هەژاریی لە پەروەردەو ئەقڵەوەیە
13/11/2014 نوسەر: bzavpress

هەژاریی لە پەروەردەو ئەقڵەوەیە



لەخۆت پرسیوە،چەند جار پێت وتراوە،بێ ئەقڵ !.بێ تەربیەت !.بۆ کەس پێ ناخاتە سەر بێ سەلیقەیی و بێ ئەقڵی خۆی ..
پێشوتر،بەڕێگەی بەردەوام پرسیارو گومان و بزێویەوە،هەستم ئەکرد،چ هەژارییەک لەفەرهەنگ و لەدونیابینی تاکی کوردیی دا هەیە، تا لەمدواییە چەندین وڵات نەگەڕام،چەندین ڕیسۆرچ و سەرچاوەی گرنگم دەست نەکەوت،لەگەڵ چەندین کەسایەتی جیهانی و ئەکادیمی و سیاسییدا بەریەک نەکەوتم،،،دەستم بەقورپێوان نەکرد،،نا بۆئەوەی ئێمە زۆر لەدواوەین،بۆ ئەوەنا کە تازە بەتازە خەریکی چین ،بۆئەوەی کە بەردەوام ئەم کۆمەڵگە ڕانەچڵەکیوە خۆشی بەلەسەرهەق زانیوە،لەو کڕکەوتنەی کڕکەوتوین بەدیار کۆنزێرڤاتییەتێکەوە،نایەڵێ و نایەڵێ یەک سانتیمەتر وەرچەرخان ڕووبدات . هەقم بەسەر ئەوەوە نییە حزبەکان وەکو یەک خەڵک دەخەڵەتێنن .هەقەکە ئەوەیە تاکی ئێمە نەدونیای بینیوە،نە پرسیارو گومان و هێزی خۆ ڕاوەشاندن و خۆ ڕێکخستنیشی هەیە .هەر کۆمەڵێک میدیایە بزنس دەکەن و،کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس و نوسەری هەمەچەشنە،کەهەر هەموویان خزمەت بەمانەوەی ئەو سیستەمە سیاسییە –کۆمەڵایەتییە دەکەن،کەهەیە .بێ ئەوەی خەڵکی عام هەست بکات .
ئەگەر میللەتێک بێ تەربیەت و بێ ئەقڵ نەبێت،دەیان گروپی سەلەفی و دۆگمای جۆراو جۆر،لەژێر ناوی دین و ڕێگەی ڕاستتدا،بەرەو داخران و نەکرانەوەی نابەن،بێ ئاگای ناکەن لەهەموو شت،"چونکە خۆیان بێدەستەڵاتن بەرانبەر هەموو دیاردەکانی دەوروبەر،هیچ قسەو چارەسەرییەکیان بۆخۆیان پێ نییە،هەموویان داوەتە دەست خودا !..تەماشای ئەو ناوچانە بکە کەزۆرترین چەوسانەوەیان بینیوەو پاشماوەی دوای نەفرەتییەکانی جەنگن ،ئەهلەکەی هەموویەکتر دەناسن و ئەوبەری خۆیان نەبینیوە.". ئەگەر بێ سەلیقەیی نەبێت ئینسان بێزی نایات تەماشای ئەو لەشکرە لە ئەساتیزەی جامیعەو بەناو چاودێرو جڕوجانەوەرە سەیرانە بکات ..بێعەقڵی چییە ؟؟.گەلێکی بێ سەلیقە لەدوای ئەنفال و گازباران شەڕی ناوخۆ دەکات و ،ئێستاش ئەو هێزەی تیاماوە .
بێ دەماخی لەوە زیاتر چی،جێگری ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی،سەرۆکی پارتی دەستەڵات بە باوەگەورەی خۆی بزانێت،لەخواریشەوە 17ی شوبات بەخەڵکی بکەن،ئەوانەی دوێنێ پەرلەمانیان بەشتێکی نابوت دەزانی،ئەمڕۆ لەناوپەرلەمان پاسەوانەکانی سەرۆکی حکومەت ڕێگەیان پێدەگرن،هەرنایەڵن قسەش بکەن ...بێ دەماخییە،دەنا بۆچی شۆڕش لەفەڕەنسا سەردەگرێت،لەئیسرائیل سەردەکەوێت،لەهەرێمی ئێمە تادێت بەدواوە ئەچێت ..!.
بێ تەربیەتییە،بەناوی داکۆکی لەشەرعییەتێکی درۆزنی شۆڕشگێڕیی،دوای (24) ساڵ ئێستاش داکۆکی لەگروپێکی مافیاو نیشتمانفرۆش و دەنگفرۆش و چەتە بکەیت .هەموو حزبێک لەباشوور ڕەگەکەی لەدەرەوەی ووڵاتە..لەناوخۆشدا مەکینەیەکن بۆ سیناریۆگێڕان و درێژەدان بەتەمەنی یەکتری و،لەسەربنەمای هێرشکردنە سەر ئەو،ئەمیان خۆی کردۆتە داکۆکی لەدۆزی گەل ..نیشتمانێک پڕ لەمیرابۆیە..هەریەکەو خەریکی تەحلیلی بێسەروبەرەییە بۆ نەخوێنەوارەکانی ناو کایەی سیاسیی و خەڵکیش هەر ئەم یەکانەی دەوێت .هەژاریی ئەوە نییە دینارێکی پێ نییەو داکۆکی لەدەستەڵات دەکەیت،ئەوەیە تۆ لەبنەڕەتدا بێ پەروەردەو بێ ئەقڵ بویت .درەنگە فریای خۆت بکەوە ..