27/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌عنه‌وییه‌ت و سیاسه‌ت!
هه‌ژده‌هه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
به ڕای ئێمه مه‌عنه‌وییه‌ت له هه‌موو شتێك‌دا ده‌بێته سه‌نته‌ری سه‌ركیی و لق و پۆپه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك هه‌ر شتێكی گشتیی و تایبه‌تیی په‌یوه‌ست به مه‌عنه‌وییه‌ت و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌سڵه‌كه‌ی ناسینی بوون و وجووده بالاَده‌ست و له سه‌رو هه‌موو شته‌كانه، كه ناسین و سه‌رله‌به‌ریی خودایه، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی تێگه‌یشتنێكی باش و گرنگ و پڕ بایه‌خه بۆ مرۆڤه‌كان و سه‌رخه‌ری كار و هه‌رمان و وزه‌ی مه‌عنه‌وییه‌ت و خۆڕاگریی و گه‌شتنه به متمانه‌ی ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌تی مه‌عنه‌وییه‌ت و ئه‌و چاكه‌كارییه‌ی كه ڕاهێنه‌ری ئه‌رز و ئاسمانه‌كان فێری كردووه و نیعمه‌تی به‌خشین و به‌خشایش و چاولێبوونی پێداوه و پێدراوه!.
ئه‌ڵبه‌ته كه‌سی موسوڵمان هه‌میشه دوو ئه‌ركی له‌سه‌ره، یه‌كه‌م: ئه‌ركێكی ئاینیی، دووه‌میش: ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیی، به قه‌ولی ئه‌مڕۆ ئه‌ركێكی ئینسانیی!، كه‌سێكی نائیسلام، كه زۆر مولته‌زیم و پابه‌ندیی هه‌ندێ ئه‌خلاقیاتی گه‌ردوونیی و ژیاریی مرۆیی نییه، له‌به‌رامبه‌ر شته‌كاندا، به تایبه‌ت له مه‌سائیله عیباده‌تیی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مرۆڤ و خودا، مرۆڤ و گه‌ردوون، مرۆڤ و سیاسه‌ت، مرۆڤ و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لاَتییه‌كان، وه‌ك كه‌سه ئیسلامه‌كه خاوه‌نی ئه‌م هه‌موو شاته‌نه‌یه، و ..هتد، پێده‌چی ئێوه و ئه‌وی دیكه‌ش بپرسن جا بۆ ئه‌وه‌نده قوڵ ده‌ڕۆی بۆ شته‌كان و بۆ ئه‌وه‌نده سه‌ختگیر و تووند شیكاریی ناونیشانی بابه‌ته‌كانت ده‌كه‌یت!؟، بۆیه پێویسته من له جێی ئێو و ئه‌وی دیكه‌ش، ئه‌و وه‌لاَمه ئاماده‌بكه‌م، چونكه كێشه‌ی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ستكردنی به مه‌عنه‌وییه‌ته‌وه، وه‌ك له‌حیمكردنی دوو ماده‌ی لێكجوودا وان!، ئه‌مه وه‌ك تیۆر و پێناسه‌یه‌كی ساده، به‌لاَم ئه‌گین مه‌عنه‌وییه‌ت وه‌ك به‌كاربه‌ر و ئیشكردن تێیدا په‌یوه‌ندی به كۆی هه‌موو شته‌كانی ژیانه‌وه هه‌یه، ئه‌مڕۆ كه سیاسه‌ت و كۆی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لاَیه‌تیی و سیاسیی و ئابوورییه‌كانی به‌شه‌ری به‌ستراوه‌ته‌وه به سیاسه‌تكردنێكی ڕووته‌وه!