لێره‌دا تێپه‌ڕینی خێرای كات ڕاده‌گرین و ده‌چینه سه‌ر توێژینه‌وه‌ی باری
میلله‌تێك، كه گرفتاری مێژوویه‌كی پڕ له شڵه‌ژان ببو، ئه‌و بیست و شه‌ش
ساڵه كه له ڕوخانی (باستیل)ه‌وه تا دوا ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی
(ناپلیوَن) درێژ ده‌بێته‌وه (1789-1815) وه‌ك بیست ساڵی په‌ڕینه‌وه‌ی
قه‌یسه‌ر له ڕوباری ڕوبیكۆن تا گه‌یشتن به ده‌سه‌لاَتی (ئۆگستوس)
(49-29) پ ز تێپه‌ڕی، كه له ڕووی ڕووداوی شایانی له بیر نه‌كردنه‌وه
زیاتر به‌و چه‌رخانه چواوه، كه كه‌متر گرژ‌و مێژوو سازبون، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا به‌هۆی ناجێگیری ده‌وڵه‌ته‌كان، گۆڕینی به‌رده‌وامی ڕێكخراوه‌كان
به‌رزه فڕی بلیمه‌ت و توخم و نیعمه‌ته‌كانی شارستانییه‌ت به‌رده‌وامبوو:
به‌رهه‌مهێنان و دابه‌ش كردنی خۆراك و كالاَ، هه‌وڵ و ته‌قه‌لای بواری
زانست و گواستنه‌وه ، بنه‌مای ڕه‌مه‌ك و موراڵ ، ئالِوگۆڕی خۆشه‌ویستی ،
دامركاندنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تی و ململانێكان به‌هۆی هونه‌ره‌وه، ئه‌ده‌بیات،
چاكه‌كاری ، گه‌مه‌و گۆرانی ، گۆرانی فۆڕمه‌كانی گومان ، ئیمان و هیواداری ،
ئایا له ڕاستیدا ئه‌مانه حه‌قیقه‌ت و به‌رده‌وامی مێژوو و نه‌بون ، كه
له پاڵیاندا گۆراِنی ده‌وڵه‌تان و پاڵه‌وانان ، زه‌مینه‌ی نا جێگیر و زوو
تَپه‌ڕی خه‌ونه‌كانی فه‌راهه‌م كردووه
- جوتیاران:-
له ساڵی 1789 زۆربه‌یان هێشتا كرێكاری ڕۆژانه‌بوون یان له‌سه‌ر زه‌وی
كه‌سانی دی كاریان ده‌كرد ، به‌لاَم له ساڵی 1793 نیوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له
ژێر ده‌ستی ئه‌و جوتیارانه بوو كه زۆربه‌یان زه‌وییه‌كانیان به نرخێكی
هه‌رزان له‌و موڵكه ده‌سبه‌سردا گیراوانه‌ی كڵیسه كڕیبوو ، ته‌نها
ژماره‌یه‌كی كه‌میان خۆیان له چنگی باج‌و خه‌راجی فیدڕاڵی ڕه‌ها كردبوو ،
ئه‌نگێزه‌ی خاوه‌ندارێتی هۆكار بوو تا كاره گرانه‌كان وه‌ك خواپه‌رستیان
لێبێت و هه‌موو ڕۆژێك كه‌لِه‌كه‌بوونی سامان ببێته هۆی دروستبوونی خانوو و
كه‌لوپه‌لی ئاسایش ، كڵێسه وقوتابخانه ، هه‌ڵبه‌ته به ومه‌رجه‌ی
بتوانرێت باج وه‌رگران ڕاز بكرێت یان فرێو بدرێن ، ده‌كرا باج به
(ئاسینیا) و هاوشێوه‌كه‌ی بدرێت ، له بارێكدا كه به‌رهه‌م له
به‌رامبه‌ردا به (ئاسینیا) ده‌فرۆشرا ن كه له ڕوی به‌رامبه‌ریی له‌گه‌ڵ
به‌های فه‌رمییه‌كه‌ی یان متمانه‌داره‌كه‌ی ده‌بوو سه‌د به‌رامبه‌ری
یدرایه ، هه‌رگیز خاكی فه‌ڕه‌نسا تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه به‌رهه‌م به‌خش و
تا ئه‌و ڕاده‌یه به شه‌وق و په‌رۆشییه‌وه سودی لێنه‌بینرابوو.
