29/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
جیاوازی له نێوان مانای کوشتن و کوشتاردا له شهرعـدا . ١٦
و/ لقمان امین
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم )له شه‌ڕێکدا بینیتی که کۆمه‌ڵێك خڕبونهتهوهو ته‌ماشا ده‌که‌ن پرسیاریکرد که ئه‌وه چی وا کۆبونه‌ته‌وه له سه‌ری ؟ ووتیان : ته‌ماشای ئافره‌تێك ده‌که‌ن که کوژراوه له شه‌ڕه‌که‌دا ! پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )به‌یه‌کێکی ووت ،( بڕۆخۆت بگه‌یه‌نه خالید وپێی بڵێ که ئافرهتو منداڵ نه‌کوژن ) له فه‌رموده‌یه‌کی که‌دا هاتوه ده‌فه‌رموێت: ( پێغه‌مبه‌ری خوا ئافره‌تێکی کوژراوی بینی فه‌رموی کێ ئه‌م ئافره‌ته‌ی کوشت ؟ کابرایه‌ك ووتی : من ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ! له‌پشتمه‌وه وه‌ستابوو که ته‌ماشامکرد ده‌یویست بمکوژێت ، منیش ئه‌وم کوشت ، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی چکارتان به‌سه‌ر ئافره‌ته‌وه هه‌یه ئه‌م ئافره‌ته شه‌ڕکه‌ر نه‌بوو ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ڕونده‌کاته‌وه که ئافره‌ت ته‌نها به هۆی کارێکی تایبه‌ته‌وه ده‌کوژرێت ، و هۆکاری ئه‌وه‌ی که شهڕکهربوبێت یان چه‌ند هۆیه‌کی که‌ی تایبه‌ت که شایسته‌ی کوشتنی بکات ، چونکه ئافره‌ت له ئه‌سڵدا خۆی شهڕکهرنی یه بۆیه نابێت بکوژرێن .
هه‌روه‌ها کوشتنی دایکی مه‌روان به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بوو که خۆی شه‌ڕی ده‌کرد دژ به موسڵمانان وخه‌ڵکیشی هانده‌دا که دژیان شه‌ڕبکه‌ن وهه‌روه‌ها دایکی قرقـه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بو که سی 30 کوڕی هه‌بوو هانیانی ده‌دا بۆ کوشتارکردن دژ به موسڵمانان وشکاندنی دڕکهکهیان .
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌زانایان بۆچونیان ئه‌وه‌یه که کوشتن به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که دژایه‌تی وکوشتار بکه‌ن ، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ئایه‌ته‌ی که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت( فإن قاتلوکم فقتلوهم ) ئه‌گه‌ر کوشتارتانیانکرد ئه‌وا بیان کوژنه‌وه ، کافربون ته‌نها خوێنیان حه‌ڵاڵ ناکات که خوێنیان بڕێژرێت به‌ڵکو دژایه‌تی کردنیان به‌رامبه‌ر به موسڵمانان شه‌ڕکردن به‌رامبه‌ر به موسڵمانان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که بیان کوژنه‌وه .
أبن التیمیـة فه‌رمویه‌تی: له رساله‌ی کوشتاردا له ته‌فسیری فه‌رموده‌ی خوادا که ده‌فه‌رموێت :( لاإکراه فی ا‌لدین ) جمهوری پێشینان یان زۆرینه‌ی ئه‌هلی سه‌له‌ف له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که ئه‌و ئایه‌ته نه‌سخ نه‌کراوه‌ته‌وه‌و تایبه‌تیش نی یه به شه‌ڕێکی دیاری کراوه‌وه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا ، به‌ڵکو ئه‌وه ده‌قێکی گشتی یه بۆ هه‌موو کاتێكه که‌سیش زۆر لێناکه‌ین که بێته سه‌ردین و کوشتاریش بۆ گیان ئه‌وانه‌ی که کوشتارمان ده‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێك موسڵمان بوو ئه‌وا ماڵ خوێنی پارێزراو ده‌بێت لێمان وه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه شه‌ڕکه‌ریش نه‌بێت ئه‌وا نایکوژین ، هیچ که‌سێکیش ناتوانێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت ودهمکوتی ئه‌وه بکات که پێغه‌مبه‌ری خوا زۆری له که‌سێك کردبێت که ببێته موسڵمان و له‌که‌سیش قه‌ده‌غه‌ی نه‌کردوه ) .
