27/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت دووڕیانی لێكجیابونەوە ٧
باسی چواره‌م: تیوَری په‌ره‌گرتن( داروینیزم)
(چارلز داروین) له‌ساڵی (1809) له‌دایك و باوكێكی مه‌سیحی به‌ریتانی له‌دایك بووه، سه‌ره‌تای خوێندنی به لێكوَڵینهوهی پزیشكییه‌وه خه‌ریك بوو، بهلاَم ئه‌م ڕێڕه‌وه‌ی ته‌واو نه‌كرد و كه‌وته خوێندن و لێكوَڵینهوهی( لاهوت).
خوی به‌و گه‌شته ده‌ریاییانه‌وه گرتبوو كه مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی نهێنیه‌كانی بوو. زیاتریش به لێكوَڵینهوهی جیهانی زینده‌وه‌ره‌كانه‌وه به‌سترابووه‌وه. به درێژایی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك ئه‌و تێبینیانه‌ی كه پێی گه‌یشتبوو توَماریكردن. بیروَكهی په‌ره‌گرتنی زینده‌وه‌ره‌كانی له هه‌ندێ دیارده‌ی لێكچوونی پێكهاته‌ی لاشهییانهوه له‌لا ده‌ركه‌وت. له‌و كاته‌شدا كتێبه به‌نێوبانگه‌كه‌ی (بنچینه‌ی جوَرهكان) ی نوسی و، پێشكه‌شی یه‌كێك لهكوَمهڵه زانستییه‌كانی كرد. چاپی یه‌كه‌می كتێبه‌كه له (14/ 11/ 1859) زاینی‌دا بلاَوكرایهوه و، هه‌را و زه‌نایه‌كی زوَری له ڕۆژئاوادا نایه‌وه. چونكی چه‌ند بیروَكهیهكی لهخوَگرتبوو كه پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕه باوه‌كان بوون. دواتریش كتێبی (بنچینه‌ی مرۆ )ی له‌ساڵی (1874) دا بلاَو كرده‌وه. بابه‌تی ئه‌م كتێبهیانی تایبه‌ت كردبوو بۆ په‌ره‌سه‌ندنی مروَیی.
داروین خوَی جوله‌كه نه‌بوو، بهلاَم جوله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بیردۆزهكهیان وه‌كو هه‌لێك قوَستهوه و، كاریان كرد بۆ بلاَوكردنهوهی. چونكی بینیان ده‌توانن سودی لێ ببینن له‌تێكشكاندنی بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكه نهخوێندهوارهكهدا. هه‌روه‌كو پروَتوَكوَلاَتی ده‌سه‌ڵاتدارانی زایۆنیزم ده‌ڵێ:( بێگومان بیروَكهكانی نیتشه و داروینمان ڕێكخست، كه سه‌ركه‌وتوبوون له كارتێكردنه سه‌ر بیروباوه‌ڕی خوێنده‌واره‌كان. زوَر به‌ڕاشكاویی ئه‌مه
بۆ ئێمه ڕوونبوو).
دیاره پێش ئه‌وه‌ی بیردۆزه‌كه‌ی داروین چاوی به‌دنیا هه‌ڵێنێ، ئیمانی مه‌سیحی و ڕه‌وشتی مه‌سیحییه‌ت توشی لێدانێكی توند و له‌رزینێكی به‌هێز ببووه‌وه. پڕووپوچیی بیردۆزه‌كه‌ی مه‌سیحییه‌ت له‌باره‌ی گه‌ردوونه‌وه، ڕه‌خنه‌كانی(سپینوَزا) و (ڤوَڵتێر)، شوَڕشی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌و نسكوَیانهی كه توشی كڵێسا هاتن، به‌و هوَیهوه بیردۆزه‌ی میكانیكی كه له بیردۆزه‌كه‌ی (نیوتن)ه‌وه سه‌ری هه‌ڵدابوو، ئایینی سروشتی كه فه‌یله‌سوفه عهقڵگهراكان بانگه‌وازیان بۆلا ده‌كرد، بیردۆزه‌ی په‌ره‌گرتنی فیكریی كه به‌خه‌یاڵی (كوَمت) دا هاتبوو، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه مه‌زه‌بی (نازانم- لا أدری) به‌ده‌ستی هێنابوو، چه‌ندین ڕوووداوی تری فیكریی و كوَمهلاَیهتیش. هه‌ر یه‌كێك له‌مانه كه ده‌رده‌كه‌وتن وه‌كو مار بهكڵێسایانهوه ده‌دا و بیناكه‌یان خشت به‌خشت دادهڕمان. هه‌موو ئه‌مانه ڕێیان به‌هیچ كه‌سێك نه‌ده‌دا كه گریمانه‌ی ئه‌وه‌بكات یان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌بكات مه‌سیحییه‌ت به‌ته‌واوی داده‌ته‌پێ.
