28/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
د. یوسف قەرزاوی" داوای لەهاوڵاتیانی میسر كرد لەكەس نەترسن جگە لەخواوه ڕووبكەنە گۆڕەپانەكان لەدژی كودەتاچیەكان بوەستنەوە.
د. یوسف قەرزاوی سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان داوای لەهاوڵاتیانی میسر كردووە سڵ لەهیچ شتێك نەكەنەوەو لەكەسیش نەترسن جگە لەخواو ڕووبكەنە گۆڕەپانەكان لەدژی كودەتاچیەكان بوەستنەوە.
(د. یوسف قەرزاوی) سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لەشاری دەوحەی پایتەختی قەتەر ووتارێكی پێشكەش كردووەو تێیدا تیشكی خستۆتە سەر گۆڕانكاریە سیاسیەكانی میسرو ئاماژەی بەوەداوە، ئەوانەی كاری قەسابخانەكانیان لەمیسر ئەنجامداوە تاوانێكی گەورەیان كردووە، لەهەمان كاتیشدا داوای كردووە شێخی ئەزهەر بەهەڵوێستەكانی خۆیدا بچێتەوەو لەهەمان كاتیشدا بەتووندی هێرشی كردە سەر سەرۆكی ووڵاتە عەرەبییەكان و داوای لێكردن لەخوا بترسن و خوێنی هاوڵاتیانیان لەپێناو بەرژەوەندییەكانیان نەڕژن.
د. یوسف قەرزاوی داواشی لەسوپای میسر كرد بەگوێی سەركردە كودەتاچیەكانیان نەكەن و بیری هێناونەتەوە كە نابێت بەندە گوێڕایەڵی بەندەیەكی تر بكات كاتێك سەرپێچی خوای گەورەی تێدایە