داعش دراوی تایبەت بەخۆی دروست دەكات
12/11/2014 نوسەر: bzavpress

داعش دراوی تایبەت بەخۆی دروست دەكات

داعش ئامادەكاریی‌ دەكات بۆ لێدانی دوو دراوی تایبەت بەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتیدایە و چاوەڕوانێش دەكرێت دراوەكە بە ناوی "دیناری ئیسلامی"ەوە دەربكات . 

ئەو دراوەی داعش كە چاوەڕێ دەكرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا بخرێتە بازاڕەوە، هاوشێوەی‌ سكەی‌ ئەو دراوەیە كە عوسمانی كوڕی عەففان، خەلیفەی سێیەمی راشیدین لە ساڵانی 630ی چاپیكرد. 

بە گوێرەی‌ هەواڵێكی سایتی عەرەبیە ، لە سەرەتادا دوو جۆر دراو لێدەدرێت، یەكێكیان ئاڵتون دەبێت كە كێشەكەی 4.3 گرام دەبێت و پێی دەوترێت "دیناری ئیسلامی"، ئەوی تریش زیو دەبێت و كێشەكەی 3 گرامە و ناوی "درهەمی ئیسلامی" دەبێت.