سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان سووكایه‌تی به رۆژنامه‌نووسێكی رادیۆ نه‌وا ده‌كات.
بیلال محمد ئاماده‌و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (رووماڵی نه‌وا) رایگه‌یاند" له‌لایه‌ن (قادر عه‌بدولعه‌زیز) ناسراو به (قادر قاچاغ) كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی په‌یمانگای پێگه‌یاندنی كادیرانی ئه‌و حیزبه به ته‌له‌فۆن سوكایه‌تی پێكراوه‌و ووته‌ی ناشیرینی به‌رامبه‌ر كراوه.
وتیشی" وه‌ك هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده‌و میوانانه‌ی كه به‌شداری به‌رنامه‌كه‌م ده‌كه‌م په‌یوه‌ندیم به‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتیه‌وه كرد، به‌لاَم سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ناوبراو ئاماده نه‌بوو به‌شداری به‌رنامه‌كه‌م بكات سووكایه‌تی پێ‌كردم و چه‌ندین ووشه‌ی ناشیرینی به‌رامبه‌رم به‌كارهێناو دواتریش ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی به‌سه‌رمدا داخست.
بیلال محمد سه‌باره‌ت به‌و سووكایه‌تیانه به‌نیازه داوای یاسایی له‌دژی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی تۆمار بكات و هاوكات لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاگادار ده‌كاته‌وه.
بیلال محمد، ئاماده‌و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (رووماڵی نه‌وا)ی رادیۆ نه‌وایه‌و ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانانی نێوده‌وڵه‌تیه.
07705482343
07508161612
لینكی شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌لایه‌ن رادیۆ نه‌وا
http://radionawa.com/Detail.aspx?id=15797&LinkID=1#.UfP4DG2x584