15/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
(( مورته‌زا پاشایی )) كۆچی دوایی كرد ...
هونه‌رمه‌ندی لاو و ده‌نگ خۆشی ئێرانی (مورته‌زا پاشایی) دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی دواجار كۆچی دوایی كرد .
مورتەزا پاشایی له ١٣ی ئابی ١٩٨٤ لە تاران - ئێران له دایك بووه ، میوزیک ژەن، ئاوازدانەر، گیتارژەن و گۆرانی بێژی پۆپی ئیرانی بوو. مورتەزا دەرچووی بەشی گرافیک دیزاین بووە. پاشایی چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه‌ی تۆمار كردبوو كه زۆرێك له خه‌ڵكی چ له ئێران و چ له ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆگری به‌رهه‌مه‌كانی بوون ، هه‌روه‌ها له كوردستانیش هه‌واداری زۆری په‌یدا كردبوو . یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مه ناوازانه‌ی بریتی بوو له به‌رهه‌می ( یكی هست ) ، جگه له‌وه به‌رهه‌می ( عصر پاییزی ) و ( نگران منی ) دوو به‌رهه‌می‌تر بوون له به‌رهه‌مه‌كانی مورته‌زا پاشایی . پاشایی لەوەتەی ٢٠١٣ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو ، ماوه‌ی مانگێك پێش ئێسته به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی و تێكچونی باری ته‌ندروستی لە ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ گەیاندرایە نەخۆشخانەى به‌همه‌نی شاری تاران. و دواتر دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی ، و لە ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، مورتەزا لەوەتەی مناڵییەوە ئارەزووی لە مۆسیقا بووە و لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە دەستی بە گیتارژەنی کردبوو.