28/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
{التواضع لله } خۆبهسادهزانین بۆخوا له‌پاش سه‌رکه‌وتن . ١٥
و/ لقمان امین
بێگومان موسڵمان ده‌بێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك کیبر وخۆبهگهورهو موهیم وئه‌وشتانه دانه‌نات ده‌بێت به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی لهبیروهۆشدا بێت که به‌نده‌ی خوایه‌و ئه‌وشتانه‌ی که‌ده‌یکات خوای گه‌وره خۆی بۆی ئاسان ده‌کات ودهیڕهخسێنیت بۆی وبۆی ئاسان ده‌کات به‌تایبه‌تیش له شهڕوجهنگدا به‌رامبه‌ر به‌دوژمنانی خوا ، ئه‌وسه‌رکه‌وتنه له‌لای خواوه‌یه پاشان ئه‌وه‌ش سزا‌و نیقمهتێکه که ده‌درێت به‌سه‌ر دوژمنانی خوادا موسڵمانانیش ته‌نها وه‌سیله‌یه‌کن بۆئه‌و سزایانه وه‌کو خوای گهورهدهفهرموێت :{ قاتلوهم یعذبهم الله بأیدیکم.... }کوشتاریان بکه‌ن خواسزایان ده‌دات به‌ده‌ستی ئێوه ،صحابه‌کان ئهگهرکهسێك به‌ده‌ست ئه‌وان بکوژرایه ئه‌یانوت خوا کوشتی له‌سه‌ر ئه‌وئایه‌ته‌ی که‌ده‌فه‌رموێت:{ فلم تقتلوهم ولکن الله قتلهم }ئێوه نهیانتان کوشتوه خوا کوشتویانێتی ، بۆیه موسڵمان ده‌بێ له‌پاش سه‌رکه‌وتن ساده‌وساکار بێت نه‌ك خۆی به‌زل وگهورهوبزانێت ولوت به‌رزبێت ، ئه‌وه سیفه‌تی موسڵمان نی یه وناشێت بۆ موسڵمان ، ده‌بێ له‌خوابترسێت وهێماونمونهی بهرزوبهپێزێیش بۆ ئێمه له پێغه‌مبه‌ردایه (صلی الله علیه وسلم )کاتێك که مه‌ککه‌ی ئازادکرد چۆن چوه مه‌ککه‌وه ؟ کاتێكیش که خالد ابن الولید کاتێك که سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر طلیحة دا خهبهرگهیشته أبوبکرالصدیق نامه‌ی بۆنارد که نوسیبوی { بازیاتربێت سه‌رکه‌وتن خوای گه‌وره ئه‌و نیعمه‌ته‌ی داوه به‌ئێوه له‌خواش بترسه له ئیش وکارهکانتدا خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ چاکه کهراندایه }، ده‌بێ موسڵمانی موجاهید زۆربهئاگابێت له‌وه‌ی که توشی گروری نه‌بێت وبهخۆیدا نه‌نازێت وخۆی به‌شتێکی گه‌وره دابنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رده‌که‌ون ، ئه‌وه هه‌موی لای خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و فه‌زڵ ونیعمه‌تی خوایه که پێی یان پێیان ده‌به‌خشێت ، ده‌بێ تهوزوع وسادهوساکاری خۆی زیاتر بکات له‌به‌رخاتری خوای گه‌وره .
ئه‌مه‌ش ده‌بێ له‌هه‌موو کاروکردهوهیهکدابێت نه‌ك ته‌نها له شه‌ڕو کوشتارکردندا ، به‌ڵکو له هه‌موو هه‌ڵسوکه‌تێکی ژیاندا ئه‌وه زۆرگرنگه بۆ موسڵمان ده‌بێ زۆر به‌ئاگابێت .
مه‌رجه‌کانی شه‌ڕ ڕاگردن به‌رامبه‌ر به مورته‌ده‌کان له‌کاتێکدا که موسڵمانان زاڵ‌بن وتوانایان هه‌بێت :
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاتێك که خالید ته‌واوبوو له شه‌ڕی بزاخه وه‌فدی بني ئه‌سید و غطفان هاتن بۆلای أبوبکرالصدیق ، أبوبکر پێیانی ووت :یان ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنه‌ن که شه‌ڕێکی ڕوون وئاشکرا ده‌که‌ن به‌رامبه‌رمان یان ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنه‌ن که ئاشتی یه‌کی سهرشۆڕانهتان هه‌ڵبژاردوه‌و هه‌ڵیبژێرن .
