28/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
"سیستمێکی سیاسی پێویستی بە دەنگی مردووەکان بێت بۆ مانەوەی، ھیچی پێ نابێت بە زنیدووەکانی ببەخشێت"
نوسه‌رو ڕوناكبیر مه‌ریوان وریا قانع پێی وایه " سیستمێکی سیاسی پێویستی بە دەنگی مردووەکان بێت بۆ مانەوەی، ھیچی پێ نابێت بە زنیدووەکانی ببەخشێت. سیستمێکی لەو بابەتەش مافی ژیانی نییە و تا زووتر بنێژرێت باشترە"
نوسه‌رو ڕوناكبیر مه‌ریوان وریا قانع له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك سه‌باره‌ت به زیادبونی ناسروشتی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران بونی ناوی دوباره و پێدانی فۆڕمی خۆراك به‌ئاواره‌كانی سوریا بۆهه‌ڵیژاردنه‌كانی داهاتوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ڵێت " لە ئێستاوە بەو ژمارە زۆرانە تەزویر لەناوی بەشداربووانی ھەڵبژاردنەکەدا کرابێت، باشتر وایە ھەڵبژاردن نەکرێت. لەدۆخی مانەوەی ئەو لێشاوە لە ناوی تەزویرکراودا".
وه‌ده‌شڵێت "ئەو ھێزانەی نایانەوێت تەزویربکەن و نایانەوێت ببن بەبەشێک لەو گەمە ناشیرینە، واباشە بەشداری لەو ھەڵبژاردنەدا نەکەن".
وه‌ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات" بەشداریکردنیش بەو ھەموو مردووانە لە ھەڵبژاردنەکاندا سووکایەتیکردنێکی گەورەیە بە مردووەکان".
ئه‌كه له‌كاتێكدایه كه‌به‌پێی به‌دواداچونێكی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كه‌ئاشكرای كردوه كه‌حیزبی ده‌سه‌ڵات ساخته‌كاریه‌كی زۆری له‌ناوی ده‌نگده‌ران كردوه و جگه له‌وه‌ی به‌هه‌زاران ناو هه‌ن دوباره بونه‌ته‌وه،وه‌ئه‌وانه‌شی گیانییان له‌ده‌ستداوه ناویان له تۆماری ده‌نگده‌ران نه‌سڕاوه‌ته‌وه.
س.ع