ڕه‌هابوونی به‌رفراوانترین چین له كۆمه‌ڵگه ، كه ئێستا بێ‌چین مابویه‌وه
، ئاشكراترین وپایه‌دارترین ده‌رئه‌نجامی شۆڕش بوو ،ئه‌و به‌رهه‌م هێنه
پته‌وانه بونه به‌هێزترین داكۆكیكارانی شۆڕش ، چونكه شۆڕش فاكته‌ر بوو
تا نه خاوه‌نی زه‌وی ، له بارێكدا له گه‌ڕانه‌وه‌ی خاندانی
(بۆربون)ه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌بوو زه‌وییه‌كانیان لێ زه‌وت بكرێته‌وه ، هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو داكۆكیان له (ناپلیون) كرد‌و له ماوه‌ی پانزه ساڵدا
باشترین ڕۆله‌ی خۆیانیان پێبه‌خشی ، وه‌ك خاوه‌نداری له خۆ بایی له ڕوی
سیاسیه‌وه له‌گه‌ڵ بورژوادا هاوده‌سبون و به‌درێژایی سه‌ده‌ی نۆزده له
نێو گرژی و شڵه‌ژانه چه‌ند باره بووه‌كانی ده‌وڵه‌تدا وه‌ك تاكی كۆنه
پارێز ڕاژه‌یان كردبوو.
(كنڤاسیون) ، كه خۆی به پابه‌ندی یه‌كانی مافه‌كان داده‌نا (1793) مافی
نۆبه‌ره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه (1793) و كردی به بڕیار ، كه میراتی ده‌بێت
به یه‌كسانی له نێوان مناڵه‌كاندا دابه‌ش بكرێت ، ته‌نانه‌ت به‌ر ئه‌و
منالاَنه‌ش ده‌كه‌وت كه زۆڵ بوون و به‌لاَم باوكیان ئاشكرا بوو ، ئه‌م
یاسایه هه‌ڵگری ده‌رئه‌نجامی گرنگی مۆڕاڵی و ئابوری بوو ، فه‌ڕه‌نسییه‌كان
كه نه‌یانده‌ویست به‌هۆی دابه‌شكاری ڕۆڵی میراته‌وه له نێو وه‌چه
جۆراو جۆره‌كانیاندا وارسه‌كانیان دوچاری هه‌ژاری ببن ته‌گبیری كۆنی
دیاریكردنی سنوری خێزانیان له به‌رچاو گرت ، جوتیاران وه‌ك چینێكی بالاَ
مانه‌وه ، به‌لاَم دانیشتوانی (فه‌ڕه‌نسا) له سه‌ده‌ی نۆزده پله به
پله زیادی كرد ، واته له (28) ملیۆنی ساڵی (1800)وه بۆ (39) ملیۆن له
ساڵی (1914) گۆڕا ، له‌بارێكدا دانیشتوانی (ئه‌ڵمانیا) له (21) ملیۆنه‌وه
بۆ (67) ملیۆن زیادی كرد ، جوتیارانی فه‌ڕه‌نسی كه به‌هۆی بوونی
زه‌وییه‌وه خۆشگوزه‌ران بوون ، له هه‌مان اردا (ئه‌ڵمانیا) و (ئینگلیز)
پیشه‌سازی وهونه‌ری جۆراوجۆریان كامڵ كرد ، له جه‌نگدا بالاَ ده‌ستیان
هه‌بوو ، به‌سه‌ر ئه‌وروپادا سه‌ركه‌وتن.
