خوێندنەوەیەکە بۆ بیر‌و باوەڕ و دیدو تێڕوانیناین- نوێکراوتەوە..
له کۆتایی ساڵه‌کانی نه‌وه‌ده‌وه کۆمه‌ڵێك له کوردستان وه‌ك
خه‌ڵكانێكی سه‌له‌فی سه‌ریان هه‌ڵداو ناسران بە (مه‌دخه‌لی)، کۆمه‌ڵه گه‌نجێکی
دیندار که ته‌نها بیر‌و بۆچونیان وابوو که ده‌بێت خۆت فێری زانسته
شه‌رعیه‌کان بکه‌یت واز بهێنرێت له سیاسه‌ت و هه‌وڵدان بۆ ده‌سه‌ڵات، ئەم دید ومه‌نهه‌جە که‌سێك داینا .. ناوی ڕه‌بیع کوڕی هادی مه‌دخه‌لی بوو که
ئێستا له ووڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودی ژیان ده‌باته سه‌ر به زانایه‌کی سەلەفی ئەو قوتابخانەیەی کە بە مەدخلی ناسراوە ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت که ده‌ڵێن شاره‌زایه له زانسته‌کانی
پیاونناسى (علم الرجال) )، وه هه‌روه‌ها پێش ئه‌میش پیاوێك که ناوی محمد
امان ئه‌لجامی که مامۆستای ره‌بیع بووه خه‌ڵکی حه‌به‌شه‌یه وه دواتر
هاتۆته سعودیه له ساڵی 1996 کۆچی دوای کردوه.
ئەم قوتابخانەیە کە ناسراوە بە مه‌دخه‌لی چون دروست بوو؟
ئه‌م
کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه سه‌ره‌تا له ململانی نێوان بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدالعزیز
دروست بوون له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌ده‌وری ئه‌و
بنه‌ماڵیه له ناو خاکی سعود دا، ئه‌مه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که
بنه‌ماڵی عه‌بدولعزیز و بنه‌ماڵه‌ی بن لادن و بنه‌ماڵه‌ی به‌ندر سوڵتان که
سێ بنه‌ماڵه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ناو ئه‌و ووڵاته‌ن. له ناو بنه‌ماڵه‌ی
عه‌بدولعزیزدا بوون به دوو به‌شه‌وه به‌شێکیان مه‌لیك فه‌هد و مه‌لیك
عه‌بدولله و له‌گه‌ڵ ئه‌میر نایف بوون به‌یه‌ك دژی ئه‌میر ته‌ڵاڵ که
ناسرا بوو به مه‌لیك ئه‌حمر که ئێستا به‌رده‌وام له سعود به ئاشکرا
دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیك عه‌بدولله و نایف ده‌کات وه هه‌موو ناوه‌ندی
ڕاگه‌یاندنه‌کان درکیان به‌وه کردوه، ئه‌میر ته‌ڵاڵ پێشتر له ووڵاتی
سعود ده‌رکرا چوو بۆ میسر زۆر کاریگه‌ری (ناسری) له‌سه‌ر بوو پاشان
گه‌ڕا‌ندیانه‌وه بۆ سعود، پاشان تاوانبار کرا به‌وه‌ی که ده‌ستی هه‌بووه
و ته‌ده‌خولی کردوه له سیاسه‌تی سوریادا، ئێستا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی
به‌نده‌ر سوڵتان ده‌ستی تێکه‌ڵ کردوه بۆ دژایه‌تی کردنی مه‌لیک عه‌بدولله
و ئه‌میر نایف ئه‌مانه به ریفۆرم خواز ناو ده‌برێن که داوای ده‌ستوری
مه‌له‌کی ده‌که‌ن. زۆرێك له خه‌ڵکی سعود پشتگیری له‌م خه‌ته ده‌که‌ن که
هه‌ندێك له لایه‌نگرانیان له ناو ده‌سه‌ڵات دایه، زیاتر خه‌ڵکانی
ڕۆشنبیر پشتگیری له‌مان ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات له ده‌ست ئه‌مان
وه‌ر بگرنه‌وه وه پێشتر بنه‌ماڵه‌ی بن لادن له‌و کێشه‌و ململانیه‌دا
به‌شدار بوون، به‌ڵام به هۆکاری ئه‌وه‌ی ئوسامه بن لادن له جیهانی
