و/ عەبدولکەریم پێنجوێنی
له
ساڵی(754) پ ز زنجیره‌ی به‌شی دووه‌می فه‌رمانره‌واكانی ئاشور له
(ته‌گلات پالازار)ی دووه‌مه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات.(1) ماوه‌ی (15) ساڵ به
شه‌ڕوشۆر و په‌ل بڵاو كردنه‌وه خه‌ریك بووه كلدانیه‌كان و بابلی خستۆته
ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌وه. شاری دیمه‌شق و وڵاتى سووریای به ته‌واوی داگیر
كردوه له‌گه‌ڵ ماده‌كانیشدا به‌شه‌ڕ هاتووه. نزیكه‌ی (60) هه‌زار كه‌سی
به‌دیل گرتوه و له‌گه‌ڵ ده‌سكه‌وتێكی زۆری تالانی بردویه‌تیه‌وه شاری
كالاخی پایته‌ختی. هه‌ندێ له شاره‌كانی وڵاتى مادی داگیر كردوه. یه‌كێك
له‌سه‌رداره سه‌ربازیه‌كانی ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه تا چیای ده‌ماوه‌ند
رۆیشتوه، ڕای وابوه ئیتر ئه‌م شوێنه ئه‌و په‌ڕی دنیایه. ئه‌م ته‌گلات
پالازاره كوڕی گه‌وره‌ی (بله‌زیسی) كلدانیه له داگیر كه‌رانی
نه‌ینه‌وایه به هاوكار له‌گه‌ڵ كه‌یقوباد دا. ساڵی (730) پ ز كوڕی ئه‌م
داگیر كه‌ره ناوداره (سه‌لمانازاری چواره‌م) بۆته فه‌رمانڕه‌وای
ئاشوور.(2) ساڵی (725) پ ز یانی ساڵی پێنجه‌می فه‌رمانڕه‌وایی هێرشی
كردۆته سه‌ر (شومیرۆن – سومار)ی مه‌ڵبه‌ندی جوله‌که‌کان و گه‌مارۆی داون،
له کاتی ئه‌م گه‌مارۆدانه‌دا ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه له‌دنیا ده‌رئه‌چێ.
سوپاكه‌ی (سارگۆنی سێ یه‌م) به فه‌رمانڕه‌وا هه‌ڵئه‌بژێرن. كه
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپاكه بووه. ئه‌م سارگۆنه‌ی دووه‌م كوڕی بله‌زیس
بووه. مامه‌ی سه‌لمانازاری مردوو بووه، هه‌ندێ له مێژوو ناسه‌كان
به‌هه‌ڵه (سارگۆنی دووه‌م)(3) ناو ئه‌به‌ن،
1. پیرنیا له
لاپه‌ڕه 37 دا به چواره‌م و له لاپه‌ڕه 49دا به سێیه‌م ناوی ئه‌بات.2.
هه‌ندێ له مێژوو ناسه‌کان به هه‌ڵه به پێنجه‌م ناوی ئه‌به‌ن.3. پیرنیا
لاپه‌ڕه 37،49،60
پاش سێ ساڵ ئابڵوقه‌دان و سه‌رما و
گه‌رماو برسیه‌تی و ده‌ردی سه‌ری ئه‌م فه‌رمانڕه‌وا تازه توانی (شومیرون –
سومار) داگیر بكات و (هوشع) ی سه‌رداری جوله‌كه‌كان به‌دیل بگرێ.