2-پڕۆلیتاریا:-
هه‌ژاری و نه‌داری مابویه‌وه و له نێو جوتیارانی بێ زه‌وی ، كرێكاره‌كانی
كانه‌كان ، كرێكاران وپیشه‌وه‌ره‌ندا شه‌ره‌كاندا گه‌یشته له‌تكه‌ی خۆی
كرێكاران بۆ به‌ده‌ست هێنانی كانزا و فلزه‌كان بۆ مه‌به‌ستی پیشه‌سازی
جه‌نگی ژێرخانه‌كانیان ده‌پشكنی ، بۆ دروست كردنی باروت ، پێویست بوو شۆره
په‌یدا بكرێت ، پله به پله خه‌ڵوزی به‌ردین وه‌ك هێزی بزوێنه‌ر جێگای
دار و ته‌خته‌ی گرته‌وه ، له ڕۆژدا شاره‌كان ڕوناك و پڕجموجۆڵ بوون ن له
شه‌ویشدا تاریك و ئارام تا ئه‌و كاته‌ی له (1793) به‌شه‌كانی پاریس له
كۆلاَنه‌كاندا چرایان هه‌ڵگرد ، پیشه‌وه‌ران ئه‌و دوكانانه‌ی كاریان تێدا
ده‌كرد به‌گڕی مۆم ڕووناك ده‌كرده‌وه ، پیشه‌وه‌ره‌كان كالاَكانیان
ده‌خسته ڕوو فرۆشیاره ده‌ستگێڕه‌كانیش سه‌رقاڵی كاری خۆیان بوون ، له
سه‌نته‌ر بازاڕی كراوه‌ی سه‌ر به‌تاڵ هه‌بوو ، كلێسه و قه‌لاَ له
به‌رزترین شوێنی شاردا بوو ، له‌و ده‌ورو به‌ره یه‌ك دوو كارخانه
دروستكرابوون ، سه‌ندیكا له ساڵی (1791) هه‌ڵوه‌شابوویه‌وه و ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانی ڕاگه‌یاند له‌ه ڕێكه‌وته به‌دواوه هه‌موو تاكێك ئازاده هه‌ر
پیشه و كار‌و هونه‌رێكی جێگای حه‌زی خۆیه‌تی هه‌ڵیبژێرێت ، له ساڵی (1791)
یاسای (لوشاپڵ) ڕێگای به كرێكاران نه‌ده‌دا بۆ هه‌نگاونانی هاوبه‌شی
ئابوری هیچ ڕێكخراویه‌كیان هه‌بێت ، ئه‌و یاساغ كردنه تا ساڵی (1884) به
هه‌مان هێزی خۆی مایه‌وه ، مانگرتن قه‌ده‌غه بوو ن به‌لاَم له ناوچه
جیاوازه‌كاندا چه‌ند باره ده‌بویه‌وه ، كرێكاران دوچاری ڕه‌نجێكی زۆر
ده‌بونه‌وه تا كرێكه‌یان له‌گه‌ڵ ڕه‌نجه‌كه‌یاندا هاوسه‌نگ بكه‌نه‌وه ،
كه به‌هۆی هه‌ڵئاوسانه‌وه دراو بێبه‌ها ببو ، به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی
هاوشان له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕۆژانه‌ی نرخ كرێكه‌یان زیادی ده‌كرد ، پاش
ڕوخانی (ڕوبسپیر) ده‌سه‌لاَتداران چاودێری كردنیان توندتر كرد‌و هه‌لومه‌رجی
چینی (پڕۆلیتاریا) خراپتر بوو ، له ساڵی (1795) (سان- كلۆت )ه‌كان
به‌هان ئه‌ندازه‌ی پێش شۆڕش هه‌ژار و لاكه‌وته ببون ، تا له ساڵی (1799)
متمانه‌یان به شۆڕش نه‌ماو له (1800) هیوایان به دیكتاتۆری (ناپلیۆن)
سپارد.
3-بورژوازی:-
ئه‌م چینه له‌و ڕوه‌وه له شۆڕشدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا ، كه له
نه‌جیبزاده یان خه‌ڵكه عه‌وامه‌كه پاره‌ی زیاتر و مێشكێكی بیركه‌ره‌وه
تری هه‌بوو ، ئه‌و زه‌وییه به‌پیتانه‌ی له كلێسه زه‌وت كرابون له
ده‌وله‌َت ده‌كڕییه‌وه ، سامانی بورژوا وابه‌سته‌ی زه‌وی وه‌ك دارایی
جێگیر نه‌بوو ، ده‌كرا له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دی ، له
مه‌به‌ستێكه‌وه بۆ مه‌به‌ستێكی تر ، له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دی له
هه‌ر شوێنێك بۆ هه‌ر یاسا دانه‌رێك بگوێزرێته‌وه ، بۆرژوا ده‌یتوانی دراو
به سه‌ربازان و ده‌وڵه‌تی و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی یاخیبوو بدات ، له
به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا ئه‌زمونی به‌ده‌ستهێنابوو ، ده‌یزانی چۆن دارایی
كۆبكاته‌وه به پێدانی قه‌رز ده‌سه‌لاَت له نێو خه‌زێنه‌دا دروست بكات ،
له‌ڕوی كاركردنه‌وه له نه‌جیبزاده‌و پیاوانی ئایینی زانیاری زیاتری
هه‌بوو له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ، كه دا‌و وه‌ك خوێن له هاتوچۆدا بوو ، باشتر