زۆرینه‌ی زانایانی مالکی وحنهفی حنبهلی یه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که مه‌رجی کوشتن وشه‌ڕکردن ئه‌وه‌یه که دژایه‌تی وکوشتارت به‌رامبه‌ر بکه‌ن ، نه‌ك ئه‌وه‌ی که کافربێتهوه بیکوژیت ، به‌ڵگه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌و ئایه‌ته‌یه که ده‌فه‌رموێت(قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ (29)) ئه‌م ئایه‌ته هۆکاری کوشتنی ئه‌وه‌ی داناوه که دژایه‌تی وکوشتارت بکه‌ن به ئه‌وه‌ی که کوشتارت نه‌کات ده‌توانیت و ده‌بێت په‌یمانی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستیت وسه‌رانه ( جزیة ) ی خۆیان بده‌ن وهه‌ر لهدسهر دینی خۆشیان بمێننه‌وه کوشتنی ئافره‌تیشی حه‌رام نه‌کردوه ، ابن صلاح فه‌رمویه‌تی : ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه که کافره‌کان له‌سه‌ر دینی خۆیان بمێننه‌وه و دانیش به دینه‌که‌یاندا بنرێت ، چونکه خوای گه‌وره ویستی ئه‌وه نی یه که خه‌ڵکی ته‌واوبکات وبیان فهوطێنێت به‌ده‌ستی یه‌کتری ، به‌ڵکو کوشتنیان و خوێن رژانیان به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌بێت که هۆکارێکی زهروریو گه‌وره‌یان هه‌بیت ..... .
به‌ڵام ئیمام شافعی وله ووتهیهکیداو هه‌ندێك له هاوه‌ڵه‌کانی ئیمامی أحمد ووتویانه که کوشتن وخوێن ڕژانیان ئه‌سڵه‌که ئه‌وه‌یه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که کافربونیانهو هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێگه‌یان پێداوه که قه‌شه‌و پیره‌مێردو کوێریان وجوتیاریان بکوژرێت و به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه که ڕواڵه‌تی ئایه‌ته‌که‌یان وه‌رگردوه که ده‌فه‌رموێت :( فَإِذَا انْسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآَتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (5) ) گه‌رچی وته‌یه‌کی دووه‌می ئیمامی شافعی هه‌یه که ڕێکه له‌گه‌ڵ ووته‌که‌ی جمهوری زانایان و ووڵامی ئه‌وه ده‌داته‌وه که ده‌فه‌رموێت ئایه‌ته‌که تایبه‌ته به ئافره‌تان وئه‌هلی زممهوه منداڵه‌وه ، ئه‌گه‌ر ته‌نها کافربون خوێنی حڵاڵ بکردایه ئه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا بن‌و قریظة ی دادگای نه‌ده‌کرد وله‌سه‌ر حوکمی سعدی کوڕی معاذ ڕازیبن ، ئه‌گه‌ر سعد حوکمی بدایه به‌سه‌ریاندا به بێکوشتنیش حوکمه‌که‌ی سعد هه‌ر ته‌واوبوو .
ابن التیمیة فه‌رمویه‌تی له رسالة القتال دا : حڵاڵ بونی کوشتارکردن بۆ موسڵمانان له‌سه‌ر ئه‌وه دامه‌زراوه که غه‌یری موسڵمانان کوشتاریان بکه‌ن .
هه‌روه‌ها قوتابیه‌که‌ی که ابن القیم الجوزیة فه‌رمویه‌تی له ( زاد المیعاد ) دا: فه‌رزکردنی کوشتن له‌سه‌ر موسڵمانان به‌و مه‌رجه‌یه که دژیان کوشتار بکرێت ، هه‌روه‌کو خوای گه‌روه فه‌رمویه‌تی :{ وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلا تَعْتَدُوا إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (190) } هه‌رکه‌سێكیش بانگه‌شی ئه‌وه‌یکرد که ئه‌و ئایه‌ته نه‌سخ بۆته‌وه ، ئه‌وا ابن التیمیة فه‌رمویه‌تی : نهسخکردنی ئایه‌تێك به‌ڵگه‌ی ده‌وێت و له‌قورئانیشدا شتێك نی یه که پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئایه‌ته بێت ، به‌ڵکو له قورئاندا هه‌یه که پشتگیری‌و هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئایه‌ته‌دا ، ئیتر کوا ئایه‌تی نه‌سخ کردنه‌وه‌که‌ی ؟ .
