هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بونی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25_7 بڕیاربوو ئه‌م به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌ی ئێستا بونی هه‌یه داكۆكی و بڕیار‌و چاره‌نوسی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی كوردستان به‌جۆرێك ڕێك بخات وه‌ك ئه‌وی بڵێی له كوردستان هیچ جۆرێك له ناعه‌داله‌تی و ناڕێكیه‌ك له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌سه‌لاَت بونی نامێنی.ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا هه‌ردوو حیزبی ئیسلامی كوردستان(كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) دوای هاتنی پارته سیاسیه‌كه‌ی تر(گۆڕان) توانیان بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان و به‌رامبه‌ر حیزبی ده‌سه‌لاَت بێنه ده‌نگ،دوای ئه‌وه‌ی لیستی خزمه‌ت گوزاری و چاكسازیان پێك هێنا له هه‌ڵبژارده‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارتی (عیلمانی) زه‌حمه‌ت كێشان و حیزبی سۆسیالست و دوو پارتی ( ئیسلامی).به‌ده‌ست هێنانی 13 كورسی بۆ چوار پارت.دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان و رۆشتنی نوێنه‌ری هه‌ریه‌كه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌لاَتدا.هه‌ر له سه‌ره‌تاو بێگوێدانه هیچ جۆره ڕێكه‌وتنێكی پێشوو دوو پارتی عیلمانی بڕیاری به‌شداری كردنیاندا له حكومه‌ت.هه‌ریه‌كه‌له كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ره‌تادا بڕیاری دا به‌شداری حكومه‌ت بكات به‌لاًم به بونی كۆمه‌ڵێك مه‌رج له ده‌سه‌لاَت.لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌لاَتیش مه‌رجه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیان ڕه‌تكرده‌وه.دواتریش بڕیاریدا له ئۆپۆزسیۆن به‌شداربێت.یه‌كگرتووی ئیسلامیش دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی بڕیاریدا له ئۆپۆزسیۆن به‌شداربێت.دواتریش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ته‌نها ماوه‌ی 2 مانگ بوو جیابونه‌وه‌ی خۆی له ناوی یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستان ڕاگه‌یاند ئه‌ویش پێك هاتبوو له باڵی ڕیفۆرم (نه‌شیروان مسته‌فا) سه‌ركردایه‌تی ئه‌و باڵه‌ی ده‌كرد.توانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به ته‌نها و به‌بێ بونی هیچ ئه‌زمونێكی پێش وه‌خت بوه خاوه‌نی 25 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان. ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین به ئۆپۆسزیۆن بونی ئه‌و سێ پارته‌یه. له كاتێكدا كه هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان نزێك ده‌بوییه‌وه لێدوانه دژ به‌یه‌كه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن توندر ده‌بوو له‌سه‌ر دیاری كردنی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه ئیستا مه‌سعود بارزانی له‌و جێگه‌یه‌دایه،هه‌ڵوێستی جیاوازی نیوان یه‌كێتی و پارتی به جۆرێك بو به ئاشكرا هه‌ست به‌و ده‌كرا هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌وه مه‌سعود به‌رزانی دان.