ده‌یتوانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه به‌رێوه ببات ، هه‌ژاری به سزای گه‌مژه‌یی
داده‌ناو سامانه‌كه‌ی خۆی به پاداشتی دروستكاری و هۆشمه‌ندی خۆی ده‌زانی ،
گرنگی به حكومه‌تی (سان-كلۆت)ه‌كان نه‌ده‌داو ئاڵوگۆڕو جێگیری له
حكومه‌تدا به‌هۆی ڕاپه‌ڕینه كرێكارییه‌كانه‌وه به كارێكی سه‌رشێتانه‌و
مایه‌ی نا ئارامی داده‌نا ، به‌نیاز بوو پاش نیشتنه‌وه‌ی هه‌راو ڕق و
توڕه‌یی شۆڕش ده‌ست به‌سه‌ر ولاَتدا بگرێت ،چینی بورژوا له فه‌ڕه‌نسا
چینێكی بازرگانی بوو نه‌ك پیشه‌سازی ، له ئینگلستان له جیاتی زه‌وی
كشتوكاڵی له‌وه‌ڕگه‌یان دروست كردبوو ، سه‌رئه‌نجام جوتیاران له
ده‌شته‌كانه‌وه به‌ره‌و شاره‌كان ڕاونرابون تاكاری هه‌ررزان پێشكه‌ش به
كارخانه‌كان بكه‌ن ، له‌بارێكدا ئه‌و گۆڕانه چۆنایه‌تییه له فه‌ڕه‌نسا
له ئارادا نه‌بوو ، له فه‌ڕه‌نسا به‌هۆی ئابڵۆقه‌دانی ئینگلیزه‌كانه‌وه
بازرگانی ده‌ره‌كی نه‌یده‌توانی ئه‌و پیشه‌سازییه‌ی ڕو له گه‌شه كردن بوو
له‌سه‌ر پێ خۆی راِبگرێت له‌و ڕوه‌وه كارگه داری له فه‌ڕه‌نسا لاوازتر
له‌وه‌ی ئینگلیزه‌كان پێشكه‌وتنی به‌خۆوه بینی ، چه‌ندین ڕێكخراوی
سه‌رمایه‌داری گرنگ له (پاریس،لیۆن،لیلو،تۆزلو.....) دا هه‌بون ،
پیشه‌سازی فه‌ڕه‌نسی هێشتا له دوكان و كارخانه‌كاند چڕ بوبونه‌وه و
ته‌نانه‌ت سه‌رمایه‌داران كاره ده‌ستییه‌كانیان بۆ ماڵه گوندییه‌كانیان
یان كارخانه‌كانی دیكه ده‌نارد ، سه‌ره‌ڕای هه‌نگاوی تیژ و
فه‌رماندارانه‌ی سه‌رده‌می جه‌نگ وهه‌ندێك په‌یوه‌ندی باشی (ژاكۆبن)ه‌كان
له‌گه‌ڵ (سۆشیالیسته‌كان) ، ده‌وڵتی شۆڕش گریمانه‌ی (فیزیۆكراته‌كان)ی
سه‌باره‌ت به ئازادی كار‌و بازرگانی وه‌ك بزوێنه‌رترین وپڕبه‌رهه‌مترین
ڕه‌وشی ئابوری په‌سه‌ند بوو ، فیزۆكرات :- تیۆرێكه كشتوكاڵ به سه‌رچاوه‌ی
ئابوری داده‌نێت ، په‌یمان نامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ (پروس) له 1795 وله‌گه‌ڵ
(نه‌مسا) له 1797 سنوردارییه ئابورییه‌كانی له‌ناو برد وسه‌رمایه‌داری
فه‌ڕه‌نسی وه‌ك سه‌رمایه‌داری ئینگلیز‌و ئه‌مریكایی
به‌یارمه‌تییه‌كانییه‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت ، كه له نزمترین ئاستدا بوو ،
پێینایه سه‌ده‌ی نۆزده‌وه
4-نه‌جیب زاده‌كان :-
ئه‌م چینه له پێناوی ئابوری یان ده‌وڵه‌تدا هه‌موو ده‌سه‌لاَتێكی له
ده‌ست دابوو ، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی هێشتا كۆچبه‌ری بون وله هه‌نده‌ران له
ڕێگه‌ی كاری سوك وچروكه‌وه ژیانیان به‌ڕێوه ده‌برت داراییان ده‌ستی
به‌سه‌ردا گیرابوو ، ده‌ستكه‌وتییان نه‌مابوو زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له
فه‌ڕه‌نسا مابونه‌وه یان گه‌ڕابوونه‌وه به‌هۆی (گیوتن)ه‌وه له ملیان
درابوو ، هه‌ندێ چوبونه پاڵ شۆڕش و ئه‌وانی دیش تا ساڵی 1794 له
گومناوییه‌كی مه‌ترسیدارو نیگه‌رانییه‌كی هه‌میشه‌ییه‌وه له‌سه‌ر
زه‌وییه‌كانیان ده‌ژییان له سه‌رده‌می كۆمسیۆنی به‌ڕێوه‌بردندا ئه‌و
نیگه‌رانییانه كه‌متر بویه‌وه زۆربه‌ی كۆچیه‌ران گه‌ڕانه‌وه ، هه‌ندێك
كه‌مێك له داراییان چنگ كه‌وتبووه‌وه تا ساڵی 1797 ده‌نگۆی ئه‌وه بلاَو
بووه‌وه ته‌نها حكومه‌تێكی سه‌ڵته‌نه‌تی به یاریده‌ی نه‌جیب زاده‌كان
ده‌توانێت نه‌زم و ئارامی بۆ فه‌ڕه‌نسا بگێڕێته‌وه ، ئه‌و نه‌جیب زادانه
ده‌بوو حكومه‌تی سه‌ڵته‌نه‌تی سنوردار بكه‌ن ، (ناپلیۆن) هاوڕایان بوو ،
به‌لاَم به‌پێی سه‌لیقه‌ی خۆی وسه‌رده‌مه‌كه‌ی .
