12/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ: ئێستا گه‌نده‌ڵی ناكرێت
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێی وایه كه ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی مووچه‌و قه‌یرانی داراییه‌وه گه‌نده‌ڵی له‌كوردستاندا ناكرێت.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ، شوكرییه شێخانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، وتی (دیاره ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕیووه شتیكی جیاواز‌و تایبه‌تمه‌نده ئاسایی‌و سروشتی نیه، له‌به‌ر دوو هۆكار له‌لایه‌ك ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه وه‌ك شه‌ڕی داعش، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌به‌رئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، بۆیه ئه‌و دوو قه‌یرانه وایكردووه گه‌نده‌ڵی كه‌مبێته‌وه).
ناوبراو وتیشی (چونكه پێشتر گه‌نده‌ڵیه‌كان له‌ڕووی داراییه‌وه بوون، به‌لاَم ئه‌مرۆ له‌به‌رئه‌و قه‌یرانه داراییه ته‌نانه‌ت پله تایبه‌تیه‌كان نیوه‌ی موچه‌یان براوه، پێشتر گه‌نده‌ڵیه‌كان له‌رووی دامه‌زراندن بوو، به‌لاَم ئه‌مڕۆ دامه‌زراندن ئه‌گه‌ر بۆ حاڵه‌تێكی زۆر پێویست نه‌بێت هیچ كه‌س دانامه‌زرێت، گه‌نده‌ڵی له‌م كاته ناكرێت).
د.ع