جوله‌كه‌كانی (بنی اسرائیل)ی كۆچ پێ كردوه به‌ره‌و (كه‌لاخ)و ده‌ورو به‌ری
(خاپور)و شاره‌كانی ماد‌و ساڵی ( 722) پ ز له‌م شوێنانه‌دا جێگیر بوون.(1)
(سارگۆن) دوو جار له‌گه‌ڵ ماده‌كانی سه‌رووی رۆژهه‌ڵاتى ئاشور یانی
كورده‌كانی ئارارات شه‌ڕی كردوه له جاری یه‌كه‌مدا سه‌رۆكی كورده‌كان
(دخۆ – دیاكۆ – دیائاكۆ)ی ناو بوون. فیرده‌وسی غو – دن‌و) ی ناو بردوه
به‌دیل گرتوه ڕوه‌و شام ناردوویه‌تی ساڵی ( 715) پ ز ( 4820) كه‌س له‌ناو
داران و پیاوماقوڵانی كوردی ڕووه‌و شام ڕاگوێزاوه. جاری دووه‌م هێرشی
هێناوه‌ته سه‌ر خاكی كوردستان و كورده‌كانی خستۆته ژێر چاودێری خۆیه‌وه
ساڵی (711) پ ز (45) كه‌سی له سه‌رداران و سه‌رۆك هۆزه‌كانی كورد
چوونه‌ته ده‌رباری سارگۆن و به خواوه‌ندی خۆیانیان داناوه. بڕِیاریان
داوه كه باج ده‌رو مل كه‌چی ئاشوور بن و چی تر سه‌ر بۆ
فه‌رمانڕه‌وایانی ماد دانه‌نه‌وێنن. (هه‌مبانیگاس)ی فه‌رمانداری شاری شوش
كه له ژێر سایه‌ی سارگۆندا ئه‌ژیا لێی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه به‌نیازی
سه‌ربه‌خۆیی، سارگۆن له‌م هه‌لوێسته‌ی (هه‌مباسنیگاس) شێت گیر بوو، هێرشی
كردنه سه‌ر و جارێكی تر گه‌ڕاندنیه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆی. هێرش و
په‌لامار دانی ئه‌م كابرایه بۆ سه‌ر فه‌رمانداره‌كانی ده‌ورو به‌ری
به‌رده‌وام بوو. دۆستی بۆ خۆی نه‌هێشته‌وه. هه‌وڵی دروست كردنی قه‌ڵایه‌كی
دا له ( 15) كیلومه‌تری (نه‌ینه‌وا) له كه ناری ڕوبارێكی بچو‌وكدا
به‌ناوی خۆیه‌وه (دورساریگونی) دروست كرد. ساڵی ( 706)پ ز هه‌موو ده‌ربار و
سه‌رداران وده‌ست و پێوه‌ندی خه‌زێنه‌ی برده قه‌ڵاکه.
1.
کتێبی دووه‌می ملوک فه‌سڵی 17،18. پیرنیا، ئێرانی کۆن (ملل قدیمه
مشرق)پاش ساڵێك پشوودان له قه‌ڵاکه پاش كوژرانی سارگۆن (سه‌نحه‌ریب)ی
كوڕی له‌لایه‌ن باوكیه‌وه كرابوه فه‌رمانداری بابل. گه‌ڕایه‌وه وڵاتى
ئاشووری فه‌رمانڕه‌واى كرد ساڵی (705) پ ز. سه‌نحاریب به پێچه‌وانه‌ی
باوكیه‌وه ده‌ستی كرد به دروست كردنه‌وه و ڕازاندنه‌وه‌ی شاری
نه‌ینه‌وا، دیوارێكی به ده‌وری شاردا دروست كرد و له پشتی
دیواره‌كه‌یشه‌وه خه‌نده‌قێكی پان و قوڵی لێ دا بۆ پاراستنى شار. مێژوو
ناسه‌كان ئه‌ڵێن ئه‌م دیواره (20) فه‌رسه‌خ ماوه‌ی بووه، پانتایی
دیواره‌كه ( 16) مه‌ترو به‌رزایی (50) مه‌تر بووه. گه‌لێ كۆشك و ته‌لارو
باخی تیا ڕازاندۆته‌وه. له‌بریتی كۆشكه كۆنه‌كه‌ی سه‌روبار كۆشكێكی
تازه‌و فراوانی دروست كرد كه ماوه‌ی (20) هه‌زار گه‌زی چوار گۆشه بووه.
له كتێبی هۆزه‌كانی رۆژهه‌ڵات ل(153)دا چاپی دووه‌م هاتووه سه‌نحاریب
له‌گه‌ڵ پاشای (كاردۆنیا) كه كلدانیه‌كانیشی له‌ژێر ده‌ستا بووه شه‌ڕێكی
سه‌ختی كردوه و به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوه. دیسانه‌وه هێرشی كردۆته سه‌ر
بابل و داگیری كردۆته‌وه و دانیشتوانه‌كه‌ی به دیلی له‌گه‌ڵ خۆیدا
بردوه. له‌وه‌و پێش باسمان كرد كه ده‌وڵه‌تی كاردۆنیا له سه‌رده‌می
(ته‌گلات نین) شاهه‌نشای بابل و ئاشوور له‌ناو چووه، كورده‌كانی كاس
گه‌ڕانه‌وه بۆ زاگرۆس. لێره‌دا بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه جارێكی تر
(كورده‌كان) ده‌وڵه‌تی (كاردۆنیا) یان زیندوو كردۆته‌وه. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی
سه‌نحاریب له بابله‌وه بۆ ئاشوور دیسانه‌وه ده‌وڵه‌تی كاردۆنیا بابل
داگیر ئه‌كه‌نه‌وه.(1) داگیر كردن و په‌ل بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه له
میسری خواروو سوریا‌و بابل و عێلام به‌ناوبانگه.