ئه‌مڕۆدا ناوی به تیرۆرست ده‌رچوو ئه‌و بنه‌ماڵه ئێستا تا ڕاده‌یه‌ك به
بێده‌نگی ماونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی که ماوه بڵێین خه‌تی مه‌لیک
عه‌بدولله و ئه‌میر نایف بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و هه‌موو ووڵاتانی
ده‌وروبه‌ریش پشتگیری له‌م به‌رێوه بردنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێشتری فه‌هد
وعه‌بدولله و نایف ده‌که‌ن ئه‌مانیش په‌نایه‌ن بردۆته به‌ر چه‌ند
زانایه‌کی ئاینی که هه‌ر که‌سه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مان یاخی بێت ئه‌وه
به بیدعه چی یان کافر وه یان خه‌واریج ناوزه‌دیان ده‌که‌ن، له‌وانه
مه‌دخه‌لیاکانن که خۆیان به شوێنکه‌وتوی ڕه‌بیع بن هادی مه‌دخه‌لی
ده‌زانن ناوی مه‌دخه‌لی له‌م پیاوه وه‌رگیراوه‌وه بۆیه پیان ده‌وترێت
مه‌دخه‌لی که سه‌ر به ده‌زگایی موخبه‌راتی ئه‌و ووڵاته‌ن.
خاڵیکی
گرنگی تر که بووه هۆی ده‌رکه‌و‌تنی زیاتری ئه‌م مه‌دخه‌لیانه یاخود
جامیه‌کان کاتی هاتنی سوپای ئه‌مریکا بوسعودیه که هه‌ندێك له عوله‌مایان
و خه‌ڵکی سعودیه دژی ئه‌مه بون بۆیه ده‌نگۆیه‌کی ناڕه‌زای دروست بوو،
حکومه‌تی سعودیه‌ش زۆر له‌مه ترسا که ئیسلاحیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ڵکه
ناڕازیه شتێك بکه‌ن بۆیه بۆ دژایه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت
نین زۆر پێویستیان به مه‌دخه‌لیه‌کان بوو بۆیه ئه‌مانیش ئیتر دیفاعیان
له هه‌ڵوێستی حوکومه‌تی سعودیه کرد وه که‌وتنه ته‌شهیر کردن وه به
گومڕا دانانی ئه‌وانه‌ی که دژی حکومه‌تن، وه کۆمه‌ڵیك زانا‌و گه‌نجی
سعودیه‌یان به گرتن دا به هاوکاری له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی داخلی سعودیه.
بیر‌و باوه‌ڕیان ؟
ئه‌م
کۆمه‌ڵه سه‌ره‌تا جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی عوله‌مایانی ئه‌هلی
سوننه له ڕوی ته‌عریفی ئیمان که پێیان ئه‌وترێت مورجیئه، چونکه پێیان
وایه ته‌رك کردنی جنسی عه‌مه‌ل کوفر نیه، ئه‌م گروپه به شێوه‌یه‌کی
به‌رچاو وشه‌ی بیدعه به‌کار ئه‌هێنن بۆ هه‌ر که‌سێك دژی ده‌سه‌ڵات یا
وه‌لی ئه‌مر بێت وه هه‌ر که‌سێك له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زوی ئه‌وان نه‌بێت،
وه به‌کۆمه‌ڵیك عوله‌مای زۆری ئه‌م ئو‌ممه‌ته ئه‌ڵین بیدعه چی هه‌تا
ئەو زانایەیەان ڕه‌بیع بن مەدخەلی شریتێکی هه‌یه به زانایانی گه‌وره‌ی وه‌ك نه‌ووه‌وی و ئیبنو
حه‌جه‌ریش ئه‌ڵێت بیدعه‌یان هه‌بوه، وه زۆر ته‌قدیسی عوله‌ماکانیان
ده‌که‌ن وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ن خه‌ڵک ڕه‌خنه‌یان لێ بگرێت
وه هه‌روه‌ها ئه‌ڵێن: نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك موسڵمان بچێته ناو دنیای
سیاسه‌ته‌وه، چونکه سیاسه‌ت بیدعه‌یه. ده‌بێت خۆیان سه‌ر قاڵ بکه‌ن
ته‌نها به وانه‌ی شه‌رعیه‌وه و واز له حاکمیه‌ت بهێنرێت بو وه‌لی
ئه‌مرو جیهاديش ناکرێت هه‌تا وه‌لی ئه‌مری موسڵمانان ئه‌مر نه‌کات !.
