28/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مالیكی دێته‌وه هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند كه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێده‌چێت دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ حوكمه‌تی هه‌رێم.
وهئهوسهرچاوهیه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "كه سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ جاری دووه‌م بۆ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌یه كه به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه له نێوان بغداو هه‌ولێر وهوتووێژكردن له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌و عێراق".