پێش چه‌ندین سه‌ده - سه‌رباری ئه‌و تانه كونكهرانهی كه له گیانی كڵێسا ده‌گیران - بهلاَم هێشتا سوَزی زوَربهی زوَری خه‌ڵكیی هه‌ر پشتیوانی بوون.
ڕاسته تێڕوانینی خه‌ڵكی بۆ كڵێسا گوَڕابوو، به‌ڵام سه‌باره‌ت بهوێناكردن ـ تصور ـ ی ئایینی، هه‌روه‌ك خوَی بوو. به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه فه‌یله‌سوفه‌كان له هه‌وڵی دروستكردنی ئاینێكی سروشتی‌دا بوون. تێڕوانینی مرۆكان له‌به‌رمبه‌ر گه‌ردووندا گوَڕا. وه‌لێ به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌وه‌دا نهگوَڕا كه خوَی بهبونهوهرێكی بێوێنه و تاقانه‌ی ڕوحیی دهزانیز تێڕوانینی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی مێژوو گوَڕا، بهلاَم كه‌س نه‌ی ده‌وت: به‌ها و ڕه‌وشت و نه‌ریتی نهگوَڕ، نییه.
پوخته‌ی بیروَكهی په‌ره‌گرتنی داروینی :
1ـ بیردۆزه‌كه‌ی داروین، گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، په‌ره‌گرتنی ژین له زینده‌وه‌ره ئهندامیهكاندا، له‌ئاسانی و نائاڵوَزییهوه، بۆ وردیی و ئاڵوَزییه.
2ـ بوونه‌وه‌ره زیندووهكان، له نزمترینیانهوه بۆ به‌رزترینیان، پله بهپلهن.
3ـ سروشت، هوَكارهكانی مانه‌وه و گه‌شه‌كردن و خوَگونجاندنی له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا، بهزیندهوهره به‌هێزه‌كان به‌خشیوه، تاكو ململانێی كاره‌ساته له ناوبه‌ره‌كان بكه‌ن و، به په‌یژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌دا سه‌ربكه‌ون، ئه‌و هاوكارییه‌ی كه ده‌بێته هۆی باشتركردنی جوَرایهتی به‌رده‌وام و، چه‌ندین جوَری بالاَی تازه‌ی لێوه دێته به‌رهه‌م، وه‌كو مه‌یمون، چه‌ند جوَرێكی تری بالاَش، كه له مرۆدا ته‌جه‌للا ده‌كه‌ن، بهلاَم له‌هه‌مان كاتدا ده‌بینین، سروشت ئه‌و توانایه‌ی له جوَره لاوازه‌كان سه‌ندووه‌ته‌وه، بۆیه پێیان هه‌ڵكه‌وتووه و لاچون و نه‌ماون.
4ـ جوداوازییه تاكیه‌كانی نێوان یه‌ك جوَر زینده‌وه‌ر، به‌تێپه‌ڕینی چه‌ندین سه‌ده، چه‌ندین جوَریتر به‌رهه‌م ده‌هێنن.
5ـ سروشت به‌بێ پلانێكی دانراو، به زینده‌وه‌ران ده‌به‌خشێت و لێیان دهسهنێـتهوه، یا بێ به‌شیان ده‌كات، به‌ڵكو سروشت كوێرانه ڕێده‌كات((NATURE WORKS HAPHAZARDLY) بهلاَم هێڵی په‌ره‌گرتن، بۆ خوَشی بۆ سه‌ره‌وه ده‌كشێ و شێواوه و له‌سه‌ر ڕێسایه‌كی لوَژیكیی یه‌كلاكه‌ره‌وه ناڕووات.
