مەدخەلیەکان کوشتنی خۆپیشاندەران بە واجب دەزانن !
28/07/2013 نوسەر: bzavpress

مەدخەلیەکان کوشتنی خۆپیشاندەران بە واجب دەزانن !


مەدخەلی باشترین ناوێکە بۆوەسفی ئەو تاقمە .
مەدخەلیەکان کاتێك دەبنە خاوەن ئەوناوە کە هیچ کۆمەڵێك لە ئەهلی سوننەو جەماعە ئەو بۆچونانەی ئەوانی نەبوبێت، کە نەبیستراوە هیچ کۆمەلێکی ئەهلی سوننەو جەماعەت بۆچونی وایان هەبووبێت ،لەوانەش کاتێك کە پشتگیری لە تاغوتن دەکەن بە قسەگەلێك کە هیچ بنەمایەکی نیە لە ئاینی ئیسلامی پیرۆزدا بەڵام بەزۆر قسەکان دەسپێنن بەسەر ئەهلی سوننەت و جەماعەتدا .

لە تازەترین بۆچونیاندا کە یەکێك لە ئەڵقە لە گوێکانیان لە میسر بەئاشکرا پاڵپشتی لە سیسی نەگریس دەکات و دژایەتی موسڵمانان و خەڵکی ووڵاتەکەی دەکات، لەکاتێكدا زۆر بەڕاشکاوی بانگەشەی کوشتاری هەموو خەڵکی میسردەکات کە زیاتر لە ٤٠٠٠٠٠٠٠ چل ملیۆن کەسن ، کاتێك کە سیسی نەگریس داوای کرد کە پشتیوانانی دەربچن و دژی ئەوانەبنەوە کە داوای گەڕانەوەی حوکمی مورسی دەکەن بیانکوژن ، ئەویش زۆر بەئاشکراو ڕاشکاوی دەڵێت: دەبێت بە دەنگی سیسی نەگریسەوەبین و دەربچن و کوشتاریان بکەن .

ئەوانەی کە خۆپیشاندان دەکەن دژی سیسی نەگریس، بە کۆمەڵی مل نەدەر دەیاندات لەقەڵەم ( طائفة الممتنعة ) ئەم کۆمەڵە بەوانە دەوترێت کە کاتێك ابوبکری صدیق بوو بەخەلیفەی موسڵمانان عەرەب زۆریان هەڵگەڕانەوە لە ئیسلام بەهۆی ئەوەی کە زەکاتیان نەدەدا بە خەلیفەی موسڵمانان، کە ئەم پێوەرە بۆ پێوانەکردن و هاونمونە هێنانەوەی خەڵکی میسر زۆر نابەجێی یەو هەرگیز پێی پێوانە ناکرێت .

بەڵام کەری وا کە بەناوە خۆی بە موسڵمان دەزانێت کێشانەو پێوانەی لێتێکجووە و ئەوانەی کە دژی کودەتاکەی میسر وەستاونەتەوە  بەو ڕێگرانەی دادەنێت کە لە سەردەمی ابوبکردا زەکاتیان نەدەدا، لەکاتێكدا ئەوان دەیانووت زەکات نادەین بەکەس پاش پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم ، بەڵام خەڵکی میسر ئێستا دەڵێن ئێمە شەرعمان دەوێت و دەمانەوێت شەرعیەتی ووڵات بگەڕێتەوە ، لەهەمان کاتدا ئەم کەرە کە ناوی ( طلعەت ) ە سیسی نەگریس بە خەلیفە دەزانێت لەکاتێکدا شەیتانیش وەکو سیسی نەگریسی نەکردوە ، و موسەیلەمەیەکی کەزابەو ئەم مەدخەلیانە بەناو دینەوە پشتگیریان دەکەن و خەڵکێکی نەفام و نەزانیش بەوەدەزانێت کە ئەم کارە ناڕەوایەو هەرگیز نەدەبوو بکرایە .

