15/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەوانەی ئەمڕۆ لە ناو ڕیزەکانی" یەکێتی وپارتی"دان زۆرینەی جاشەکانن
سەردەمی
ڕژێمی بەعس،کۆمەڵگایەکی سێ ملیۆن و نیوی تا چوار ملیۆن،نزیکەی چوار سەد
موستەشارمان هەبوەو زیاتر لە حەوت سەدو پەنجە هەزار جاش ،جگە لە ئەمن و
جاسوس و تەواری و جەیشە شەعبی ومەفرەزە خاسە،ئەگەر هەر ئاوا هاکەزایی حسابی
بکەین ئەچێتە ملیۆنێک نێرینە کە پیاوی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس بوون، ئەمە
کارەساتترین کارەساتەو غەمبارترین غەمە،نیستیمانێکی داگیرکراو،گەلێکی بن
دەست و چەوساوە لە چوار ملیۆن یەک ملیۆن نێری جاش و خۆفرۆش وخائین بێت،واتە
زۆرینە ئەگەر ڕێژەی ژنانی لێدەربکەین.
بە
سروشت ئینسان ئەگەر ئینتمای بۆ نەتەوەو خاک و نیشتیمان و دایک و باوک و ژن
و منداڵ و خۆشەویستانی نەبێت، وەک دەڵێن" لە کوێوە بای بێت شەنی خۆی
دەکات"،هەمیشە لەگەڵ دەسەڵات دەبێت بۆ خۆپاراستن و خۆژیاندن و کاری
مشەخۆری،جا ئەو دەسەڵاتە دەرەکی و داگیرکار بێت، یان دەسەلاتی خۆیی.
هیچ
کاتێک ناتوانم باوەڕ بەوە بێنم،ئینسان ئینسان بکوژێت و بتوانێت ژنی خۆش
بوێت،سۆزی بۆ منداڵ هەبێت،ناتوانم باوەڕ بەوە بێنم ئینسان جاش،نیشتیمان
فرۆش،نەتەوە فرۆش بێت وعاشقی ژن بێت،منداڵی خۆش بوێت،ئەوموستەشارەی بە
پۆشاکی کوردییەوە ئەفالی ژنان و کچان و منداڵانی نەتەوەکەی خۆی کردوەو
داویەتی بە بەعس،هەرچی بێت ئینسان نییە،سۆزی نییە،ناتوانێ عاشق
بێت،ماناکانی خۆشەویستی نازانێت چییە،ئینسان وەختێک منداڵێک دەبینێ
دەگری،ژنێک شیوەنی بۆدەکات و بە زیندویی دەیان کەن بە ژێر خۆڵەوە،ئەگەر
سۆزی بۆ ئەمە نەجوڵا،ئەگەر کاردانەوەی نەبوو، ئەگەر شەو بە ئاسودەیی سەری
کردە سەرسەرین،هەرچی هەیە برا بابێت،ناتوانێت ئینسان بێت.
ئەو
ئینسانەی دژی چەوسانەوەو زوڵمی بەعس بەڕاستی جەنگاوە،دەبێت دژی هەر زوڵم
وچەوسانەوەیەک بجەنگێ،دەنا بە درۆ ڕێگای کەوتۆتە ماڵی دژە چەوسانەوەو بەدرۆ
باسی تێکۆشان و ئازادی کردوە،گیڤارا وتەنی" شۆڕشگێر ئەو کەسەیە بە
شۆڕشگێڕی بمرێ" نەک ئەوەی ئەمڕۆ خۆی بە شۆڕشگێڕ دەزانێ و سبەینێ دەبێتە
چەوسێنەرو دزو جەردە.
ئێستا
کە ورد ڕادەمێنم،موستەشارەکا ن وجاشەکان،کەمترینیان
گۆران،یەکگرتو،کۆمەڵ،حیزبە بچوکەکانن،ڕەنگە ئەسڵەن ئەم حیزبانە یەک
دانەیشیان تێدا نەبێت،زۆرینەیان بە ڕەهایی یان یەکێتین یان پارتین،ئەو
ملیۆنە جاشە ئەگەر ملیۆنێک نەوەی نێریان هەبێت نێوەیشیان یەکێتی یان پارتی
بن،لێرەوەیە ئەو دوو حیزبە داشیان سوارە،جاش واتە بێموراڵ،واتە بێ
کەسایەتی،واتە بەلووش خۆرو گەنەخۆرو خۆ ژیەنەر،کاسەی هەموو کەوچکێکەو
گۆچانی هەموو دەسەلاتێکی ڕەشەو نۆکەری هەموحکومێکە،نازانێ
ئینسانیەت،نیشتیمانپەروەری،فکرو مەعریفە،کتێب،زانست،مێژوو،عەشق، خۆشەویستی،
کەسایەتی ،موزیک،شانۆ،سەما،سۆزو بەزەیی،بەیەکەوە ژیان،چییە،ئاگای لەمانە
نییەو نایەوێ بزانێت،تەنها خەیاڵی لای ئەوەیە لەگەڵ دەسەڵات بێت،پارەی خۆی
وەربگرێت،بژی و ورگی پان بکات وئینتەلا بکات،ئەمەیە کرۆکی جاش و خۆفرۆش
وگەل و نیشتیمان فرۆش.
بەدرێژایی
ئەم ساڵانەی کە دژی یەکێتی وپارتی ولەپێناوی ئازادیداجەنگاوم،زۆرینەی
ئەوانەی دیفاعیان لە یەکێتی وپارتی کردوە،موستەشارەکان،
جاشەکان،تەواریەکان،مەفرەزە خاسەکان،جاسوس و ئەمنەکانی سەردەمی بەعس
بوون،خۆ لەبەر ئەوە نییە کە یەکێتی وپارتیان خۆش بوێت،تەنها لەبەر قازانجی
خۆیانە،ئاخر ئەوان دابڕوان لە ئینسانی ئاسایی،سبەینێش هەر حیزبێک،هەر
فکرەیەک بێتە سەرکار ئەمان لەگەڵی دەبن و بەو پۆشاکە خۆیان دەگۆڕن کە
سەردەمەکە دەیەوێت.
بەڵێ
ئەزیزان! زۆربەی جاشەکانی سەردەمی بەعس ئێستا یەکێتی و پارتین،زۆربەی
ئەوانەی جوێن بە ئێمەومانان دەدەن و دژایەتیمان دەکەن،هەمان جاش و
موستەشارو ئەمن و جاسوسەکانی سەردەمی بەعسن،جا یان خۆیان یان نەوەکانیان.