6ـ بیردۆزه‌كه له‌سه‌ر دوو بنچینه ڕاوه‌ستابوو، كه هه‌ر یه‌كێكیان سه‌ربه‌خۆیه له‌وی دیكه‌یان:
یه‌كه‌م: دروستكراوه زیندووهكان، له‌چه‌ندین قوَناغی مێژوویی پله به پله‌دا، هاتونه‌ته بوون و به یه‌كجار نه‌هاتونه‌ته بوون.
دوووه‌م: ئه‌م دروستكراوانه، زنجیره‌یه‌كی بۆماوه‌یین و هه‌ندێكیان له ههندێكیتریانهوه، به‌ڕێگه‌ی به‌دووی یه‌كدا هاتن و له ڕێی كرده‌ی په‌ره‌گرتنی سست و دوور ماوه‌وه، دروست ده‌بن.
بهچاوپوَشین له‌وه‌ی، كه ئه‌و زانیاریانه‌ی له بیردۆزه‌كه‌دا هاتون، ڕاستن یان نا، ئه‌و ڕاڤانه‌ی بۆی كراون، واده‌رده‌چن یان نا، بهلاَم بێگومان، ڕاچڵه‌كانێكی گه‌وره‌ی له كوَمهڵگهی ڕۆژئاواییدا دروست كرد، كڵێسا له‌لایه‌كه‌وه كه‌وته له‌رزه، فه‌رمانگه زانستییه‌كان له‌لایه‌كه‌وه و، جه‌ماوه‌ریش له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌رچی كڵێسابوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه داروینی كافر كرد و وتی: بێباوهڕێكی له‌ئاین ده‌رچووه ، چونكی نكۆڵیی دروستكردنی ڕاستهوخوَی مرۆ ده‌كات له‌لایه‌ن خوداوه، داروینیش، وا وهلاَمی كڵێسای دایه‌وه، به‌وه‌ی توَمهتباری كرد به‌نه‌زانی و خورافی و دژایه‌تیكردنی زانست - به‌ڕاستیی زانستیی و بیردۆزهكانیشهوه - زانایانیش بوون به‌سێ به‌شه‌وه له‌به‌رامبه‌ر بیردۆزه‌كه‌دا، به‌شێكیان پشتگیری‌یان لێ ده‌كرد و بۆی به‌كوڵ بوون، هه‌ندێكیتریان دژی بوون و سهركوَنهیان ده‌كرد، كوَمهڵهی سێیه‌میش، هه‌وڵی گونجان و هاوڕێكییان ده‌دا له‌نێوان ئه‌وه‌ی كه بیردۆزه‌كه ده‌یڵێت و له‌نێوان ئه‌وه‌دا كه ئاین ده‌یڵێت، هه‌رچی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكیشه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا، هه‌ڵوێستێكی یه‌كلایه‌نه‌ی دژایه‌تیان بۆ بیردۆزه‌كه ده‌ربڕی.
ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی بیردۆزه‌كه له‌دوای خوَی به‌جێی هێشتن :
1ـ پێش ده‌ركه‌وتنی بیردۆزه‌كه، خه‌ڵكیی بانگه‌وازیان بۆلای ئازادی بیروباوه‌ڕ ده‌كرد، بههوَێ شوَڕشی فه‌ڕه‌نسیه‌وه،بهلاَم دوای شوَڕشهكه،بێباوه‌ڕیی خوَیان ڕاگه‌یاند، كه به‌ڕێگه‌یه‌كی سهرسوڕهێنهرله ئه‌وروپاوه گوازرایه‌وه بووناوچهكانی جیهان و بلاَو بۆیه‌وه .
2ـ هیچ بهڵگهنمایهك نه‌ما بۆ وشه‌كانی (ئاده‌م،حه‌وا،به‌هه‌شت، داره‌كه‌ی كه‌ئه‌وان لێیان خوارد،هه‌ڵه‌كه‌ی ئاده‌م و حه‌وا).
3ـ بیروَكه مادهگهراكان،زاڵبوون به‌سه‌ر عه‌قڵی چینه ڕۆشنبیرهكاندا و سه‌ریكێشا بوومادیبوونی مرۆیان و ملكه‌چبوونی بوویاساكانی ماده.