1. له
به‌شی 18،19ی کتێبی دووه‌م ملوک و کتێبی دووه‌م مێژووی ایام مشرق قدیم،
به‌شی 32 چاپی دووه‌م ل 44،136،193،290،313دا به درێژی باسی ژیانی
سه‌نحاریب ده‌کات.
سه‌رداران و پیاو ماقوڵانی عێلام
(كرۆر ناخۆنتا) به پاشایه‌تی عێلام هه‌لئه‌بژێرن. كاتێ سه‌نحاریب هێرش
ده‌باته سه‌ر عێلامه‌كان – ناتوانێ به‌رگری ئه‌م هێرشه بكات و له ترسا
هه‌ڵدێت و خۆی له كوێستانه‌كاندا حه‌شار ئه‌دات. ئه‌م هه‌ڵویسته
ترسنۆكانه‌ی (كدۆرناختنا) كار ده‌كاته سه‌ر دانیشتوانی عێلام و ڕقیان
هه‌ڵده‌ستێنێ. بۆیه هێرش ده‌به‌نه سه‌ری ئه‌یگرن و له ساڵی (692) پ ز
ده‌یكوژن و (ئاومان مینانو) له شوێنی دائه‌نێن. ئه‌م سه‌ركرده تازه‌یه‌ی
عێلام پیاوێكی ئازا‌و به سه‌لیقه بووه ده‌ستی هێناوه به سوپای عێلامدا و
به هێز و ده‌سته‌ڵاتى كردوه. هاو په‌یمانێكی دۆستایه‌تی و سوپایی
له‌گه‌ڵ بابلیه‌كاندا به‌ست دژی ئاشووریه‌كان (ئارساهادون)ی كوڕه بچووكی
سه‌نحاریب ساڵی ( 681) پ ز(1) ده‌بێته فه‌رمانڕه‌وای ئاشوور. له‌م
سه‌رده‌مه‌دا میسریه‌كان هه‌وڵی ڕزگاری ئه‌ده‌ن. ئاشكرای سه‌ر پێچی
فه‌رمانداریه ئاشووریه‌كان بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه لێره‌دا (عێلامه‌كان)یش سوود
له‌م سه‌ر پێچیه وه‌رئه‌گرن. (خومبان كالداش)ی دووه‌م فه‌رمانڕه‌وای شوش
ساڵی (674)پ ز ده‌ستی به‌سه‌ر بابلدا گرتوه تا شاری (سیپ بار)ی داگیر
كردوه، له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌رچی ده‌سكه‌وتی نه‌ختینه بووبێت بردوویه‌تیه‌وه
بۆ شاری (شوش). پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌میش ئه‌مرێت و "ئورتاگو " ده‌بێته
فه‌رمانڕه‌وای عێلام. (تارسا هادون) له ساڵی (671) پ ز وڵاتى میسر داگیر
ئه‌كات، خۆیشی ناو ئه‌نێ (فه‌رمانڕه‌وای فه‌رمانڕه‌واكانی میسر) و له
نێوان ( 20) پاشادا دا به‌شی ئه‌كات ئه‌وانیش مل كه‌چی ئه‌بن. ئه‌م
(تارساهادون)ه ده‌وڵه‌تی ئاشووری گه‌یاندۆته ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و هێز،
جگه له ده‌وڵه‌تی عێلام ده‌وڵه‌تێك نه‌بووه له ڕۆژئاوای ئاسیادا له
ژێر سایه‌ی ئاشووردا نه‌بوو بێت. له‌م سه‌رده‌مه‌دا گشت فه‌رمانڕه‌وایانی
وڵاتى ئێران ده‌ست نیای وڵاتى ئاشوور بوون. 1. پیرنیا له ل 39تا49 ی ئه‌م
باسه‌دا ئه‌ڵێ ساڵی 674ی پ.ز نوسیوه.پاش ئه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئاشوور
ده‌رچوون بونه‌ته ژێر ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی (ماد)، یانی فه‌رمانڕه‌وایانی
هاخامه نشینیه‌كانیش ده‌ست نیای ماده‌كان بوون.(1) (ئورتاگو)ی
فه‌رمانڕه‌وای عێلام به ناچاری په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاشوور
به‌ستووه، به‌ڵام هێنده‌ی پێ ناچێ له دنیا ده‌رئه‌چێ براكه‌ی (تیومان)
بۆته جێگری. ئه‌میش ساڵی (659) پ ز له شه‌ڕێكی گه‌وره‌دا كه به شه‌ڕی
(تولیز) به‌ناوبانگه له‌گه‌ڵ ئاشووریه‌كاندا بریندار ئه‌بێت و ئه‌گیرێ،
له‌پاشدا سه‌ری ئه‌بڕن و كه‌لله سه‌ره‌كه‌ی ئه‌به‌نه‌وه شاری نه‌ینه‌واو
به‌سه‌ره نێزه‌كه‌وه به یه‌كێك له ده‌روازه‌كانی شاردا هه‌ڵی
ئه‌واسن.(2) پاش كوژرانی (نورتاگو) كوڕه گه‌وره‌كه‌ی (خومبان ئایگاش)
له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وای ئاشووره‌وه ده‌كرێته فه‌رمانداری عێلام. پاش
ئه‌وه‌ی (ئارسا هادون) پیر ئه‌بێت و كه‌ڵكی فه‌رمانڕه‌وایی لێ ئه‌بڕێت
ئه‌چیته شاری بابل و فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌داته ده‌ست (ئاشور پانیپال)ی
كوڕی كه‌به‌دوا ده‌سه‌ڵاتداری ئاشوریه‌كان ئه‌ژمێرێ له مێژوودا.