کێ به‌وه‌لی ئه‌مری موسڵمانان ده‌زانن؟
قوتابخانەی مه‌دخه‌لیه‌کان
ئه‌وانه به وه‌لی ئه‌مر ده‌زانن که ئیستا له‌سه‌رده‌سه‌ڵاتن وه‌ك حاکمه
عه‌لمانیه‌کان وه ده‌ڵێن نابێت هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کیان لێ بگیريت، گه‌ر بێت و
که‌سێك قسه‌یه‌کی پێ ووتن ئه‌وه فاسقه‌و له ئه‌مری وه‌لی ئه‌مر
ده‌ر‌ده‌چێت، خۆ ئه‌گه‌ر ویستت ئامۆژگاری وه‌لی ئه‌مر بکه‌یت ده‌بێت بچیته
به‌رده‌می خۆی نابێت له پاش مله قسه به ده‌سه‌ڵاتداران بوترێت چونکه
غه‌یبه‌ته!، ناکرێت به ڕێگایی ڕاگه‌یاند یاخود که‌ناڵه‌کانی تره‌وه
قسه‌یان له‌سه‌ر بکرێت . ئه‌مه‌ش وای کرد که زۆر نزیك
ببنه‌وه له ده‌سه‌ڵاتداران، خۆ ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندن به کار بهێنرێت بۆ
ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌وه گه‌نده‌ڵی ئاشکرا بکرێت ئه‌وه‌ش هه‌ر فيتنه‌یه!.
بۆیە دەبینیت لەناو ئەم خەڵکەدا رۆژیك لە رۆژان بە دی ناکەیت رەخنە بگیرێت لە ئادای دەسەڵات ، لە دزی کردنی دەسەڵات ، لە زیندانی کردنی موسڵمانان لە داخستنی مزگەوت و هەڕەشەو چاوزەقکردنەوەی دەزگا ئەمنیاکان، تەنها ئەوەی کە بلایانەوە گرنگە گرنگی بدەنەوە بە پایەکانی ئیسلام‌و زانستە شەرعیەکان ، هیچ گرنگی نادەنەوە بە سیستەم و دەسەڵاتو گۆرانکاری ناو سیستەمەکۆمەڵایەتیەکان، زۆرێکیشیان لەواقیعە هەر تێناگەن.
له‌به‌رانبه‌ر ئیسلامیه‌کاندا چۆنن؟
ئەم قوتابخانەیە ووتمان ناسراوە بە ؛ مه‌دخه‌لیه‌کان
چه‌نده به‌رانبه‌ر به عه‌لمانیه‌کان بێ ده‌نگن ئه‌وه‌نده ڕه‌خنه له
ئیسلامیه‌کان ده‌گرن ، پێیان وایه هه‌رچی ناوی حیزبایه‌تی هه‌یه له
ئیسلامدا قه‌ده‌غه‌یه بۆ هیچ که‌س ناشێت خۆی له حیزبی ئیسلامی‌دا
ببینێته‌وه، چونکه له ئیسلامدا کۆمه‌ڵ و گروپ ڕێكخستن نیه وه
ئیسلامیه‌کان به گشتی به بیده‌عه چی داده‌نێن و ده‌سه‌ڵات دارانی ووڵات
به وه‌لی ئه‌مر ، لە راستیدا ئادای رەخنەیان لەوەیە کە لەسەربنەمای حیزبی رۆژئاوا ئیسلامیەکان خۆیان ڕێکخستوە، پیان وایە لە ئیسلامدا حیزبایەتی لەم جۆرە مۆدێلەی ئێستا بوونی نەبووە بۆیە ئەوەیش هەر بە بیدعە دەزانن!.