4ـ خه‌ڵكێكی زوَر وازیان له ئیمانهێنان به‌خودا هێنا و به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری بوون.
5ـ په‌رستنی سروشت هاته گوَڕێ، داروین ده‌یگوت:(سروشت هه‌موو شتێك دروست ده‌كات و توانای ئه‌و، له‌سه‌ر دروستكراوه‌كان سنووریی نیه ).
6ـ هیچ گرنگیه‌ك له‌وه‌دا نه‌ما،كه مرۆ بگه‌ڕێت به‌دوای مه‌به‌ست و ئامانجی له‌بووندا، چونكی داروین خزمایه‌تی خسته نێوان مرۆ و مه‌یمونه‌وه، به‌ڵكو لافیی ئه‌وه‌شی لێدا، كه باپیره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆ، خانه‌یه‌كی بچوكه‌و پێش ملیوَنان ساڵ لهگوَمێكی وه‌ستاودا ژیاوه.
7ـ زانسته ڕۆژئاواییه‌كان، هه‌رهه‌موویان بیروَكهی (ئامانج و مه‌به‌ست) یان پشتگوێ خست،به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه ئه‌وه كاری كۆڵیاری زانست نیه‌و ناچێته چوارچێوه‌ی كاره‌كانیه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، ئه‌وه‌یه كهزوَرێك له‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دابوو، ئه‌م بیردۆزه‌یه بقوَزنهوهو بره‌و بهبیروَكه شه‌یتانیه‌كانی خوَیان بده‌ن، وای نیشان ده‌ده‌ن، كهڕاستیهكی زانستیه‌و نكۆڵیی لێناكرێ،به‌داخیشه‌وه، له‌هه‌ندێ لهزانكوَكاندا وه‌كو چه‌ند ڕاستیه‌كی یه‌كلاكراوه، له‌زانستی ژینناسیدا ده‌خوێنرێت، ته‌نانه‌ت به‌و شێوه‌یه‌ش باس ناكرێت، كه ته‌نیا بیردۆزهیهكه.له‌ڕاستیشدا، ته‌نیا گریمانهیهكهو هیچیتر.
بیردۆزه‌كه له جه‌وهه‌ریدا: گریمانه‌یه‌كی بایۆلوَژییه، زوَر له‌وه‌وه دوورتره كهبیردۆزهیهكی فه‌لسه‌فیی گشتی بێت، هه‌وه‌ك دوورتریشه له‌وه‌وه كهڕاستیهكی زانستیی جێگیر بێت، بابزانین دوو گه‌وره‌ترین زانای بایوَلوَژی له‌سه‌ده‌ی ڕابردوودا، له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟ ئه‌وان ده‌ڵێن:(بێگومان بیروَكهكانی داروینیزم،ته‌نیا خورافهیهكی زانستین و له‌داهاتودا به‌خێرایی له‌بیر ده‌كرێن).
یهكێكیترله ڕاستیه‌كان،كه‌لای زوَربهی خه‌ڵكیی شاراوه‌ن،ئه‌وه‌یه ئه‌م بیروَكهیهی داروین، پێشتریش لای هه‌ندێ زانا دۆزرابووه‌وه، به‌خوێندنه‌وه و شوێنكه‌وتنی توَماری جیوَلوَجی جیهانیی، بۆیان ده‌ركه‌وتبوو، كهژین له‌سه‌ر زه‌ویدا، به‌یه‌كجار نههاتوَته گوَڕێ، وه‌كو خه‌ڵكی گومان ده‌به‌ن، به‌ڵكو پله به‌پله و لهڕیزبهندییهكی مێژوویدا په‌یدابووه،تێبینی ئه‌وه‌یان كردبوو، ئه‌و جوَرانهی زینده‌وه‌ران،كه‌دواتر ده‌ركه‌وتون، زوَرتر به‌رزو بالاَترن لهجوَرهكانی پێشتر،ئهوزانایانهیش: (ڕای) و(باركنسوَن)و(لینوَ)بوون.