ئاشوربانیپال ساڵی (668) پ ز ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی وڵاتى ئاشوور له‌باوكی
وه‌رئه‌گرێ ساڵی (645) پ ز هێرشی كردۆته سه‌ر عێلام و ده‌ستی به‌سه‌را
گرتوون. (خومبان ئایگاش) و(تام ماریتو)ی ڕا ئه‌كه‌ن و پاش هه‌وڵ و
گه‌ڕانێكی زۆر هه‌ردووكیان ئه‌گرن و ئه‌یانبه‌ستن به‌دوای عه‌ره‌بانه‌ی
ئه‌سپه‌وه تا ئه‌مرن. ده‌وڵه‌تی عێلام به‌م داگیر كردنه به ته‌واوی تێك
ئه‌شكێ و بۆ هه‌میشه‌یی له لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆژگاردا ناویان ئه‌سڕێته‌وه
له كۆشكه‌كه‌ی (ئاشوربانیپال)دا به نیگار شێوه‌ی داگیر كردنی شاری شوش
هه‌ڵكه‌نراوه كه چۆن دیله‌كانیان به‌زیندوویی پێست كه‌ند كردوه. هه‌ر
به‌زیندوویی چاو و نینۆكیان ده‌رهێناون و له پاشدا گوێچكه و ڕیشیان
بڕیون.
1. پیرنیا لاپه‌ڕه 602. ملل قدیمه مشرق ل 155 چاپی دووه‌م. پیرنیا ل 40
ئاشورپانیپاڵ
جگه له‌وه‌ی كۆتایی به ده‌وڵه‌تی عێلام هێناوه چه‌ندین شوێنی تری داگیر
كردوه. ده‌ستی له جوانكردن و ڕازاندنه‌وه‌ی شاری نه‌ینه‌وا هه‌ڵ
نه‌گرتوه كۆشكه‌كه‌ی سه‌نحاریبی تازه كردۆته‌وه و چه‌ندین ته‌لاری تری
تیا دروست كرد‌و نووسینه‌كانی سه‌رده‌می (سارگۆنی یه‌كه‌م) كه له
په‌رستگای (ئاروخ)دا جێ مابوو هه‌موو نه‌خشه‌كانی تازه كرده‌وه. هه‌رچی
تابلۆی تری ئاشوریه‌كان هه‌بوو تازه‌ی كرده‌وه. ئاشورپانیپال –
كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له كۆشكه‌كه‌ی (سه‌نحاریب)دا دروست كرد. كه
زیاتر له سه‌د مه‌تر پان بووه. ئه‌و نووسینانه‌ی له‌سه‌ر خشته‌كان
نووسراون نزیكه‌ی ( 500) به‌رگ كتێبی ئه‌مڕۆ ئه‌بن به مه‌رجێك هه‌ر
به‌رگێك ( 500) په‌ڕه بێت. پاش (ئاشورپانیپال) (ساراكوس)ی كوڕی بۆته جێ
نشینی. منداڵێكی تازه پێگه‌یشتوو بووه. هێشتا چاو و گوێ ی به جیهانی
شه‌ڕدا نه‌كرابوه و كه‌وته به‌ر هێرش و په‌لاماری (كواكسار)ی
فه‌رمانڕه‌وای ماد.