ده‌یانه‌وێت چی بکه‌ن؟
هه‌تا بۆیان ده‌کرێت
خۆیان له ده‌سه‌ڵات نزیك ده‌که‌نه‌وه یارمه‌تی هه‌موو ده‌زگا ئاژانسی و
هه‌واڵیه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌رنه پێش تا
هه‌رچی مه‌نهه‌جی ترهه‌یه له ناوی به‌رن خۆیان بکه‌نه ده‌م ڕاستی
موسڵمانان، خۆیان به سه‌له‌فی ده‌زانن وه ئاماده‌یيان تێدایه که
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و موسڵمانه‌نه بکه‌ن که خۆیان به جیهادی
ده‌زانن، هه‌رچی موسوڵمانێك که بڕوای به حاکمیه‌ت هه‌یه له سیاسه‌ت و
ده‌سه‌ڵات دا ئه‌مان به خه‌واریج و ته‌کفیری ناویان ده‌بن!.
سه‌له‌فی چیه ؟
سه‌له‌ف
واتا پێشین ئه‌و ڕه‌وه‌نده به‌ڕێزه‌یه که له‌دوای پێغه‌مبه‌ر محمد (صلی
الله علیه وسلم) وه هاوه‌ڵه به‌رێزه‌کانی ڕه‌زامه‌ندی خوایان لێبێت،
ڕه‌وه‌ندی دوای ئه‌وانیش به گشتی ئه‌مانه پێیان ده‌وترێت ڕه‌وه‌ندی
سه‌له‌ف.
له کوردستان بوونیان هەیە؟
لە کوردستاندا بوونیان هەیە و بە مونەزەمی کار دەکەن؛ هیچ هەوڵێکی سیاسی یان چوونە ناو پۆستەکانیان نیە، زیاتر گرنگیان داوە بە زانستە شەرعیەکان و زۆرێکیش لە لاوەکان لە دەوریان کۆبونەتەوە، تارادەیەکی باش خەڵکی فێری زانستە ئیسلامیەکان دەکەن هەوڵی زیاتریان گەراندنەوەی سیمای ئیسلامیە، بەڵام ناهیڵن بە هیچ شێوەیەك خەڵکی توخنی سیاسەت و حیزبایەتی بکەوێت ، هەڵيبەت سیاسەت بە مانای ئەمرۆ خۆیان دەڵێن: ئێمە بڕوامان بە سیاسەتی شەرعی هەیە، پێیان وایە حیزبایەتی لە ناو ئیسلامدابوونی نیە، لە ڕاستیشدا ئەمە گاریگەری نێگەتیڤ دروست دەکات لە سەر خودی موسڵمانان ، چونکە ئەو رۆحییەتەی بۆ دروست دەکات کە توانایی گۆڕانکاری بنەڕەتی نەبێت لەم سەردەمی مەزڵومی موسڵمانانە کە عەلمانیەت فەرمانداریان دەکات.
به هۆکاری چی به‌ره‌و پێش ده‌چن؟
ئه‌و
که‌سه‌ی که به‌شێخ و ڕابه‌ری خۆیانی ده‌زانن ئاماژه‌مان بۆ کرد که ناوی
ڕه‌بیع مه‌دخه‌لیه دکتۆرای هه‌یه، ده‌ڵێن:کاتی خۆی له‌گه‌ڵ ئیخوان
موسلمین دا بووه، ئێستا سه‌ر قاڵه به زانستی جه‌رح و ته‌عدیل (جه‌رح
واتا ناساندنی لاوزای زانایه‌كه یان لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یه له
فه‌ورمووده‌وانێك .ته‌عدیلیش به‌خشینه‌وه‌ی متمانه‌یه به فه‌رمووده‌وانێك
یان باسكردنی لایه‌ته چاكه‌كانی زانایه‌كه تاله‌گه‌ڵ باسكردنیدا به‌رچاو
نه‌كه‌وێت و كه‌سایه‌تی له‌كه‌دار نه‌بێت . )
ئه‌م ڕێگای داوه به
خۆی به ئاره‌زوی خۆیان خه‌ڵکی چاك و خراپ وه‌ك ئه‌وه‌ی لێهاتوه چۆن کاتی
خۆی پاپاکان پسوله‌ی لێ‌خۆش بونیان ده‌فرۆشت به ئاره‌زوو ویستی خۆیان
ئه‌مانیش به ئاره‌زوی خۆیان به‌س جه‌رح ده‌که‌ن.
