27/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
رێگه‌نه‌درا ئوسامه نوجێفی تاڵه‌بانی ببینێ
ئه‌و سه‌ركرده كورده كه ناوی نه‌هێنراوه به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه "داواكه‌ی سه‌در زیره‌كانه بوو، هه‌نگاوێكی ته‌ندروست بوو لهسهدرهوه بۆ كورده‌كان به‌تایبه‌تی بۆ یه‌كێتی كه تائێستاش نه‌یان توانیوه كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندیدبكه‌ن".
ئاشكراشیكردووه له‌ماوه‌ی رابردوودا ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵیداوه له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی له‌ئه‌ڵمانیا چاوی به تاڵه‌بانی بكه‌وێت، به‌ڵام به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه رێگه‌یان پێنه‌داوه تاڵه‌بانی ببینێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه دواتر نوجێفی داوایكردووه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و پزیشكانه دابنیشێت كه سه‌رپه‌رشتی چاره‌سه‌ری تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و داوایه‌شی ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌بڕوای ئه‌و سه‌ركرده كورده ئه‌وه‌ش "گومانی راسته‌قینه‌ی دروستكردووه له‌سه‌ر ته‌ندروستی تاڵه‌بانی".
دوێنێ دوای زیاتر له حه‌وت مانگ مانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له نه‌خۆشخانه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داوایكرد، لیژنه‌یه‌كی باڵا‌و تایبه‌تمه‌ند پێكبهێنرێت له چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك و پزیشكی عێراقی، تاوه‌كو سه‌ردانی تاڵه‌بانی بكه‌ن له نه‌خۆشخانه‌و، دڵنیابن له باری ته‌ندروستیه‌كه‌ی و بزانن هیچ هیوایه‌ك هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عێراق یان نا.
موقته‌دا سه‌در داواشیكردووه، ئه‌و لیژنه‌یه هه‌موو ڕاستییه‌كان له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی تاڵه‌بانی بۆ گه‌لی عێراق ئاشكرابكهنو، نابێت كه‌مته‌رخه‌م بن به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه ته‌ندروستییه‌ی تاڵه‌بانی تێكه‌وتووه، چونكه ئه‌وه ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتیمانیی نییه.