فه‌رمانڕه‌وایی
ئاشوورله ساڵی(754) پ ز زنجیره‌ی به‌شی دووه‌می فه‌رمانره‌واكانی ئاشور
له (ته‌گلات پالازار)ی دووه‌مه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات.(1) ماوه‌ی (15) ساڵ
به شه‌ڕوشۆر و په‌ل بڵاو كردنه‌وه خه‌ریك بووه كلدانیه‌كان و بابلی
خستۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌وه. شاری دیمه‌شق و وڵاتى سووریای به
ته‌واوی داگیر كردوه له‌گه‌ڵ ماده‌كانیشدا به‌شه‌ڕ هاتووه. نزیكه‌ی (60)
هه‌زار كه‌سی به‌دیل گرتوه و له‌گه‌ڵ ده‌سكه‌وتێكی زۆری تالانی
بردویه‌تیه‌وه شاری كالاخی پایته‌ختی. هه‌ندێ له شاره‌كانی وڵاتى مادی
داگیر كردوه. یه‌كێك له‌سه‌رداره سه‌ربازیه‌كانی ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه
تا چیای ده‌ماوه‌ند رۆیشتوه، ڕای وابوه ئیتر ئه‌م شوێنه ئه‌و په‌ڕی
دنیایه. ئه‌م ته‌گلات پالازاره كوڕی گه‌وره‌ی (بله‌زیسی) كلدانیه له
داگیر كه‌رانی نه‌ینه‌وایه به هاوكار له‌گه‌ڵ كه‌یقوباد دا. ساڵی (730) پ
ز كوڕی ئه‌م داگیر كه‌ره ناوداره (سه‌لمانازاری چواره‌م) بۆته
فه‌رمانڕه‌وای ئاشوور.(2) ساڵی (725) پ ز یانی ساڵی پێنجه‌می
فه‌رمانڕه‌وایی هێرشی كردۆته سه‌ر (شومیرۆن – سومار)ی مه‌ڵبه‌ندی
جوله‌که‌کان و گه‌مارۆی داون، له کاتی ئه‌م گه‌مارۆدانه‌دا ئه‌م
فه‌رمانڕه‌وایه له‌دنیا ده‌رئه‌چێ. سوپاكه‌ی (سارگۆنی سێ یه‌م) به
فه‌رمانڕه‌وا هه‌ڵئه‌بژێرن. كه فه‌رمانده‌ی گشتی سوپاكه بووه. ئه‌م
سارگۆنه‌ی دووه‌م كوڕی بله‌زیس بووه. مامه‌ی سه‌لمانازاری مردوو بووه،
هه‌ندێ له مێژوو ناسه‌كان به‌هه‌ڵه (سارگۆنی دووه‌م)(3) ناو ئه‌به‌ن، 1.
پیرنیا له لاپه‌ڕه 37 دا به چواره‌م و له لاپه‌ڕه 49دا به سێیه‌م
ناوی ئه‌بات.2. هه‌ندێ له مێژوو ناسه‌کان به هه‌ڵه به پێنجه‌م ناوی
ئه‌به‌ن.3. پیرنیا لاپه‌ڕه 37،49،60پاش سێ ساڵ ئابڵوقه‌دان و سه‌رما و
گه‌رماو برسیه‌تی و ده‌ردی سه‌ری ئه‌م فه‌رمانڕه‌وا تازه توانی (شومیرون –
سومار) داگیر بكات و (هوشع) ی سه‌رداری جوله‌كه‌كان به‌دیل بگرێ.