أبوجعفرالنحاس له کیتابی ناسخ ومهنسوخدا فه‌رمویه‌تی: ئه‌وه‌ش ڕاسترین ووته‌یه که ابن التیمیة فه‌رمویه‌تی له‌سوننه‌تی پێغهمبهریشداو له ڕواڵه‌تیشدا .
له‌م ئاشکراکردنه‌دا ده‌بێت موسڵمانی موجاهید حیاوازی بکات له‌نێوان کوشتن وکوشتاردا ، کوشتارکردن بۆ ئه‌وه‌دێت که شه‌ڕو خراپه‌کاری دوربخاته‌وه ، چونکه ووشه‌ی ( أقاتل ) یان ( قاتلوا ) ئه‌م ووشانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که شه‌ڕو کوشتار دروست ببێت له نێوان هه‌ردوو لادا یان دوو ته‌ره‌ف ، به‌ڵام ووشه‌ی کوشتن ( القتل ) کوشتنه .
البیهقي له ئیمام شافعی یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که ووتویه‌تی : (کوشتارکردن مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که که‌سێك که‌سێکی که بکوژێت ، چونکه له‌وانه‌یه کوشتاریش ڕوبدات وکه‌سیش نه‌کوژرێت ) . الفتح الباري ج1 ص 64 .
لهکىتابی ( أحکام الأحکام ) دا ابن دقیق دانه‌رێتی 4/ لاپه‌ڕه‌ی 86 هاتوه که ده‌فه‌رموێت ( امرت أن أقاتل الناس حتی ....) ئه‌مه له تێگه‌یشتنی ده‌ربڕینی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌دا فه‌رمانکردنه به‌کوشتار تاکو ئه‌ومه‌به‌سته ، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتون چونکه جیاوازی کردوه له‌نێوان کوشتارکردن له‌سه‌رشتێك و کوشتن له‌سه‌ر شتێك ، چونکه کوشتار کارێکه له هه‌ردولاوه ڕوده‌دات که هه‌ردوو لا کوشتاردهکهن ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئه‌گه‌ر که‌سێك له‌سه‌ر نوێژکردن بکوژرێت ڕێگه دراوبێت یان خوێنی حه‌ڵاڵ بێت به‌ڵکو قه‌ده‌غه‌ده‌بێت ئه‌گه‌ر نه‌کوژرێت ئه‌گه‌ر شه‌ڕنه‌کات له‌سه‌ری ، جیاوازیش نی یه له‌نێوان ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ر نوێژتهرك بکه‌ن و شهڕلهسهری بکه‌ن ئه‌وانه ده‌کوژرێن ، به‌ڵکو ته‌ماشاکردن ناکۆکی له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر که‌سێك تهرکیکرد به‌بێ ئه‌وه‌ی که سه‌نگه‌ری بۆبگرێت وشه‌ڕی له‌سه‌ربکات ئایه ده‌کوژرێت له‌سه‌ری یان نا ؟
لێره‌دا ووریابه جیاوازی ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که که‌سێك کوشتاری له‌گه‌ڵدابکرێت و که‌سێکیش له‌سه‌ر ئه‌وشته بکوژرێت ) .
لێره‌دا هه‌ندێک له ئه‌هلی عیلم ووتویانه:جیاوازی له نێوان که‌سی تاك و کۆدا هه‌یه ،ئه‌گه‌ر که‌سێك زه‌کاتی ده‌ر نه‌کرد ئوا به‌زۆر لێی ده‌سه‌نرێت و ئه‌گه‌ر خۆی شه‌ڕو کوشتاری له‌سه‌ر نه‌کات ئه‌وا ناکوژرێت .
به‌ڵام حوکمی کۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ر زه‌کاتیان نه‌داو کوشتاریان له‌سه‌ری کرد ئه‌وا کوشتاریان دژ ده‌کریت ،بۆیه ده‌بێت جیاوازی بکرێت له نێوان کوشتارو کوشتندا.
أبن التیمیة وتوویوتی :(ئه‌و کۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌تانه‌ی که زه‌کات ناده‌ن ئه‌وا کوشتاریان دژ ده‌کرێت به‌کۆی ده‌نگی هه‌موو موسڵمانان هه‌روه‌ها تاکه‌که‌سیشیان ئه‌گه‌ر تواناههبێ به‌سه‌ریدا و ده‌ست که‌وێت .
