مانگی پیرۆزی قورئانم بەماڵئاواییت زۆر پەستم
ئەی مانگەکەی پر ئیمانم توخوا دەست بدە لەدەستم
ئەگەر خودا تەمەن بدا پەیمانت لەگەڵ دەبەستم
هەموو ساڵێ وەکو ئەمساڵ لە پێشوازیت رادەوەستم
ئەی بیلبیلەی جاوەکانمان ڕێگاگەت هەورازو لێژە
شەوی قەدرو تەراوێحت بۆئیمە رەحمەت و چێژە
بەهیوام کە ماچت بکەم دەست و دەمم بەدەست نوێژە
بەر لەماڵئاوایی کردنت رەحمەتمان لەبۆ هەڵریژە
لەناو گوناح وچڵکی تاوان بەقوربان جێمان مەهێڵە
لەدوای تۆ روو لەکوێ بکەین دەرونمان وێران و وێڵە
بست بەبستی ئەم دونیایە داوی شەیتانی بەفێڵە
بۆیە توخوا مانگی شکۆ بەتەنیا جێمان مەهێڵە
دیارە ویستی خودای پاکە ئەی هێزی ئەژنۆو هەناومان
دەبێ کۆچ کەی سەفەر بکەی ئەی مانگی نووری ئیمانمان
ئیتر توخوا بەزەییت بێ بەروخساری پەشؤکاومان
لەپەراوی ڕۆژووگران ئینشائەڵڵە بنووسە ناومان