جوله‌كه‌كانی (بنی اسرائیل)ی كۆچ پێ كردوه به‌ره‌و (كه‌لاخ)و ده‌ورو به‌ری
(خاپور)و شاره‌كانی ماد‌و ساڵی ( 722) پ ز له‌م شوێنانه‌دا جێگیر بوون.(1)
(سارگۆن) دوو جار له‌گه‌ڵ ماده‌كانی سه‌رووی رۆژهه‌ڵاتى ئاشور یانی
كورده‌كانی ئارارات شه‌ڕی كردوه له جاری یه‌كه‌مدا سه‌رۆكی كورده‌كان
(دخۆ – دیاكۆ – دیائاكۆ)ی ناو بوون. فیرده‌وسی غو – دن‌و) ی ناو بردوه
به‌دیل گرتوه ڕوه‌و شام ناردوویه‌تی ساڵی ( 715) پ ز ( 4820) كه‌س له‌ناو
داران و پیاوماقوڵانی كوردی ڕووه‌و شام ڕاگوێزاوه. جاری دووه‌م هێرشی
هێناوه‌ته سه‌ر خاكی كوردستان و كورده‌كانی خستۆته ژێر چاودێری خۆیه‌وه
ساڵی (711) پ ز (45) كه‌سی له سه‌رداران و سه‌رۆك هۆزه‌كانی كورد
چوونه‌ته ده‌رباری سارگۆن و به خواوه‌ندی خۆیانیان داناوه. بڕِیاریان
داوه كه باج ده‌رو مل كه‌چی ئاشوور بن و چی تر سه‌ر بۆ
فه‌رمانڕه‌وایانی ماد دانه‌نه‌وێنن. (هه‌مبانیگاس)ی فه‌رمانداری شاری شوش
كه له ژێر سایه‌ی سارگۆندا ئه‌ژیا لێی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه به‌نیازی
سه‌ربه‌خۆیی، سارگۆن له‌م هه‌لوێسته‌ی (هه‌مباسنیگاس) شێت گیر بوو، هێرشی
كردنه سه‌ر و جارێكی تر گه‌ڕاندنیه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆی. هێرش و
په‌لامار دانی ئه‌م كابرایه بۆ سه‌ر فه‌رمانداره‌كانی ده‌ورو به‌ری
به‌رده‌وام بوو. دۆستی بۆ خۆی نه‌هێشته‌وه. هه‌وڵی دروست كردنی قه‌ڵایه‌كی
دا له ( 15) كیلومه‌تری (نه‌ینه‌وا) له كه ناری ڕوبارێكی بچو‌وكدا
به‌ناوی خۆیه‌وه (دورساریگونی) دروست كرد. ساڵی ( 706)پ ز هه‌موو ده‌ربار و
سه‌رداران وده‌ست و پێوه‌ندی خه‌زێنه‌ی برده قه‌ڵاکه.1. کتێبی دووه‌می
ملوک فه‌سڵی 17،18. پیرنیا، ئێرانی کۆن (ملل قدیمه مشرق)پاش ساڵێك پشوودان
له قه‌ڵاکه پاش كوژرانی سارگۆن (سه‌نحه‌ریب)ی كوڕی له‌لایه‌ن باوكیه‌وه
كرابوه فه‌رمانداری بابل. گه‌ڕایه‌وه وڵاتى ئاشووری فه‌رمانڕه‌واى كرد
ساڵی (705) پ ز. سه‌نحاریب به پێچه‌وانه‌ی باوكیه‌وه ده‌ستی كرد به
دروست كردنه‌وه و ڕازاندنه‌وه‌ی شاری نه‌ینه‌وا، دیوارێكی به ده‌وری
شاردا دروست كرد و له پشتی دیواره‌كه‌یشه‌وه خه‌نده‌قێكی پان و قوڵی لێ
دا بۆ پاراستنى شار. مێژوو ناسه‌كان ئه‌ڵێن ئه‌م دیواره (20) فه‌رسه‌خ
ماوه‌ی بووه، پانتایی دیواره‌كه ( 16) مه‌ترو به‌رزایی (50) مه‌تر بووه.
گه‌لێ كۆشك و ته‌لارو باخی تیا ڕازاندۆته‌وه. له‌بریتی كۆشكه كۆنه‌كه‌ی
سه‌روبار كۆشكێكی تازه‌و فراوانی دروست كرد كه ماوه‌ی (20) هه‌زار گه‌زی
چوار گۆشه بووه. له كتێبی هۆزه‌كانی رۆژهه‌ڵات ل(153)دا چاپی دووه‌م
هاتووه سه‌نحاریب له‌گه‌ڵ پاشای (كاردۆنیا) كه كلدانیه‌كانیشی له‌ژێر
ده‌ستا بووه شه‌ڕێكی سه‌ختی كردوه و به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوه.