5-مه‌زهه‌ب:-
كه شۆڕش پله به پله له كۆتاییه‌كه‌ی نزیكتر ده‌بووه‌وه ئاینیش له
فه‌ڕه‌نسا به‌بێ كۆمه‌كی ده‌وڵه‌ت ڕێچكه‌و ڕه‌وشێكی ئاسایی (پڕۆتستان)ه‌كان
كه له‌و تافه‌دا 5% دانیشتوانیان پێكده‌هێنا له هه‌موو یه‌ند و باوێكی
كۆمه‌لاَیه‌تی ئازاد كرابوون ، ئه‌و ئازادییه سنورداره ئاینییه‌ی
(لویسی شازده) له ساڵی 1787 پێی به‌خشیبوون به‌هۆی یاسای بنه‌ڕه‌تی ساڵی
1791 كامڵ كرا به پێی یاسای ده‌نگ له‌سه‌ر دراوی 28 ی سێپتامبه‌ری ساڵی
1791 هه‌موو مافه مه‌ده‌نیه‌كان سه‌باره‌ت به جوله‌كه‌كان گشتی كرا‌و
له‌ڕوی یاساییه‌وه له‌گه‌ڵ هاولاَتیانی دی یه‌كسان بوو.
پیاوانی ئاینی (كاتۆلیك) كه پێشتر چینی یه‌كه‌میان پێكده‌هێنا ، له‌و
سه‌رده‌مه‌دا دوچاری دژایه‌تی ده‌وڵه‌ت ببون ، كه دژ به كلێسه‌و
(ڤۆلتێری)بوو ، چیه بالاَكان چیدی بڕوایان به بنه‌ماكانی كلێسه نه‌مابوو
، چینی ناوه‌ند بوبوه خاوه‌نی به‌شی هه‌ره زۆری زه‌وییه‌كانی تا ساڵی
1793 دارایی كلێسه ، كه ڕۆژگارێك به دوو بلیۆن ونیو لیۆر ده‌خه‌مڵێنرا ،
به دوژمنه‌كانی فرۆشرا ، له (ئیتاڵیا) پاپا له‌و ویلایه‌ت و
ده‌ستكه‌وته‌كانی بێبه‌ش ببو ، پاشان (پاپا پیوسی شه‌شه‌م) دیل بوو
،هه‌زاران كه‌س له قه‌شه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ ولاَتانی دی هه‌لاَتبوون و
زۆربه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستگیرۆیی (پڕۆتستان)ه‌كان ده‌ژیان ، ده‌رگای سه‌دان
كلێسه داخران یان ده‌ستبه‌سه‌ر زه‌خیره‌كانیاندا گیرا ، زه‌نگی كلێسه‌كان
بێده‌نگ یان توێنرابوونه‌وه ، به ئاشكرا (ڤۆڵتێر) و (دیدرۆ) و (هلوسیۆس) و
(هۆلباخ) له جه‌نگیاندا دژ به كلێسه سه‌ركه‌توبون ، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه
ڕون نه‌بوو كلێسه سامان وده‌سه‌لاَتی سیاسی خۆی له ده‌ست دابوو ، به‌لاَم
ڕیشه‌ی خۆی له وه‌فاداری پیاوانی ئاینی و نیاز‌و هیوای خه‌ڵكیدا داكوتابوو
، له شاره گه‌وره‌كاندا زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌ستیان له ئیمان داری
هه‌ڵگرتبوو ، به‌لاَم تا ڕاده‌یه‌ك هه‌موویان له جه‌ژنی له دایكبوونی
(عیسا) یان جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه یان پاكبونه‌وه‌دا سه‌ردانی كلێسه‌یان
ده‌كرد له سه‌رده‌می بالاَ ده‌ستی شۆڕشدا مه‌ی ساڵی 1793 كه شیشێك
به‌نه‌نانی پیرۆزه‌وه به‌یه‌كێك له كۆلاَنه‌كانی پاریس‌دا ڕه‌ت بووه
