16/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ مه‌رگی مورته‌زا پاشایی ، ئێران نوقمی فرمێسك بوو ...
دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی سه‌رئه‌نجام له 2014/11/14 هونه‌رمه‌ندی لاو و پۆپی ئێرانی (مورته‌زا پاشایی) ناسراو به (پاشای خه‌مه‌كان) له نه‌خۆشخانه‌ی به‌همه‌نی شاری تاران كۆچی دوایی كرد . به‌بیستنی هه‌واڵی مردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده خه‌ڵكی ئێران له زۆربه‌ی شاره‌كان بۆ ده‌ربڕینی پرسه و ماته‌مینی ده‌هاتنه سه‌ر سه‌رشه‌قامه‌كان و مه‌راسیمیان بۆ ده‌گێڕا و تا ئه‌مرۆ به‌رواری 2014/11/16 به‌خاكسپاردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده لاوه له شاری تاران و له مراسیمێكی شایسته و بێ وێنه‌دا كه هه‌زاران كه‌س به‌شداری ئه‌و مه‌راسمه بوون ته‌رمی مورته‌زا پاشایی به‌خاك سپێردرا .
شایه‌نی باسه ئه‌م مه‌راسیمه به یه‌كێك له قه‌ره‌بالغترین و شایسته‌ترین مه‌راسیمی به‌خاك سپاردن بووه له ئێران كه تا ئێسته مه‌راسیمی وا قه‌ره‌باڵغ نه‌كراوه . ئه‌مه‌ش هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێهاتوویی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه هه‌وادارێكی زۆری له ئێران و له ده‌ره‌وه‌ی وولاَت بۆ لای خۆی كێشا بوو ، كه كوردستانیش بێ به‌ش نه‌بوو له هه‌واداری ئه‌و هونه‌رمه‌نده .