دیسانه‌وه هێرشی كردۆته سه‌ر بابل و داگیری كردۆته‌وه و دانیشتوانه‌كه‌ی
به دیلی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوه. له‌وه‌و پێش باسمان كرد كه ده‌وڵه‌تی
كاردۆنیا له سه‌رده‌می (ته‌گلات نین) شاهه‌نشای بابل و ئاشوور له‌ناو
چووه، كورده‌كانی كاس گه‌ڕانه‌وه بۆ زاگرۆس. لێره‌دا بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ
كه جارێكی تر (كورده‌كان) ده‌وڵه‌تی (كاردۆنیا) یان زیندوو كردۆته‌وه.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌نحاریب له بابله‌وه بۆ ئاشوور دیسانه‌وه ده‌وڵه‌تی
كاردۆنیا بابل داگیر ئه‌كه‌نه‌وه.(1) داگیر كردن و په‌ل بڵاو كردنه‌وه‌ی
ئه‌م پیاوه له میسری خواروو سوریا‌و بابل و عێلام به‌ناوبانگه. 1. له
به‌شی 18،19ی کتێبی دووه‌م ملوک و کتێبی دووه‌م مێژووی ایام مشرق قدیم،
به‌شی 32 چاپی دووه‌م ل 44،136،193،290،313دا به درێژی باسی ژیانی
سه‌نحاریب ده‌کات.سه‌رداران و پیاو ماقوڵانی عێلام (كرۆر ناخۆنتا) به
پاشایه‌تی عێلام هه‌لئه‌بژێرن. كاتێ سه‌نحاریب هێرش ده‌باته سه‌ر
عێلامه‌كان – ناتوانێ به‌رگری ئه‌م هێرشه بكات و له ترسا هه‌ڵدێت و خۆی
له كوێستانه‌كاندا حه‌شار ئه‌دات. ئه‌م هه‌ڵویسته ترسنۆكانه‌ی
(كدۆرناختنا) كار ده‌كاته سه‌ر دانیشتوانی عێلام و ڕقیان هه‌ڵده‌ستێنێ.
بۆیه هێرش ده‌به‌نه سه‌ری ئه‌یگرن و له ساڵی (692) پ ز ده‌یكوژن و
(ئاومان مینانو) له شوێنی دائه‌نێن. ئه‌م سه‌ركرده تازه‌یه‌ی عێلام
پیاوێكی ئازا‌و به سه‌لیقه بووه ده‌ستی هێناوه به سوپای عێلامدا و به
هێز و ده‌سته‌ڵاتى كردوه. هاو په‌یمانێكی دۆستایه‌تی و سوپایی له‌گه‌ڵ
بابلیه‌كاندا به‌ست دژی ئاشووریه‌كان (ئارساهادون)ی كوڕه بچووكی سه‌نحاریب
ساڵی ( 681) پ ز(1) ده‌بێته فه‌رمانڕه‌وای ئاشوور. له‌م سه‌رده‌مه‌دا
میسریه‌كان هه‌وڵی ڕزگاری ئه‌ده‌ن. ئاشكرای سه‌ر پێچی فه‌رمانداریه
ئاشووریه‌كان بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه لێره‌دا (عێلامه‌كان)یش سوود له‌م سه‌ر
پێچیه وه‌رئه‌گرن. (خومبان كالداش)ی دووه‌م فه‌رمانڕه‌وای شوش ساڵی
(674)پ ز ده‌ستی به‌سه‌ر بابلدا گرتوه تا شاری (سیپ بار)ی داگیر كردوه،
له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌رچی ده‌سكه‌وتی نه‌ختینه بووبێت بردوویه‌تیه‌وه بۆ شاری
(شوش). پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌میش ئه‌مرێت و "ئورتاگو " ده‌بێته
فه‌رمانڕه‌وای عێلام. (تارسا هادون) له ساڵی (671) پ ز وڵاتى میسر داگیر
ئه‌كات، خۆیشی ناو ئه‌نێ (فه‌رمانڕه‌وای فه‌رمانڕه‌واكانی میسر) و له
نێوان ( 20) پاشادا دا به‌شی ئه‌كات ئه‌وانیش مل كه‌چی ئه‌بن. ئه‌م
(تارساهادون)ه ده‌وڵه‌تی ئاشووری گه‌یاندۆته ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و هێز،
جگه له ده‌وڵه‌تی عێلام ده‌وڵه‌تێك نه‌بووه له ڕۆژئاوای ئاسیادا له
ژێر سایه‌ی ئاشووردا نه‌بوو بێت. له‌م سه‌رده‌مه‌دا گشت فه‌رمانڕه‌وایانی
وڵاتى ئێران ده‌ست نیای وڵاتى ئاشوور بوون. 1. پیرنیا له ل 39تا49 ی ئه‌م
باسه‌دا ئه‌ڵێ ساڵی 674ی پ.ز نوسیوه.پاش ئه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئاشوور
ده‌رچوون بونه‌ته ژێر ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی (ماد)، یانی فه‌رمانڕه‌وایانی
هاخامه نشینیه‌كانیش ده‌ست نیای ماده‌كان بوون.(1) (ئورتاگو)ی
فه‌رمانڕه‌وای عێلام به ناچاری په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاشوور
به‌ستووه، به‌ڵام هێنده‌ی پێ ناچێ له دنیا ده‌رئه‌چێ براكه‌ی (تیومان)
بۆته جێگری. ئه‌میش ساڵی (659) پ ز له شه‌ڕێكی گه‌وره‌دا كه به شه‌ڕی
(تولیز) به‌ناوبانگه له‌گه‌ڵ ئاشووریه‌كاندا بریندار ئه‌بێت و ئه‌گیرێ،
له‌پاشدا سه‌ری ئه‌بڕن و كه‌لله سه‌ره‌كه‌ی ئه‌به‌نه‌وه شاری نه‌ینه‌واو
به‌سه‌ره نێزه‌كه‌وه به یه‌كێك له ده‌روازه‌كانی شاردا هه‌ڵی
ئه‌واسن.(2) پاش كوژرانی (نورتاگو) كوڕه گه‌وره‌كه‌ی (خومبان ئایگاش)
له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وای ئاشووره‌وه ده‌كرێته فه‌رمانداری عێلام. پاش
ئه‌وه‌ی (ئارسا هادون) پیر ئه‌بێت و كه‌ڵكی فه‌رمانڕه‌وایی لێ ئه‌بڕێت
ئه‌چیته شاری بابل و فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌داته ده‌ست (ئاشور پانیپال)ی
كوڕی كه‌به‌دوا ده‌سه‌ڵاتداری ئاشوریه‌كان ئه‌ژمێرێ له مێژوودا.