لەکاتێکدا ئەو مەدخەلیە گێل و نەفامانەی کە عەقل بەکارناهێنن بزانن ئەو بەڵگانەی کە دەیهێننەوە دژی قسەکانی خۆیانە کوێرانە دەیڵێنەوەو دەیکەن بە هوتاف لە میدیاکانەوەو لە سەر نوسینی بابەتەکانیانەوە کە دەڵێن خۆپیشاندان جائیزنیە !
بەڵام کاتێك کە یەکێك لە گەورەو سەرکردەکانیان دەردەچن و دەڵێن خۆپیشاندان دروست و جائیزە کە دژ بەموسڵمانان بکرێت و بۆ پشتگیری کردنی تاغوتەکان لە هەرجێگایەكبن ، یەکێکیان نیە دەم هەڵبهێننەوە و بڵێن ئەوە هەڵەیکردوەو درۆدەکات بەناو دینەوە کاتێك خۆپیشاندان دروست نەبێت ئەوا بۆ کەس دروست نابێت و ناشەرعیە، بەڵام ئێستا لەوەتی سیسی نەگریس کودەتایکردوەو دژ بەموسڵمانان یەکێكیان نقەیان لێوەنایات و دەمیان بوە بە تەڵەیت تەقیوو .

هەروەها ئەم کابرا کەرە ( طلعت ) دەڵێت واجبە کوشتنی ئەوانەی کە لە مەیدانی ڕابیعەی عەدەوی خۆپیشاندان دەکەن و دەبێت خەڵکی بەدەنگ داواکەی سیسی نەگریسەوە بێن و دوانەکەون، هەرکەسێك دوابکەوێت ئەوا وەکو ئەوەوایە کە لە جیهادا دواکەوتبێت ، کاتێك کە هەرخۆیان نەفی جیهاددەکەن و دەلێن نابێت جیهاد دژی موسڵمانان بکرێت موسڵمانانیش مەبەستیان طاغوتەکانە بەڵام موسڵمانەکان بە موسڵمان نازانن و جیهادیان پێ جائیزە ، ئەمەش بەدرۆخستنەوەی خۆیانە کە دژی جیهاد دەبنەوە بیانوی بەتاڵ و پڕوپوچ ، ئێستا باسی جیهاد دەهێننەپێشەوە .

بەڕاستی پێوەرەکانیان زۆر خراپەو نابەجێ یەو ناشێت ئەو پێوەرانە بۆ ئەو جۆرە شتانە پێوانەی پێبکرێت ، ئەمەش دووخاڵ دەگەیەنێت:
١_ یان ئەوەندە نەفام و نەزانن کە نازانن شتێك بە پێوەری ڕاستەقینەی خۆی بپێون ، ئەمەش خۆم بەلاوازی دەزانم کە باوەڕناکەم ئەوەندە گێڵ و نەفامبن .
٢_ یان ئەوەتا موسڵمان نین و تەنها دژی موسڵمانان درەوستکراون و هەرچۆنێكبێت دژیان بوەستنەوە ئەگەرچی شەرعیش بگۆڕن ، من خۆم ئەمەیان بەڕاستر دەزانم .

هیوادارم موسڵمانان لەهەرکوێ هەن و قسەیان دەڕاوات و قسەیان هەیەو دەتوانن قسەبکەن یان شتێك بڵاوبکەنەوە ووڵامی ئەو کەرپیاوانە بدەنەوە تاوەکو خەڵکی لێیان بەئاگابێنەوەو ڕیسوابلکرێن ، و بەتایبەتیش بەشێوەیەك بێت کە داوایان لێبکرێت کە بۆچونی خۆیان ئاشکرابکەن بەرامبەر بە شەڕی سوریا و بارودۆخی ئێستی میسر و هەاوکاریکردنی سعودیە و ئیمارات و کوێت و ئەوانەی کە پشتگیری لە سیسی نەگریسیان کردوەو هاوکاری مادیان کردوە بە چەندین ملیۆنە دۆلار، ئایە بیروباوەڕیان دەربارەی ئەم شتانە چۆنە و بۆ دەمیان نوقاندوە لە ئاستی ئەو هەموو شەڕوکوشتارەی کە دەکرێت .