به‌ڵام تاکه که‌س که توانا هه‌بێت به‌سه‌ریداو ده‌سه‌ڵات هه‌بێت له (خوارج)ده‌رچووه‌کان له حوکمی خلیفه ،(روافظ)شیعه‌کان که خیلافهتهکانیان پێی ره‌فزه ،ئه‌وانه له‌سه‌ر قه‌ولی عمر و علی ده‌بێت بکوژرێت ئه گه‌ر ده‌سه‌ڵات ههبووبهسهریاندا.
هه‌روه‌ها زانایانیش ئه‌گه‌رچی جیاوازای ده‌نغ هه‌یه له نێوانیاندا له‌کوشتنی تاکه‌که‌سی ئه‌وانه به‌ڵام یه‌كده‌نگن له‌وه‌ی که ده‌بێت کوشتاریان بکرێت به‌واجبی داده‌نه‌ن ئه‌گه‌ر ڕێگربن له زه‌کات دان ، چونکه کوشتار فراونتره له‌کوشتن هه‌روه‌کو ده‌بێت کوشتاری ڕێگرانی ده‌ست درێژکهر و تهعهداکهر و ده‌رچوان له‌فه‌رمانی خه‌لیفه وئه‌گه‌رچی تاکه که‌سیان بگیرێت ده‌سته‌ڵات هه‌بێت به‌سه‌ریدا ته‌نها حوکمی شه‌رع به‌سه‌ریدا دهسهپهێنرێت به‌پێی تاوانه‌که‌ی خۆی ومه‌رج نی یه که بکوژرێت .
هه‌روه‌ها عبدالرحمن عبد الخالق له کتابه‌که‌یدا به ناوی( فصول في السیاسة الشرعیة)دا له لا په‌ڕه /111
ووتویه‌تی (جیاوازی گه‌وره هه‌یه له نێوان کوشتن کوشتاردا ، کوشتن به‌مانی خوێن ڕشتنی و به خۆڕا بڕوات ، به‌ڵام کوشتار بۆ ئه‌وه‌یه که پاڵنان به دژایه‌تی و دوژمنانه‌وه بنرێت و دور بخرێته‌وه ،وه بۆ ڕێگری کردنه له خوڵم و نه‌هێشتنی شه‌ڕو خراپه‌یه ،له کاتێکدا که شه‌ریعه‌ت ڕیگه‌ی به‌موسڵمانان داوه که شه‌ڕو خراپه و دوژمنان له ۆیان دور بخه‌نه‌وه و ڕیگرییان لێ بکه‌ن و دوری بخه‌نه‌وه له نه‌فس وماڵ و ناموسی خۆیان ئه‌گه‌ر چی ئه و ڕاده‌یه‌ك که کوشتنیشی تێدا بێت به‌رامبه‌ر به‌ده‌ست درێژی که‌ران و ته‌عدا که‌راندا ئه‌گه‌رچی ئه‌وه موسڵمانیش بێت ڕێگه دراوه که بیکوژیت ئه‌مه له شه‌رعدا ناونراوه به(بدفع الصائل)به دورخستنه‌وه‌ی دوژمنی ده‌ست دریژ که‌ر ،که دوژمنی ده‌ست درێژ که‌ر دهشتیت تاکه که‌سێك بێت یان کۆمه‌ڵێك بن بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمویت {فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (9) } ئه‌مه‌ش که فه‌رموده‌ی خوایه که ده‌فه‌رموێت و فه‌رمان ده‌کات ئه‌وه کوشتار بکه‌ن که سه‌رپێچی ده‌کات ئه‌وه‌نده له کوشتاری به‌ده‌وام بن تاوه‌کو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر فام و عه قڵ و هۆشی خۆی ملکهچیمل که چی خوای تاك و ته‌نها ده‌بێته‌وه ،وصلح ده‌کات واز ده‌هێنێت له شه‌ڕوکوشتارو سه‌رپێچی کردن .
هه‌روه‌ها زانایان له‌م ڕوه‌وه کوشتاری ئه‌وانه‌یان به حه‌ڵاڵ داناوه که ته‌رکی واجبێک ده‌که‌ن هه‌روه‌کو أبو بکر الصدیق فه‌رمووی له کوشتاری ئه‌وانه‌ی که زه‌کاتیان نه‌داوه ووتی (والله لأقاتلن من فرق بین الصلاة والزکات فإن الزکات حق المال).