بۆیه زوَربهی زانایانی كۆڵیاری زانستی هاوچه‌رخ، ئه‌وانه‌ی سه‌رقاڵی زانستی زیندهوهرناسین، له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه ئه‌وه‌ی بهبیردۆزهی په‌ره‌گرتن ناوده‌برێت،ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه‌پێی بووترێت(بیردۆزه)،به‌ڵكو له‌كاتی لێوربوونهوهدا، تا ئێستاش له ئاستی گریمانه ـ فَرَچِیه ـ دایه، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه تا ئه‌مڕۆش، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاسقانی و بینراو، گه‌ر كاریگه‌ریش بێت نیه، پشتڕاستی بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌یه یه‌ك نمونه‌ش بهێنێته‌وه، كه دروست بێت پشتی پێ ببه‌سترێت و وه‌كو بناغه‌یه‌ك بوو ئه‌و پهرهگرتنهی كه لهبیردۆزه خهیاڵیهكهدا، یا بانگهشهبۆكراوهكه دا هه‌یه.
(سێر ئارسه‌ر كیپ) لهبابهتێكیدا، له كتێبی (زانست نهێنی و لایه‌نه شاراوه‌كانی) به ناوی (داروین و بنچینه‌ی جوَرهكان)دا ده‌ڵێت:(هه‌ندێ له ڕه‌خنه‌گرانی سه‌رده‌م، بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سروشتیی، دان به‌وه‌دا ده‌نێن، كه نه هیچ چاره‌یه‌ك و نه هیچ هێزێك هه‌یه، تا بتوانێ وێنه‌یه‌كی تازه‌ی ڕوووهك و گیانله‌به‌ر بێنێته كایه‌وه). هه‌روه‌ها له هه‌ندێ له ڕه‌خنه‌گرانه‌وه، ئه‌وه ده‌گوێزێته‌وه، كه چوَنێنی ڕوودانی په‌ره‌گرتن، یا ئالییه‌تی په‌ره‌گرتنی وهسفكراو له كتێبی(بنچینه‌ی جوَرهكان)دا، له‌وانه‌یه هه‌ر هه‌موویان هه‌ڵه‌بن، پاشان ده‌ڵێت:(جائه‌گه‌ر حه‌قیقه‌تێك به‌و شێوه‌یه بێت، ئه‌وا ـ بنچینه‌ی جوَرهكان ـ وای لێدێت، به‌هیچ جوَرێك له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا ڕێنهكات).
ئه‌وه‌ی سه‌یره لێره‌دا، ئه‌وه‌یه (سێر ئارسه‌ر كیپ) خوَیشی له‌وكه‌سانه‌یه كه‌ده‌ستیان گرتوه بهمهزهبی گه‌شه‌كردن و پهرهگرتنهوه، كهمهزهبی په‌ره‌گرتنی خودییه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی مه‌زه‌به‌كه له‌ڕووی زانستیه‌وه نه‌چه‌سپاوه و ڕێگه‌یه‌كیش نیه به به‌ڵگه بسه‌لمێنرێت، ئه‌وه‌ش چونكی هیچ بژاردهیهكیتری نیه، گه‌ر ده‌ست بهمهزهبی په‌ره‌گرتنی خودییه‌وه نه‌گرێت، ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێت، كه‌ده‌بێت بڕوا به‌و دروستكردنه خوداییه تایبه‌تیه ڕاستهوخوَیه بهێنێت، له كاتێكدا ئه‌و ئاماده‌ش نیه، بۆ ئه‌و ئیمانهێنانه. بۆیه بێباوه‌ڕیی كردووه‌ته مه‌زه‌ب و بیروباوه‌ڕی خوَی، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت:(بێگومان بیردۆزه‌ی گه‌شه‌كردن و په‌ره‌گرتن، له‌ڕووی زانستیه‌وه جێگیر نه‌كراوه و ڕێگه‌یه‌كیش نیه به به‌ڵگه جێگیر بكرێت، ئێمه‌ش بڕوامان پێی نیه، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه نه‌بێت، كه بژاردهیهكیتر، گه‌ر بمێنێته‌وه له‌به‌رامبه‌ریدا، هه‌ر ئیمانه به‌و دروستكردنه تایبه‌ته ڕاسته‌وخۆیه، ئه‌مه‌ش شتێكه، ته‌نانه‌ت ناتوانرێت بیریشی لێبكرێته‌وه ).