هه‌موو بینه‌ران به گوته‌ی گه‌واهی ده‌رێك ژن وپیا و و مندالاَن بۆ ڕێز
دانان كه‌وتونه‌ته سه‌ر چۆك ، هه‌موو كه‌سێك ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی گومانداریش
هه‌ستیان به هێزی كێشكردن وڕێو ڕه‌سم و جوانی و پته‌وی چیرۆكه‌كان كردووه
، دیاره سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ته كه (باسكاڵ) ده‌ڵێت : (ئیمان
هێنان كارێكی ئاقلاَنه‌یه ، چونكه دواجار ئیماندار هیچ له ده‌ست نادات ،
به‌لاَم كافر ئه‌گه‌ر به هه‌لاَدا چوبێت هه‌موو شتێك له ده‌ست ده‌دات ) ،
له‌سه‌رده‌می كۆمسیونی به‌ڕێوه‌بردندا میلله‌تی فه‌ڕه‌نسا له‌نێو ئه‌و
خه‌ڵكه‌ی به هێواشی ده‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئیمانی باویان و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی
ده‌یویست به‌هۆی یاسا‌و په‌روه‌رده‌وه شارستانییه‌كی ته‌واو نا ئاینی
دروست بكات ، دابه‌ش بوبون له 8 یسێپتامبه‌ری 1798 كۆمسیۆنی به‌ڕێوه‌بردنی
توندڕه‌و كه تازه پاكرابویه‌وه ،ئه‌م ده‌ستورانه‌ی بۆ
په‌روه‌رده‌كارانی قوتابخانه‌ی به‌شه‌كان دپارتمانه‌كان ده‌ركرد ده‌بێت
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به بنه‌ما یان ڕێوڕه‌سمی هه‌ر ئاینێك یان
مه‌زهه‌بێكه‌وه هه‌یه له به‌رنامه‌كانتاندا بسڕێنه‌وه ، به
دڵناییه‌وه یاسای بنه‌ڕه‌تی به‌له‌خۆبردویه‌وه بوونی ئه‌و مه‌زهه‌بانه
قبوڵ ده‌كات ، به‌لاَم فێركارییان به‌شێك له ڕێنمایی گشتی نییه و هه‌رگیز
نابێته به‌شێك له‌و ڕێنماییانه ، یاسای بنه‌ڕه‌تی پشت به ئاكاری گشتی
ده‌به‌ستێت ، ئه‌م ئه‌خلاقه‌ش له هه‌موو شوێن وكاتێكدا وله هه‌موو
ئاینێكدا بونی هه‌بووه ، ئه‌م یاسایه كه‌له‌سه‌ر بۆردی خێزانی مرۆڤایه‌تی
نوسراوه ، ده‌بێت ڕۆحی ڕێنمای و ئامانجی حوكم وئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی
لێكۆڵینه‌وه‌كانتان بێت ، یاسای ناوبراو وه‌ك ئه‌و گرێیانه‌یه كه
كۆمه‌ڵگه پێكه‌وه ده‌به‌ستێت .
لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا یه‌كێك له دژوارترین ئه‌ركه‌كانی شۆڕش كه
له ڕاستیدا یه‌كێكه سه‌خترین پرسه‌كانی ڕۆژگاری ئێمه‌ش ده‌خرێته ڕوو ،
دامه‌زراندنی سیسته‌می كۆمه‌لاَیه‌تی له‌سه‌ر پایه‌ی ڕه‌وشی ڕۆماڵی ، كه
دوور بێت له‌بیر و باوه‌ڕی ئاینی ، (ناپلیۆن) ئه‌و پێشنیازه‌ی به نا
پراكتیكی ده‌زانی ، ئه‌مریكا تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاش دڵسۆزێتی.