، ئه‌وه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌خلاقیی و گه‌ردوونیی لایداوه بۆ سه‌ر توله‌ڕێیه‌كی كوێره‌ڕێ و لێره‌دا هیچ شتێك ده‌ور نابینێت و هیچ پێوه‌دانگێكی عه‌قڵیی و وێژدانیی و دادگه‌ریی كاری خۆی ناكات!، چونكه به ته‌نیا هه‌ر سیاسه‌تێكی ڕووت و قووت و برسیی و به‌رژه‌وه‌ندیخواز كاری خۆی ده‌كات و له مه‌عنه‌وییه‌تی ئاسمانیی و زه‌مینی خۆی داڕنیوه و ته‌نانه‌ت ئه‌سڵی خۆی وه‌ك سه‌نته‌رێكی ئه‌خلاقیی له‌ده‌ست داوه.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی مرۆڤی ئێمه ونكردنی ئه‌م مه‌عنه‌وییه‌ته گه‌ردوونییه‌یه، كه خودا وه‌دیهێناوه و سازی داوه بۆ تێگه‌یشتن له خۆی و گه‌ڕانه‌وه بۆلای خۆی به سه‌ربه‌رزیی و سه‌لامه‌تیی و ڕووسیوورییه‌وه، چونكه مرۆڤ هاورده‌یه‌كی خاوه‌ن عه‌قڵ و ژیریی و بیركه‌ره‌وه‌یه له سه‌ر زه‌وی و وه‌ك حاڵه‌تێكی كاتی و ماوه‌كه‌م لێره‌دا به عه‌له‌نی ئاشكرا‌و بێ پێچوپه‌نا لێره‌دا گیرساوه‌ته‌وه و هه‌موو په‌یام و ڕێنوێنیی و كه‌ته‌لۆگی ژیان و ژیار و ساسیه‌تكردن و مه‌عنه‌وییه‌ت په‌یداكردنی پێوتراوه و به‌یانكراوه بۆی، كه كۆمه‌ڵێك خاڵ و پنتی سه‌ركیی و لاوه‌كیی و سنووری جیاكراوه و پێوانه‌كراوی ئه‌وتۆ هه‌یه و په‌یوه‌ندی به خۆیه‌وه هه‌یه و تۆ وه‌ك گیانله‌به‌رێكی عاقڵ و په‌یام پێبه‌خشراوی خودایی، مه‌فڕوزه ئه‌ته‌كێتت هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م په‌یام و سنووربه‌ندیی و په‌یمانه گه‌ردوونییه‌دا، كه خودا به ڕێككه‌وتن و دڵلاَوایی خۆی ئه‌مه‌ی به‌خیشوه به مرۆڤه‌كانی.
ئه‌گه‌ر لادین و مولحیدێك بپرسێت جا من چ كارێكم به‌م بگره و به‌رده‌وه هه‌یه و من چۆن خۆم ده‌خه‌مه ئه‌م گێژاوی بیردنه‌وه و خۆماندووكردنه‌وانه‌وه!؟، من بۆ خۆم ده‌ژیم و ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌یخۆم و چی هه‌یه به ئاره‌زووی خۆم په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م و من هیچ شتێك نامخاته ناو چوارچێوه و قاڵبێكی سنوورداره‌وه و پابه‌ندی هیچ ئه‌خلاقێكی گه‌ردوونی نابم و تا هه‌م ده‌ژیم و دواتر بۆ كوێ ده‌چم و چیم به‌سه‌ر دێت، ئه‌وه كاری من نییه و پرس و باسی له‌سه‌ر ناكه‌م، شتێكی زیاده مه‌سره‌فی بیركردنه‌وه و كرده‌ییه به‌لای منه‌وه!؟.