خارجهی کوڕی حصن ووتی : شه‌ڕی ڕوون وئاشکرامان زانی ، ئه‌ی ئاشتی سه‌رشۆڕانه چی یه ؟
أبوبکر ووتی : ده‌بیت دان به‌وه‌دا بنه‌ن که کوژراوه‌کانی ئێمه شه‌هیدن وبۆ به‌هه‌شتن و کوژراوه‌کانی ئێوه‌ش بۆ ئاگرو دۆزه‌خن ، ( چونکه شه‌ڕیان به‌رامبه‌ر به موسڵمانان کردوه به ناڕه‌وا ) ، ئه‌وه‌شی که ده‌ستکه‌وتتان بوه بۆمان بگه‌ڕێننه‌وه‌و ئه‌وه‌شی که ئێمه ده‌ستکه‌وتمان بوه بۆتان ناگه‌ڕێنینه‌وه و ده‌بێت (دیه) خوێنی هه‌موو کوژراوه‌کانمان بده‌ن به سه‌د حوشتر که ده‌بێت چل له حوشتره‌کان سکیان هه‌بێت وئێمه‌ش (دیه)ی کوژراوه‌کانی ئێوه ناده‌ین ، هه‌روه‌ها ده‌بێت حوشترو مه‌ڕوماڵاتی خۆتان به‌خێوبکه‌ن و چه‌کتان ده‌که‌ین و سواریتان نه‌مێنێت تاوه‌کو خلیفه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بڕیارێك ده‌رده‌کات به‌سه‌رتاندا یا ئه‌وه‌تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سهردینهکهی خوای گه‌وره‌و ده‌بێت ئه‌و حوکم وبڕیارانه‌ی که له قورئاندا هاتوه ده‌بێت جێبه‌جێی بکه‌ن ومنداڵه‌کانتان فێری قورئان بکه‌ن ئافرهتهکانیشتان فێری قورئان بکه‌ن ، مافی خوای گه‌وره‌ش له‌من نهگرنهوهو مه‌نعی نه‌که‌ن ( واتا : زه‌کات دان ) والله أعلم . خارجهی کوڕی حصین ووتی به‌ڵێ به‌سه‌ر چاوان ئه‌ی خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وه‌ی تۆ وتوته هه‌ر واده‌که‌ین ووادهبێت .
به‌ڵام عمری کوڕی خطاب ووتی: ئه‌ی خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌نها با ئه‌وان (دیه)ی کوژراوه‌کانی ئێمه نه‌ده‌ن چونکه کوژراوه‌کانمان له پێناوی خوادا شه‌هیدکراون ، خه‌ڵکیش قسه‌که‌ی عمری کوڕی خطابیان په‌سه‌ندکردو به‌و شێوه‌یه أبوبکری صدیق ڕازی بوو که په‌یمانیان مۆرکرد له‌سه‌ر ئه‌و بهندانهو به‌و بڕیارانه ڕازی بوون .
له‌م بهسهرهاتهشدا زۆرشتی فقهی وشه‌رعی تیادایه که بوه‌ته جێی خیلافی زانیان له باس ولێکۆڵینه‌وه‌دا له‌سه‌ری ، له‌وانه‌ش که ئیمامی شافعی فه‌رمویه‌تی : حوکمیان حوکمی ئه‌لی بغی یه ده‌رچوو له‌فه‌رمانی شه‌ریعه‌ت وده‌سته‌ڵاتی موسڵمانان و ده‌بێت ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که ههڵگهڕوهکان نابێت له کۆمه‌ڵگای موسڵمانان تێکه‌ڵ بکرێن و زه‌مانه‌تیان بدرتێ چونکه ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆناو ئاینی ئیسلام وهه‌ر به مورته‌دی بمێننه‌وه ....... هتد ) .