6-په‌روه‌رده و فێركاری:-
به‌م جۆره ده‌وڵه‌ت چاودێریكردنی خوێندنگاكانی له ده‌ستی كلێسه ده‌رهێنا
، هه‌وڵیدا بیانكاته شوێنی په‌روه‌رده كردنی هۆش وئه‌خلاق ونیشتیمان
په‌روه‌ری له 21 ی ئه‌پڕلی ساڵی 1792 (كۆندروسه) وه‌ك سه‌رۆكی
په‌روه‌رده‌ی گشتی ڕاپۆرتێكی مێژوویی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی یاسا دنان
كرد وتیایدا داوای ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌روه‌رده وفێركاری كردبوو تا به‌ره‌و
پێشچوونی گه‌شه كردنی ڕۆشنبیری ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌بن نه‌هاتوو
،كۆمه‌ك به نیازه‌كانمان بكات ، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانمان بێت و له
پێناوی به‌خته‌وه‌ری تاك و پێشكه‌وتنی كۆمه‌لاَیه‌تیدا ئامرازمان بۆ
فه‌راهه‌م بكات ، جه‌نگ بووه ڕێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و ئامانجه‌و له 4 ی
مه‌ی 1793 دا (كۆندورسا) پیشنیازه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی سنوردارتر
دووباره پێشكوش كرده‌وه ، كه ئه‌م ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌بوو ، ئه‌ركی
ولاَته ڕۆڵه‌كانی په‌روه‌رده بكات ، ناتوانێت ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه
بخاته ئه‌ستۆی غروری خێزان یان ده‌مارگیری تاكه‌كان .......(ده‌بێت)
په‌روه‌رده‌و فێركاری بۆ هه‌موو خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسا گشتگیر‌و یه‌كسان بێت ،
ئێمه ئه‌و هه‌وڵه له‌گه‌ڵ سروشتی ده‌ه‌وڵه‌ت ودیدی به‌رزی كۆماری خۆماندا
گونجاو و سازگار ده‌كه‌ین ئه‌م بنه‌مایه جۆرێ په‌روه‌رده‌ی ده‌خسته بری
په‌روه‌رده‌یه‌كی دی ، واته نه‌ته‌وه په‌رستی ناسیۆنالیزم له جێگای
ئاینی كاتۆلیكی داده‌نا ، بڕیار درا نه‌ته‌وه خوازی ببێته مه‌زهه‌بی
ڕه‌سمی ، له 28 ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 1793 (كنڤانسیۆن) بڕیاریدا كه نابێت
هیچ قه‌شه‌یه‌ك وه‌ك مامۆستا له خوێندنگا ده‌وڵه‌تییه‌كاندا دابمه‌زرێت ،
له 19 ی دیسه‌مبه‌ر ڕاگه‌یه‌ندرا هه‌موو خوێندنگا سه‌ره‌تاییه‌كان
خۆڕایی ده‌بن و خوێندن بۆ كوڕان ناچاری ده‌بێت ، به‌لاَم كچان ده‌بوو
له‌لایه‌ن دایكیانه‌وه خوێنده‌وار بكرێن یان له‌لایه‌ن مامۆستایانی
تایبه‌تییه‌وه فێربكرێن .
نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی دواناوه‌ندییه‌كان پێویستی به گه‌یشتنی سه‌رده‌می ئاشتی
هه‌بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له 25/2/1794 (كنڤانسیۆن) ژماره‌یه‌ك
خوێندنگه‌ی (سه‌نتڕاڵی-ئه‌كول سانتڕاڵی) دامه‌زراند كه‌له پاشاندا بوون
به دپارتمان یان ناوه‌ندییه‌كان خوێندنگه‌ی تایبه‌تی بۆ كانزای كانه‌كان ،
كاری گشتی ، ئه‌ستێره ناسی ،میوزیك ، هونه‌ری و پیشه‌سازی دامه‌زرا له
24 ی سێپته‌مبه‌ری 1794 قوتابخانه‌ی پۆلیتكینگ به به‌رنامه
گه‌وره‌كه‌یه‌وه ده‌ستی به كار كرد ، له 8 ی ئه‌وگه‌ستی 1793
ئه‌كادیمیای فه‌ڕه‌نسا وه‌ك لانه‌ی به‌ته‌مه‌نان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه ،
به‌لاَم له 25 ی سێپتامبه‌ری ساڵی 1795 (كنڤانسیۆن) (ئه‌نستیتۆی ناسیۆنال
دوفرانس)ی پێكهێنا كه بڕیار بوو له پێناوی هاندان و ڕێكخستنی پێشكه‌وتنی
زانست و هونه‌ردا چه‌ند ئه‌كادیمیایه‌ك له خۆبگرێت ، له‌وێدا زانا‌و
لێكۆڵیاران كۆبوبونه‌وه ، كه درێژه‌یان به ڕه‌وتی مه‌عنه‌وی چه‌رخی
ڕۆشنگه‌ریدا و گرنگییه‌كی پایه‌داریان به هێرشی ناپلیۆن بۆ سه‌ر میسر
به‌خشی .