ئه‌مه كۆمه‌ڵێك پرس و پرسیار و بیركردنه‌وه‌ی نابه‌جێ و ناماقوڵن و خۆدانه له گێلیی و گه‌مژه‌یی و درۆكردنه له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ستیی ئینسانیی و له بیركردن و ده‌م و گوێ و چاو نوقاندنه له ئاست ڕاستێتی و درووستێتی و قه‌شه‌نگی گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌عنه‌وییه‌تی ئه‌سڵ و گشتگیریبوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ بازنه‌ی ئه‌خلاقه گه‌ردوونییه‌كه‌ی خوداساز و خوداكرددا، چونكه ئینسان بێ كرده‌وه‌ی درووست ناژی!، ئه‌وه‌شی بێ كرده‌وه‌ی درووست و ڕاست به‌رده‌وامی به ژیان بدات، ئه‌وه به‌رده‌وام درۆ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌كات و خۆی ته‌ڵقینكردووه!، له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێكی نه‌فسیی و سیاسیی و كۆمه‌لاَیه‌تیی و ئه‌وه خوازه‌یه‌كی خراپی به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی ئابووریانه‌یه!، ئه‌وه‌شی هه‌ر وه‌ك پێناسی سه‌ره‌وه نه‌یتوانی له ڕێی مه‌عنه‌وییه‌ته‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسیی سه‌رڕاست و پابه‌ندبێت به ئه‌خلاقیاتی گه‌ردوونی خوداكرد و خوداسازه‌وه، ئه‌وه بێگومان یه‌كێكه هه‌موو له‌حزیه‌كی ژیانی له درۆ و خۆته‌فره‌داندا ده‌باته سه‌ر و ئه‌و ڕاستێتی و حه‌قیقه‌ته‌ش ده‌زانێ كه ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی ئه‌و گرتوویه‌تییه‌به‌ر ناردرووست و چه‌وت و چه‌وێل و ناموباره‌كه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
سیاسه‌ت و مه‌عنه‌وییه‌ت یان مه‌عنه‌وییه‌ت و سیاسه‌ت، ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت چه‌مك و ده‌رچاویشته‌ی مرۆیی و زاده‌ی تێگه‌یشتن و كه‌شفكردن و ڕێتێچوونی مرۆیی بێت و بۆ كارڕایی و خۆشگوزه‌رانیی و درووستكردنی پردی په‌یوه‌ندیی و دۆزینه‌وه‌ی جۆرێكی دیكه‌ی ژیانكردن و ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان بێت بۆ نێوانی ئینسانه‌كان، ئه‌وا مه‌عنه‌وییه‌ت په‌یام و ده‌رهاویشته‌یه‌كی خوداییه!، ئه‌وا مه‌عنه‌وییه‌ت و مه‌عنه‌ویی بوون و ژیانكردن له ناو كه‌شوهه‌وای مه‌عنه‌وییه‌تدا، بۆ خۆی هه‌م ڕێكخه‌ری ئاڕاسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌كانه بۆ گه‌شه‌ی ڕۆحیی و جه‌سته‌یی مرۆڤ و گه‌شتنه به ئاسوده‌یی و دادگه‌رییه ئه‌سڵ و واقیعییه‌كه‌ی خۆی، كه خودا به درێژایی ژیانی به‌شه‌ری له سه‌ر زه‌میندا، نه‌زیله و ڕووداوی زۆر و زه‌وه‌ندی هێناوه‌ته‌وه بۆ زیاتر تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتن و به‌رزڕاگرتنی مه‌عنه‌وییه‌تی مرۆڤه‌كان، تا ببنه‌وه ئه‌و كائینه‌ی كه له ئه‌ساسدا له ناو ڕێز وحورمه‌ت و نیعمه‌تیی هه‌میشه‌یی خودادا بوون و شكۆ و شكۆمه‌ندیی و شه‌رافه‌ت و شه‌رافه‌تمه‌ندیی خۆیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، كه ئێستا له ژێره تاقیكراریی هه‌مه‌چۆر و هه‌مه‌چه‌شندا وه‌ده‌ستدێته‌وه.
هه‌موو په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان، زاده‌ی بیر و بیركردنه‌وه و هه‌ڵه و نوچدان و سه‌ركه‌وتن و توانایی ڕووداوه‌كانی مێژووی خۆیه‌تی و ئه‌وه‌ی سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌یباته‌وه، كار به مه‌عنه‌وییه‌تی خودایی ده‌كات و ئه‌وه‌شی ده‌كه‌وێت و هه‌میشه له كه‌وتن و نوچداندایه به ڕووتی و لوسیی سیاسه‌تی په‌تی ده‌كات.