گوایه
رۆژنامه‌ی ئاوێنه ((پرۆفیشناڵه)).. بۆ پرۆفیشناڵی له كوردستان مه‌گه‌ڕێ.
سایتی ئاوێنه ئه‌م ناوونیشانه بڵاوده‌كاته‌وه: بڕیاره‌كه‌ی كانتۆنی
جزیره له‌باره‌ی ژنانه‌وه، پێشوازی لێده‌كرێت
رسته‌ی ((پێشوازیی لێ ده‌كرێت))تان له‌بیر نه‌چێت.
ئه‌و ناوونیشانه ده‌خوێنیته‌وه‌و وا ده‌زانی ئاوێنه ناوی ده‌یان
ده‌وڵه‌ت‌و سه‌دان رێكخراوت بۆ بڵاو ده‌كاته‌وه كه‌چی هیچ نابینی غه‌یری
نه‌قڵكردنی راپۆرتێك له ئاژانسی ده‌نگوباسی رۆیته‌رز (به ژماره‌یه‌ك
هه‌ڵه‌و په‌ڕاندنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك چاودێران كردوویانه‌و
ئاوێنه ده‌یكاته بۆچوونی رۆیته‌رز و قسه‌یه‌كی تر نه‌قڵ ده‌كات كه
رۆیته‌رز ده‌ڵێت به‌پێی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی داعش به‌ڵام ئاوێنه ئه‌مه‌یان
ده‌په‌ڕێنێت).
ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش له پرۆفیشناڵی بزانی ئه‌وه‌ش ده‌زانی
كه مومكین نییه رۆیته‌رز خۆی پێشوازی له‌و بڕیارانه بكات چونكه به‌و
جۆره لایه‌نگیریی پێوه دیار ده‌بێت بۆیه ده‌ڵێی ڕه‌نگه رۆیته‌رز ناوی
ئه‌و ده‌وڵه‌ت‌و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی نووسیبێت كه پێشوازییان له‌و بڕیارانه
كردووه. ده‌گه‌ڕێی‌و ڕاپۆرته‌كه‌ی رۆیته‌رز ده‌بینی‌و ده‌زانی
ناوونیشانه‌كه‌ی ئاوێنه بایی چه‌نده: رۆیته‌رز هه‌واڵه‌كه‌ی نه‌قڵكردووه
له‌گه‌ڵ وه‌سفێكی سه‌رۆكی رێكخراوێكی مافی مرۆڤی سووریا بۆ یاساكانی
جزیره. هه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاوێنه خۆی له‌ناواخنه‌كه ده‌ڵێت
((ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی میدیاكانی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا))
واته ناواخنه‌كه باسی ده‌نگدانه‌وه ده‌كات نه‌ك پێشوازی لێ‌كردن (هه‌ر
كه‌سێكیش ئه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌ی بیستووه بۆمی بگێڕێته‌وه چونكه ته‌نها
نه‌قڵی هه‌واڵه‌كه‌م بیستووه نه‌ك ده‌نگدانه‌وه‌كه‌ی).. كه‌سی پرۆفیشناڵیش
ده‌زانێت جیاوازی له‌نێوان ده‌نگدانه‌وه‌و پێشوازی لێ‌كردن چه‌ند
گه‌وره‌یه. كه‌واته به‌زۆری زۆردار و به زه‌بری درۆی پرۆفیشناڵ
ویستراوه پێشوازییه‌كی قه‌به‌ی میدیا جیهانییه‌كان پیشانی خوێنه‌ر بدرێت.
ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌شمان له ئاوێنه ئه‌وه نییه هیچ میدیایه‌ك پێشوازیی له
بڕیاره‌كه نه‌كردبێت، به‌ڵكو ڕه‌خنه‌كه له‌و كاره ناشیرینه‌ی كه زۆرێك
له میدیاكان تێی ده‌كه‌ون ئه‌ویش خه‌ڵه‌تاندنی خوێنه‌ره به
ناوونیشانێكی درۆ. ئاوێنه لێره ناوونیشانێكی دابه‌زاندووه كه
ڕاپۆرته‌كه پشتگیریی ناكات، ئه‌مه‌ش خه‌ڵه‌تاندنه، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و
خوێنه‌رانه‌ی كه ته‌نها ناوونیشانی بابه‌ت ده‌خوێننه‌وه. ئێستاش ئه‌و
خوێنه‌رانه ناوونیشانه‌كه ده‌خوێننه‌وه‌و ده‌ڵێن: ببینن چۆن میدیا
جیهانییه‌كان پێشوازییان له بڕیاره‌كانی كانتۆنی جزیره كردووه...
ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش به‌عه‌قڵی بچێت له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌وه لێی بپرسێت
ئه‌و خوێنه‌ره ده‌ڵێت: ئاوێنه ناوی ئه‌و میدیایانه‌ی هێناوه.
راپۆرته ((پرۆفیشناڵه‌كه‌ی)) ئاوێنه بخوێنه‌ره‌وه:
http://www.awene.com/article/2014/11/16/37060
راپۆرته‌كه‌ی رۆیته‌رز بخوێنه‌ره‌وه:
http://www.reuters.com/…/us-mideast-crisis-syria-women-idUS…