شیکاری:
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه خۆیان بانگه‌شه‌ی دوور بوون له حیزبایه‌تی ده‌که‌ن
خۆیان تا سه‌ر ئیسقان حیزبی ( لا حیزبین ) و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
بچنه ده‌سه‌ڵات له ڕێگای خۆ نزیک کردنه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات، یارمه‌تی
دانی ده‌سه‌ڵات له ڕووی کاری موخابه‌راتیه‌وه.
ئه‌م مه‌دخه‌لیانه
که ناوی خۆیان ناوه سه‌له‌فی ئه‌مه ته‌نها بۆچه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی یه،
چونکه سه‌لەفیه‌ت مه‌نهه‌جه یاخود بڵێین ئه‌و ره‌ونده بوون که له‌سه‌ر
مه‌نهه‌جی خوا و پێغه‌مبه‌ر بوون نه‌ك پاشکۆی ناو بێت بۆ کۆمه‌ڵ و گروپێك،
به‌ڵام ده‌کرێت بۆ وه‌سفی که‌سێکی باش که‌سێکی تر پێ بڵێت که‌وا سه‌له‌فیه
نه‌ك خۆی ئه‌و ناوه بۆ خۆی دابتاشێت خه‌ڵکانی تر به گومڕاو بیدعه‌چی
بزانێت، هه‌ر وه‌ك چۆن زانایانی کۆن خه‌ڵکیان پێ پێوه‌ر کردوه به‌و
مه‌نهه‌جه نه‌ک پاشکۆی ناوبێت ئه‌مان که خۆیان ناو ناوه سه‌له‌فیه‌ت
ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆی جیاکردنه‌وه‌یانه‌و کاری ڕێکخرا‌وه‌ییانه، چونکه وه‌ك
گروپه‌کانی تر هه‌ر یه‌که ناوێکیان هه‌یه ئه‌مان خاوه‌نی ناوی سەلەفی مەدخەلیەکانن له ڕاستیدا..
به هه‌مان شێوه سه‌ید
قوتب به گومڕاو سه‌ر لێ‌شێوا ده‌زانن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌نها باس له
حاکمیه‌ت ده‌کات، پێیان وایه تیۆری ته‌کفیری له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م که‌ڵه
پیاوه داهاتوه .
به نیسبه‌ت شێخه‌که‌یانه‌وه
ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌کی بۆ ناکرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی کا زانا بێت، چونکه
ده‌رکه‌وتوه که پێشتر له‌گه‌ڵ ئیخوان موسلمین بووه پاشتر ته‌جمید
کراوه، له کاردانه‌وه‌ی ئه‌وه ئه‌م گروپه‌ی دروست کردوه له به‌ر
هۆکاری ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی مه‌جلیسی زاناکانی تر خه‌ڵکی لێکۆبۆته‌وه لای
ڕه‌بیع مه‌دخه‌لی که‌مترین که‌س بووه ئه‌مه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که
ئه‌و باره ده‌رونیه‌ی بۆ دروست بێت.
وه زانایانی ئێستا زۆربه‌ی یان
ئه‌م پیاوه به جاهیل له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن چونکه دوای ویست و
ئاره‌زوه‌کانی خۆی که‌وتووه، لێره‌دا نمونه‌ی زانایه‌کی ناوداری ئیسلام و
سه‌رده‌متان بۆ ده‌هێنمه‌وه که چۆن فتوای داوه له‌سه‌ر کاره‌کانی ئه‌م
پیاوه...
فه‌توایه‌كی شێخ ئیبن جیبرین له‌مه‌ڕ شێخ ڕه‌بیع ئه‌لمه‌دخه‌لی
به‌ڕێزان!