ئاشوربانیپال ساڵی (668) پ ز ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی وڵاتى ئاشوور له‌باوكی
وه‌رئه‌گرێ ساڵی (645) پ ز هێرشی كردۆته سه‌ر عێلام و ده‌ستی به‌سه‌را
گرتوون. (خومبان ئایگاش) و(تام ماریتو)ی ڕا ئه‌كه‌ن و پاش هه‌وڵ و
گه‌ڕانێكی زۆر هه‌ردووكیان ئه‌گرن و ئه‌یانبه‌ستن به‌دوای عه‌ره‌بانه‌ی
ئه‌سپه‌وه تا ئه‌مرن. ده‌وڵه‌تی عێلام به‌م داگیر كردنه به ته‌واوی تێك
ئه‌شكێ و بۆ هه‌میشه‌یی له لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆژگاردا ناویان ئه‌سڕێته‌وه
له كۆشكه‌كه‌ی (ئاشوربانیپال)دا به نیگار شێوه‌ی داگیر كردنی شاری شوش
هه‌ڵكه‌نراوه كه چۆن دیله‌كانیان به‌زیندوویی پێست كه‌ند كردوه. هه‌ر
به‌زیندوویی چاو و نینۆكیان ده‌رهێناون و له پاشدا گوێچكه و ڕیشیان
بڕیون. 1. پیرنیا لاپه‌ڕه 602. ملل قدیمه مشرق ل 155 چاپی دووه‌م. پیرنیا
ل 40ئاشورپانیپاڵ جگه له‌وه‌ی كۆتایی به ده‌وڵه‌تی عێلام هێناوه
چه‌ندین شوێنی تری داگیر كردوه. ده‌ستی له جوانكردن و ڕازاندنه‌وه‌ی شاری
نه‌ینه‌وا هه‌ڵ نه‌گرتوه كۆشكه‌كه‌ی سه‌نحاریبی تازه كردۆته‌وه و
چه‌ندین ته‌لاری تری تیا دروست كرد‌و نووسینه‌كانی سه‌رده‌می (سارگۆنی
یه‌كه‌م) كه له په‌رستگای (ئاروخ)دا جێ مابوو هه‌موو نه‌خشه‌كانی تازه
كرده‌وه. هه‌رچی تابلۆی تری ئاشوریه‌كان هه‌بوو تازه‌ی كرده‌وه.
ئاشورپانیپال – كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له كۆشكه‌كه‌ی (سه‌نحاریب)دا
دروست كرد. كه زیاتر له سه‌د مه‌تر پان بووه. ئه‌و نووسینانه‌ی له‌سه‌ر
خشته‌كان نووسراون نزیكه‌ی ( 500) به‌رگ كتێبی ئه‌مڕۆ ئه‌بن به مه‌رجێك
هه‌ر به‌رگێك ( 500) په‌ڕه بێت. پاش (ئاشورپانیپال) (ساراكوس)ی كوڕی بۆته
جێ نشینی. منداڵێكی تازه پێگه‌یشتوو بووه. هێشتا چاو و گوێ ی به جیهانی
شه‌ڕدا نه‌كرابوه و كه‌وته به‌ر هێرش و په‌لاماری (كواكسار)ی
فه‌رمانڕه‌وای ماد.