13/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هەرێم و بەغدا رێككەوتننامەیەكی گرنگیان ئیمزا كرد
لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە"، دوای گفتوگۆیەكی بەرهەمدار، هەردوولا ڕێككەوتن كە بگەنە چارەسەرێكی یەكسان و گشتگیر بۆ كێشەكانی نێوان حكوومەتی فیدرال و حكوومەتی هەرێمی كوردستان".
نیكۆلا میلادینۆڤ نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێارق رێككەوتننامەیەكی گرنگیان سەبارەت بە پرسی بودجە ئیمزا كرد.
وتیشی بەپێی رێككەوتننامەكە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت و هەرێمیش رۆڵی دەبێت لە دابینكردنی بودجەی گشتی عێراقدا.
جێی ئاماژەیە بەپێی رێككەوتننامەكەی ئەمڕۆی نێوان هەرێم و بەغداد، حكوومەتی فیدرال بڕی (500) ملیۆن دۆلار دەداتە حكوومەتی هەرێم و لەبەرامبەریشدا هەرێم ڕۆژانە بڕی (150) هەزار بەرمیل نەوتی خام دەخاتە ژێر ڕكێفی حكوومەتی فیدرالەوە.