ئه‌مه فه‌توایه‌كی شێخ عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بدوڕڕه‌حمانی كوڕی جیبرینه
كه له‌مه‌ڕ شێخ ڕه‌بیعی كوڕی هادی ئه‌لمه‌دخه‌لییه‌وه ده‌ریكردووه، كه
ئایا له جه‌رح و ته‌عدیلدا قسه‌ی قبووڵه یان نه، زانراویشه كه شێخ
ئیبن جیبرین هه‌ر له سه‌رده‌می شێخ ئیبن باز و ئیبن عوسه‌یمینیدا له دوای
ئه‌وانه‌وه بوو، وه جگه له‌و دووانه؛ له زانست و مه‌نهه‌ج ڕێكیدا
كه‌سی دیكه‌ی له پێشه‌وه نه‌بوو، له نێو زانایان و زانستخوازانی
عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌دا.
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده.
فه‌رموون ئێوه و وه‌ڕگێڕاوه‌ی ده‌قی فه‌تواكه:
فه‌توای ژماره:١١٠٨
بابه‌تی فه‌توا: جه‌رح* و ته‌عدیل** و شێخ ڕه‌بیع بن هادی ئه‌لمه‌دخه‌لی
پرسیاره‌كه:
پ: زانراوه كه شێخ ڕه‌بیع بن هادی ئه‌لمه‌دخه‌لی شێخی جرح و ته‌عدیله،
وه گوێبیستی شریتێكی بووم به ناونیشانی "هه‌ڵوێستی ئه‌هلی سوننه‌ت له
بیدعه‌ت" له‌و شریته‌دا له باره‌ی شێخ عه‌دنان عه‌رعووره‌وه ئاگاداریی
داوه (كه ئه‌هلی بیدعه‌ته)، ئیدی ئه‌م كاره‌ی هه‌رایه‌كی نایه‌وه لێره
لای ئێمه له جه‌زائیر، جا لێدوانی به‌ڕێزتان چییه له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌ی
شێخی به‌ڕێز؟
وه‌ڵام
ڕه‌بیع ئه‌لمه‌دخه‌لی له جه‌رح و
ته‌عدیلدا قسه‌ی وه‌رگیراو نییه ، هه‌ڵه‌ی وای هه‌یه له كتێبه‌كانیدا؛
كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر جه‌هلی ئه‌و یان خۆگێلكردنی له‌و قسانه‌ی كه
ده‌یانكات!!! وه هه‌ندێك دانراوی هه‌ن كه توانج و ته‌شه‌ری تێدا
گرتووه‌ته بانگه‌وازكاران و زانایانی به‌ناوبانگ، له‌وانه عه‌دنان
عه‌رعوور كه له زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ته، وه خێر نه‌بێت چی دیكه‌ی
لێوه نازانین، ته‌زكییه‌ی په‌نهانیی هیچ كه‌سیش ناكه‌ین له لای خودا، وه
ئه‌هلی عیلم ئه‌وه‌یان باسكردووه كه دروست نییه توانج و ته‌شه‌ری
خه‌ڵكانی هاوسه‌رده‌م له حه‌قی یه‌كتریدا قبووڵ بكرێت، ئه‌گه‌ر
ڕكه‌به‌رییان له نێواندا بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له نێوان ئیبن ئیسحاق و
مالیكی كوڕی ئه‌نه‌س و له نێوان ئیبن حه‌جه‌ر و عه‌ینی و هه‌روه‌ها له
نێوان سه‌خاوی و سیوتی و هی وه‌ك ئه‌واندا هه‌بووه، ئه‌وه قسه‌یان له
حه‌قی یه‌كتری وه‌رناگیرێت، وه پێویسته له‌سه‌رمان كه هه‌وڵی چاكسازی
بده‌ین له نێوانیاندا، هه‌ر خودا‌ش تۆفیقبه‌خشه. وه خودا زاناتره.
عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بدوڕڕه‌حمان ئه‌لجیبرین( ئەم فتوایە لە دەنگی ئیسلام وەرگیراوە)
ماوه‌ته‌وه
بڵێن که ئه‌م گروپه نارێکخراوه وه بانگه‌شه‌کانی که ده‌یکات بۆ
ئه‌وه‌ی حیزبایه‌تی نه‌کرێت خۆیان ئه‌وپه‌ڕی حیزبین ئه‌گه‌ر وایه
ده‌سه‌ڵات داران به وه‌لی ئه‌مر ده‌زانن بۆ قسه له‌سه‌ر حیزبه‌کانی
ئه‌وان ناکه‌ن؟