واتا:والله کوشتاریان ده‌که‌م ئه‌وه‌ی که جیاوازی بکات له نێوان له نوێژ‌و خهکاتدا زه‌کاتیش حه‌ق و به‌شی ماڵه.
له‌م ڕوه‌وه به‌پێی ئه‌م مانایانه جیاوازی نێوان کوشتن کوشتارمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت و کوشتن له سێ تاوانی دیاری کرودا به ڵگهو فه‌رمووده‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه ، به‌ڵام کوشتار بۆ زۆر شت ده‌بێت هه‌روه‌کو ده‌رچون له فه‌رمانی ئیمام و خه‌لیفه و یان له کۆمه‌ڵی موسڵمانان یان ده‌ست درێژی کردن به‌سه‌ر تاکی موسڵماندا بۆزانیاریش که مورتد ده‌کوژریت به‌ڵام له گه‌ڵدا ناکریت .
منیش ئامۆژگاری موسڵمانی موجاهید ده‌که‌مه‌وه که زۆر ئاگاداربێت به‌وه‌ی که ئه‌م جیاوازی یه بزانێت و له‌یه‌کیان جیابکاته‌وه ئه‌گه‌رچی هه‌ر موجاهید ێك بوو یان سه‌رکرده‌یه‌ك چونکه ئه‌م زانسته ورده ئه‌هلی سه‌له‌ف ووت‌و ویژی زۆریان له سه‌رکردوه و تاوه‌کو هه‌ندێکیان وتویانه (الفقه فرق و جمع)شه‌رع وتێگه‌یشتن له شهرعداکهوا جیاوازی بکریت و کۆی بکاته‌وه .
له‌م زانسته شه‌رعی یه‌دا زانایانی به‌رزوبه‌ڕێز شێخ محمد بن حسن الشیبانی کیتێبێکی داناوه به‌ناوی ( الجامع الکبیر ) بۆچون وداڕشتن وڕێڕه‌وی هه‌مووی بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی جیاوازی دووشتی جیاوازه کهلهیهکتر نزیکن وهه‌روه‌ها الحکیم الترمذي کیتابێکی داناوه به‌ناوی( الفروق ) ، هه‌روه‌ها محمد بن صالح الکرابیسي السمرقندي کیتابی (الفروق ) ، هه‌روه‌ها زانای گه‌وره‌و به‌ڕێز الجویني کیتابی ( الوسائل في فروق المسائل ) داناوه ، محمد ناطفي الطبري کیتابی ( الأجناس والفروق ) داناوه‌و الأسنوي المصري کیتابی ( مطالع الدقائق في تحریرالفوارق ) داناوه له‌هه‌مووی گه‌وره‌ترو به‌نرختر له زانستی جیاوازیدا کیتابی ( الفروق ) ه . الباعث علی القتال فی الإسلام
ئه‌وه‌ی ده‌نێردرێت بۆ شه‌ڕوکوشتار له ئیسلامدا.
1_ڕێگرتن له فیتنه‌و دورخستنه‌وه‌ی له موسڵمانان وبه‌رگری کردن له بیر‌و باوه‌ڕیان ،قوله تعالی (وقاتلهم حتی لا تکون فتنة) وقوله تعالی (أذن للذین یقاتلون).
2_سه‌رخستنی تاك یان کۆمه‌ڵ و بێدهستهڵاتهکان :قوله تعالی(وما لکم لا تقاتلون فی سبیل الله اولمستضعفین).
3_به‌ره‌نگاری کردن دژ به دوژمنانی شهڕوکهرو گه‌ڕانه‌وه‌ی له ده‌ست درێژی کردن قوله تعالی (وقا تلوا فی سبیل الله الذین یقاتلونکم ولا تعدو إن الله لا یحب المعتدین ).
4_بۆ لێدان وسه‌رزه‌نشت کردنی ئه‌وانه‌ی که یارمه‌تی ده‌ژمنان ده‌ده‌نی شه‌ڕ که ده‌ده‌ن قوله تعالی(إنما ینهاکم الله عن الذین قاتلوا فی ا‌لدین وأخرجوکم من الدیارکم ).
5_به‌رگریکردن له ماڵ وخاکی موسڵمانان و خاکی ئیسلام به‌مانا شه‌رعی یه‌که‌ی نه‌ك به‌مانا ته‌سك و نه‌فامی یه‌که‌ی .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