7-چینی چواره‌م:-
له‌وانه‌یه له‌و ساڵه پڕ جۆش و خرۆشانانه‌دا ڕۆژنامه نووس و میدیاكان
له خوێندنگاكان زیاتر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی هزر و ڕه‌وشی
هه‌بووبێت ، دانیشتوانی پاریس و تاڕاده‌یه‌ك كه‌متر خه‌ڵكی سه‌رتاسه‌ری
فه‌ڕه‌نسا به په‌رۆشه‌وه هه‌موو ڕۆژێك ڕۆژنامه هه‌واڵییه‌كانیان
ده‌خوێنده‌وه ، له ڕۆژنامه ته‌نس ئامێزه‌كاندا هێرش ده‌كرایه سه‌ر
سیاسه‌تمه‌دار و بیریاران و خه‌ڵكی چێژیان له‌و كارانه ده‌بینی ، شۆڕش له
ڕاگه‌یه‌ندراوی مافی مرۆڤدا په‌یمانی دابوو پارێزگاری له ئازادی
ڕاگه‌یاندن بكات ،ئه‌م به‌ڵێنه به درێژایی حكومه‌تی خولی ئه‌نجومه‌نی
دامه‌زرێنه‌ران 1789 -1791 په‌یڕه‌وی لێكرا ، به‌لاَم به‌هه‌مان ئه‌ندازه
كه ناكۆكی پارتایه‌تی تیژ ده‌بوو ، هه‌ر لایه‌ك سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆی به
سنوردار كردنی بلاَوكراوه‌كانی دوژمنه‌كه‌ی دیاری ده‌كرد ، له ڕاستیدا
ئازادی ڕاگه‌یاندن و بلاَو كردنه‌وه له‌گه‌ڵ له سێداره‌دانی پاشا 21 ی
جێنوه‌ری 1793 له نێو چو له 18 ی مارس (كنڤانسیون) حوكمی مه‌رگی
به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا سه‌پاند كه پێشنیازی یاسای كشتوكاڵییان
یاسایه‌كی دژ به خاوه‌ندارێتی زه‌وی بازرگانی و پیشه‌سازی بكات له 29 ی
مارسدا شا كوژانی سه‌ركه‌توو (كنڤانسیۆن)یان ناچار كرد ڕازی ببێت هه‌ر
كه‌سێك به نوسین یان به چاپ كردنی به‌رهمێك مه‌حكوم بكرێت ،كه ببێته
هۆی دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاَتێك یان هه‌ر هێزێكی دژ به حاكمییه‌تی
نیشتیمانی ده‌بێت بكوژرێت (ڕوبسپیر) ماوه‌یه‌ك داكۆكی له ئازادی
چاپه‌مه‌نی كردبوو ، به‌لاَم پاش ئه‌وه‌ی (ئه‌بر- دانتۆن –دمۆلن )ی به
تیغه‌ی (گیوتن) سپارد هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی ڕاگرت كه به‌رگرییان له‌و
كه‌سایه‌تییانه ده‌كرد له‌سه‌رده‌می خولی تیرۆر وتۆقیندا هه‌موو
ئازادییه‌كی زاره‌كی و بلاَوكردنه‌وه ته‌نانه‌ت له‌ناو (كنڤانسیۆن)یشدا
له نێو چوو ، 1796 كۆمسیۆنی به‌ڕێوه‌بردن ئازادی چاپه‌مه‌نی به‌رقه‌رار
كرد ، به‌لاَم دوای ساڵێك پاش كوده‌تای 18 ی فڕۆكتیدۆر ئه‌وه
هه‌ڵوه‌شایه‌وه و نووسه‌ری 42 چل ودوو ڕۆژنامه دورخرانه‌وه به‌هۆی
(ناپلیۆن)ه‌وه ئازادی ڕاگه‌یاندن و چاپ له ناو نه‌چوو ، كاتێك ئه‌و
ده‌سه‌لاَتی گرته ده‌ست ئازادی ڕاگه‌یاندن و بلاَوكردنه‌وه له ناو چوو
بوو.
سه‌رچاوه‌كان:
1- كتێبی مێژووی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا
2- كتێبی شۆڕشی جیهان
www.pertwk.com /ئینته‌رنێت