28/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌عنه‌وییه‌تی زه‌مانه!!
نۆزده‌هه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
له دنیادا هیچ شتێك وه‌ك ئه‌سڵه‌كه‌ی خۆی نییه مه‌عنه‌وییه‌ت نه‌بێت، واته هه‌موو شته‌كان كۆپییه‌كن، یان وێنه‌یه‌كی بچووكی بێ بایه‌خن و زوو ڕه‌فته‌نین و ڕاگوزه‌ر و ڕوو له كۆتا و نه‌مانن، به‌لاَم كاری مه‌عنه‌وییه‌ت و مه‌غزی مه‌عنه‌وییه‌ت له‌گه‌ڵ ژیانكردن و به‌رده‌وامی دنیادا له‌سوار ئه‌سپی ته‌وێڵ مارۆی خۆی نایه‌ته‌خوار و هه‌میشه ئاماده‌ی تاودان و غاركردن و حیله و مرخه‌ی خۆیه‌تی و هه‌ر ئه‌وه‌نده كه‌سێك هه‌بێت چڵه‌وی بگرێت و ڕه‌شوه‌كه‌ی له مه‌چه‌ك بئاڵێنێت، ئه‌وه كاری خۆی ته‌واو كردووه و گه‌شتووه‌ته مه‌قسه‌دی موراد،چونكه ئه‌وه هه‌ر مه‌عنه‌وییه‌ته ئه‌سڵه‌كه‌ی ئاسمانییه و ئه‌وه‌كانی دیكه‌ش میوانیی و كاتین و له‌م كه‌ش و هه‌واو و قۆناغه‌دا هه‌ن و به‌س!.
هێزی مه‌عنه‌ویی به هیچ شتێك ڕاناوه‌ستێت و ڕام نابێت و ده‌سته‌مۆ و ده‌سچیڵه‌ی ئاگر و ئاوی هیچ ئافاتێك نابێت، كه ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی له ڕێگادا نه‌یدۆڕاندبێت!، بۆیه هه‌ر له پێناسه‌ی زه‌مان و گه‌شه و نه‌شه و ده‌ستگرتن به په‌یام و ڕیساله‌ی ڕه‌سوول و سروشه بێخه‌وش و پاكه‌كه‌ی ڕێگه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دڵلاَن و مزگه‌وته‌كان و ڕێوشوێنه‌كانی په‌یامی ئیسلام، حه‌زره‌تی ئیمامی عه‌لی، (ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خودای له‌سه‌ر بێت)، ئه‌فه‌رمووێت: ( زه‌مانێ دێت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، له قورئاندا به‌س ته‌نها ڕێنووسه‌كه‌ی ماوه!، ئیسلام ته‌نیا ناوه‌كه‌ی!، مزگه‌وته‌كان له‌و ڕۆژه‌دا ئاوه‌دانن، پۆشته‌ن، ڕازاوه‌ن له ڕووی ساختمانه‌وه، به‌لاَم وێرانه‌ن له ڕێنیشانداندا، دانیشتوو، ئاواكارانی، له خراپانی سه‌رزه‌مینن، له‌وانه‌وه ئاژاوه و ناكۆكیی و دووبه‌ره‌كیی په‌یدا ده‌بێت، له‌وانه‌وه تاوان و كۆكوژیی درووست ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له ڕایان ده‌ربچێ به زۆر ده‌یگێڕنه‌وه بۆ ناوی!، ئه‌وانه‌ش كه خۆیان دواده‌خه‌ن ده‌هاژوونه‌وه بۆ ناوی!)، ئه‌وكات ئیمام سوێندێك ده‌خوات و ئه‌فه‌رمووێت: (..............، ده‌بێت ئاژاوه‌یه‌كی وایان بۆ بنێرم، به حیلم سه‌رگه‌ردان بن، ئه‌وه ئه‌مه هاتووه‌ته دی و ئێمه‌ش به سه‌رسم و نوچدان ڕوو له خوداین).
هه‌ر كه ئه‌م وته و ڕاستییه میژووییه‌م بینیی، ڕه‌وشی ئه‌مڕۆم وه‌به‌رچاوكه‌وته‌وه، له په‌راوێزی ته‌به‌نیی و شیكارییه‌كه‌ی ئیمامدا كه چی وه‌دی ده‌كرێت!؟، له ڕۆژگارێكی دوور و درێژی زه‌مانی ئه‌وان و سه‌رده‌می ئێمه و ئه‌م هه‌موو ئاژاوه و گێرمه‌وكێشه هه‌مه‌جۆرانه‌ی ڕۆژ و ڕۆژه‌ڤی ڕووداوه‌كانی كاتژمێر به كاتژمێری دنیای ئیسلام و موسوڵمان و ئاڵوگۆڕه سیاسیی و كۆمه‌لاَتییه‌كان و هه‌ر له سه‌هه‌ڵدانی فیتنه‌ی هه‌مه‌جۆر و زۆر و زه‌وه‌ند و كێشه‌ی نێوان موسڵمانان و هێله‌ساوه‌ی ده‌ستی نه‌یارانی ئیسلام و پاشقوله‌كانیان، كه كارێكی نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به ده‌رده‌كه‌ی ئیمام بتوانین و له ڕوومان بێت بڵێین به سه‌رسم و نوچدان ڕوو له خوداین!، ئه‌مه بگره تا ئێستای ئه‌م هه‌موو ناكۆكییه نێوخۆیانه‌ی موسوڵمانی بنده‌ستی خۆمان و بێمتمانه‌یی نێوانمان و چۆكدادان له به‌رده‌م دوژمنانی ئیسلامدا كه چۆن كردووینی به ئاردی بن دڕه‌ك!.
به‌لاَم كاری مه‌عنه‌وییه‌ت و پیشت به خودا به‌ستن و نه‌پسان و نه‌كه‌وتن و وریایی و دنیابینیی فراوان و كاركردن بۆ نه‌هێشتنی فیتنه و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی برایانه و ده‌ست له ناو ده‌ست و په‌رپاكردنی دادگه‌ریی و نه‌هێشتنی فه‌سادیی كۆمه‌لاَتیی و ئابووریی و گیرفانیی و سیاسیی، كارێكی به‌رهه‌مدار ده‌بێت، له‌به‌رده‌م مانه‌وه و گه‌شه‌ی مه‌عنه‌وییه‌تی زه‌مانه و ژیان له‌گه‌ڵ مه‌عنه‌وییه‌تی به‌رده‌وامیی و به‌رگه‌گرتن و سه‌ركه‌وتنی حه‌تمی به گه‌ره‌نتی هه‌موو لایه‌ك!.