28/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌ممار حه‌كیم: پێشوازی له بڕیارێکی كوتله‌ی مواتن ده‌کات
عه‌ممار حه‌كیم، پێشوازی له بڕیارێکی كوتله‌ی مواتن به‌ده‌ستبه‌رداربونیان له موچه‌ی خانه‌نشینی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد‌و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی به‌رز نرخاند له هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی.
عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ڕایگه‌ند" که موچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیارده‌یه‌کی ناسروشتیه‌و پێویسته نه‌مێنێ ،وه‌داواشی له‌کوتله‌کانی تری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد به‌هه‌مان شێوه‌ی کوتله مواتن هه‌ڵوێستیان هه‌بێت،تابکرێته پڕۆژه یاسایه‌ک و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت ".
دوای ئه‌وه‌ی له‌کۆبونه‌وه‌کانیاندا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كوتله‌ی مواتن واژویان له‌سه‌ر بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی‌كردوه و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه، بۆ ده‌ستبه‌رداربون له موچه‌ی خانه‌نشینی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،وه نامه‌یه‌كیشیان ئاراسته‌ی عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی كردوە بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری گونجاو له‌و باره‌یه‌وه بدات ناوبراویش پێشوازی له‌و بڕیاره كردوه.
س.ع