12/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عالیه نوسه‌یف بۆ بزاڤ: پڕچه‌كردنی پێشمه‌رگه نایاساییه
عالیه نوسه‌یف په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا دژی پڕچه‌كردنی پێشمه‌رگه‌یه له‌لایه‌ن ئهمریكاو به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق له‌قه‌له‌می ئه‌دات.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری بزاڤ عالیه نوسه‌یف وتی (پێویسته ئه‌مریكا قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و شكست‌و قه‌یرانانه بكاته‌وه كه له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌عێراق بۆ عێراقیه‌كانی دروست كردوو له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌شی شوێنه‌واره‌كانی دیارن، ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌مریكا ده‌یكات هاوكاری كردنی عێراق نیه بۆ شه‌ڕی داعش، به‌ڵكو پڕ چه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌یه).
ناوبراو وتیشی (ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره، پێویست بوو ئه‌مریكا سوپای عێراق پڕ چه‌ك بكات ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی عێراقه بۆ ده‌ربازكردنی له‌و قه‌یرانه‌ی رووبه‌رووی بۆته‌وه، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشی جگه له‌قه‌یران هیچ شتێكی نوێیان پێ نابێت بۆ عێراقیه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سالاَنی 2003 هه‌تا 2011 بینیمان له‌و هێزانه).
د.ع