانی ناموسڵمان.