16/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیمارات 83 ڕێکخراو و حیزبی ئیسلامی له لیستی تیرۆر دانا
ئه‌مڕۆ تۆڕی هه‌واڵی ئیماراتی ڕایگه‌یاند که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته له بڕیارێکی سه‌رۆکایه‌تی ئیمارات ناوی 83 ڕێکخرا و و حیزبی ئیسلامی له جیهاندا وه‌ک ڕێکخراوی تیرۆرست ده‌ست نیشان کرد و هه‌موو بنکه و کاری هاتوچۆ و بازرگانی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌کاندا ڕاگرت و هیچ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌کی یاسای نابێت بکرێت له‌و وڵاته‌دا که شێخ خلفه بن زاید وازۆی له‌سه‌ر کردوه له‌و‌انه .
یه‌کیه‌تی زانایانی جیهانی ئیسلامی که باره‌گاکه‌ی له قه‌ته‌ره و شێخ یوسف قه‌رزاوی سه‌رپه‌رشتی ده‌کات ، کۆنگره‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی ئه‌مه‌ریکی و ده‌زگای ئیغاسه‌ی ئیسلامی وڕێکخراوی ئیسلامی ئه‌وروپی و ڕێکخراوی هاریکاری به‌ریتانی ئیسلامی و فه‌ره‌نسی ئیسلامی و ڕێکخراوی دانیمارکی ئیسلامی خێری، دعوه‌و ئیخلاسی ئیماراتیی و ئیخوان مسلیمین و ڕێکخراوی حوسی یه‌مه‌نی و حیزب الله ی لوبنانی و قاعیده و داعش و به‌ره‌ی نه‌سره‌ی سوری و ڕێکخراوی شام وعصائب أهل الحق و بوک‌و حرام و بیتالحق مقدیسی .زۆر ڕێکخراوی خێرخوازی جیهانی ئیسلامی و حیزبی ئیسلامی له جیهانی ئیسلامی‌دا به‌بێ ڕوون کردنه‌وه له‌سه‌ر تێوه گلانی زۆر له‌و ڕێکخراو حیزبانه‌ی که هیچ زیان و لێدوانێکیان له باره‌ی ده‌وڵه‌تی ئیماراته‌وه نه‌بووه .