قائیمقامی سلێمانی بڕیارەكەمان قابیلی پاش گەزبوونەوە نیە
17/11/2014 نوسەر: bzavpress

قائیمقامی سلێمانی بڕیارەكەمان قابیلی پاش گەزبوونەوە نیە

قائیمقامیەتی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا رەتیكردەوە كەلەبڕیاری قەدەغەكردنی خواردنەوەی مەی لە شەقام و شوێنە گشتییەكاندا پاشگەزبووبنەوە.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاند، "بڕیارەكەیان لە ڕوانگەی داكۆكی كردن لە بەرژەوەندی گشتی دراوەو پابەندن بەجێ بەجێ كردنیەوە".

رەتیشكردەوە كە لە بڕیارەكەیان پاش گەزبووبنەوە و وتی" كە خواردنەوەی مەیی لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەكان رێگەپێنەدراوە و هەروەها تەنها تا كاتژمێر 10 شەو رێگە بەكردنەوەی دووكانەكانی مەیی فرۆشتن دەدەن لە شاری سلێمانی".
قائیمقامی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، بڕیارەكەیان قابیلی پاش گەزبوونەوەنیە و لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان پابەند دەبن بەجێبەجێكردنیەوە.