دوای ته‌نها 4 ساڵ له ئۆپۆزسیۆن بون دوو حیزبی ئیسلامی و یه‌ك پارتی عه‌لمانی.له‌ماوه‌ی ئۆپۆزسیۆن بونی خۆیاندا ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی كه ئه‌وان هه‌یان بوو ته‌نها كۆبونه‌وه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی نێوانیان بوو نابێت ئه‌وه‌شه فه‌رامۆش بكرێت به‌بونی پارتێكی عه‌لمانی(گۆڕان)له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆندا ده‌سه‌لاَت كه‌وته ئه‌وه‌ی تۆزێك به خۆیدا بچێته‌وه چونكه هه‌ست ده‌كرا چیتر فیراربوون له هاولاَتی بۆ گوێنه‌دان له داواكاریه‌كان و به‌هاتنی ئه‌و جێگه‌ی قبوڵ نیه،
هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بۆ پێكه‌وه بوون له هه‌ر مه‌جالێكی سیاسی‌دا.پێویست ده‌كات چیتر درێژه نه‌ده‌م به‌و ماوه‌ی پێشوو به‌ڵكو ده‌مه‌وێت بێمه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا، له ماوه‌ی ته‌نها 3 مانگی ڕابردوا ئۆپۆزسیۆن نه‌ی توانی ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی بسه‌لمێنێت ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كنه‌گیری و به‌یه‌كه‌وه نه‌بون و یه‌كتر قبوڵنه‌كردن ده‌گه‌رێته‌وه..دانیشتن له دوای دانیشتن و كۆبونه‌وه له دوای كۆبونه‌وه بۆ بونی ڕكابه‌رێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له كۆتایشدا(.) ده‌رچوو..وه‌ك ئاشی بێ بنه‌وان.هه‌ڵویسته‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆچی وه‌ك ئاگری ئاو به‌سه‌ركراو كپ كرایه‌وه..ئایا ڕیكه‌وتنی كامیان بوو له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌سه‌لاَت(پارتی) بۆچی له دوا كۆبونه‌وه‌ی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن و ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی شه‌رمه‌زارانه و دور له‌و قسانه‌ی كه له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌یان كرد.دواتریش له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌یاندا نوسراوه(ئێمه پێشتریش پێشبینیمان كردبو كه هێنانه كایه‌ی باس و خواستی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له سێ مانگی رابردودا بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگابو بۆ درێژه‌دان به ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وا كه ئێستا ئه‌و مه‌رامه هاته دی، جارێكی تر پرسی پرۆژه‌ی ده‌ستور به فه‌رامۆشی و قه‌ده‌ر سپێردرایه‌وه. ئێمه سه‌ره‌ڕای رێزمان بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی بڕیاری ژماره 2 ی په‌رله‌مان له ساڵی 2011 ئه‌بێت له‌ژێر سه‌قفی په‌رله‌مان و له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ و پێداچونه‌وه بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستور بكرێت چونكه په‌رله‌مانی كوردستان نوێنه‌ری شه‌رعیی سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان و ئاڕاسته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌خۆگرتووه) كه‌واته من لێره‌دا ده‌پرسم ئۆپۆزسیۆن بونی ئێوه به‌كوێ گه‌یشت له دوای ئه‌وه‌ی خۆتان ئه‌وه ده‌ڵێن كه پێشتریش بێشبینی ئه‌وه‌تان كردوه،یان هه‌ر به‌ڵێن پێشوه‌خه‌ته نه‌درایه باشتر نه‌ده‌بوو.ئێسته‌ش هاتونه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی (ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت و، گره‌نتی هه‌ڵبژاردنێكی بێ خه‌وش نه‌كرێت، تۆماری ده‌نگده‌ران له ساخته‌كاری پاكنه‌كرێته‌وه، ئه‌و بڕیاره نایاساییه‌ی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وا بژاره‌ی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كراوه ده‌بێت) بۆیه وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێك پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین.ده‌سه‌لاَت هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی هیچ فشارێكی ئۆپۆزسیۆن بوونی ئێوه كاری تێناكات،ئێستا هه‌ر ئه‌و ئۆپۆزسیۆن بونه‌ی جارنیشتان نه‌ما ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیار بدات و ئه‌مانیش جێبه‌جێی بكه‌ن.له كۆتایدا پرسیاره‌كه‌م ئا لێره‌دایه .ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن ڕۆشته سه‌ر كورسی ده‌سه‌لاَت چی؟.ئه‌وكات ده‌سه‌لاَت ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن؟،خۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت،نا ڕه‌نگه چیتر له كوردستاندا شتێك نه‌مێنی به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن،ئه‌وكاته‌ش هه‌موولایه‌ك بۆخۆی ده‌سه‌لاَتی دیاری كراوی خۆی ده‌بات به‌ڕێوه.به‌لاَم پێده‌چێت ئه‌مجاره لایه‌نی سێهه‌م ده‌ركه‌وت ئه‌ویش من تۆم ناوێ ئه‌ویش باش نیه،واته ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی پێش‌و و ده‌سه‌لاَتداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ.