16/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرۆك وەزیرانی توركیا سەردانی هەولێر و بەغداد دەكات
ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەم نزیكانە سەردانی عێراق دەكەم و دوای ئەنجامدانی چەند دیدارێك لە بەغداد سەردانی هەولێر دەكەم، لە دیدارەكانیشدا باسی پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو عیراق دەكەین.
ئۆغڵو وتیشی "عێراق بۆ توركیا لە بواری پەیوەندییە ئابوورییەكانەوە یەكێكە لە وڵاتە ستراتیژییەكان، ژمارەیەكی زۆر دەروازەی سنوریمان لەگەڵ عیراقدا هەیەو لەڕێگای ئەو دەروازانەوە كەموكورتییەكانی دەروازە سنورییەكانی دیكە قەرەبوو دەكەینەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، كە كێشەو گرفتە سیاسییەكانی عیراقیش وردە وردە چارەسەر دەكرێن و عیراق دەگاتە ئەو ئاستەی بتوانێ ئەو خەزێنەیەی لەسەری دانیشتووە بەكاربهێنێت. چونكە عیراق لەسەر خەزێنەیەكی یەكجار زۆر گەورەی وزەدایە.