15/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رنوسه‌ری بزاڤ وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێك ئه‌داته‌وه
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئییسلامی ئه‌داته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی لێ ده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ی شوكریه شێخانی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر لێدوانێكی خۆی له گۆڤاری بزاڤ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه نه‌یوتووه (گه‌نده‌ڵی له‌كوردستان ناكرێت)، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ وته‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌درۆ ده‌خاته‌وه.
له‌وباره‌وه دلێر عه‌بدوڵڵا سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ رایگه‌یاند كه تۆماری ده‌نگی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌یان لایه‌و هه‌ركات پێویست بكات بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه ته‌واوی ئه‌و قسانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ له‌گۆڤاره‌كه‌دا كردوویه‌تی به‌تۆماری ده‌نگی هه‌یه، بۆیه روونكردنه‌وه‌كه‌ی هیچ بایه‌خێكی نابێت.
وتیشی (پێویسته شوكریه خان له‌بری هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ئێمه، داوای لێبوردنی له‌هاوڵاتیان بكردایه‌و هیچ نه‌بێت پۆزشی بۆ ده‌نگده‌رانی بهێنایه‌ته‌وه كه له‌به‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان متمانه‌یان پێ به‌خشیوه، به‌ڵام وه‌ك له لێدوانه‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێت ئاگاداری مافه‌كانی هاوڵاتیان نییه تا هه‌وڵ بۆ گه‌رانه‌وه‌یان بدات).
له‌راپۆرتێكی ژماره 11ی گۆڤاری بزاڤدا، لێدوانێكی شوكریه شێخانی بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا رایگه‌باندبوو (ئێستا له‌كوردستان گه‌نده‌ڵی تاكرێت) ئه‌و لێدوانه‌ش بووه هۆی نیگه‌رانی هاوڵاتیان‌و له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشی توند كرایه‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ناوبراویش وه‌ك (گه‌ڕانه‌وه‌ی بایه‌خ) روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ره‌تیكرده‌وه قسه‌ی له‌و جۆره‌ی كردبێت
د.ع