و/ عەبدولکەریم پێنجوێنی
(تاپۆپۆلاسار)ی
فه‌رمانڕه‌وای بابل كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاشووره‌وه دانرابوو له
ساڵی (626) پ ز ده‌ست به‌سه‌ر ته‌خت و تاج و فه‌رمانڕه‌واییدا ئه‌گرێت.
فه‌رمانڕه‌وای به ده‌سه‌ڵات خاوه‌ن هێزی (ماد) (كواكسار) له ساڵی (622) پ
ز وڵاتى مادی گه‌یاندۆته ئه‌و په‌ڕی هێزو توانا و ده‌سه‌ڵات ئه‌م پاشایه
په‌یمانێكی ئاشتی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ (ناپۆپۆلاسار)ی كلدانیدا ئه‌به‌ستێ
و ئامێ ت‌س)ی كچی ئه‌دا به (نابوڵد نزر) (به‌خت نه‌سر)ی كوڕی. هه‌ردوو
سوپای ماد و كلدانی ساڵی (609) پ ز ڕوو ئه‌كه‌نه وڵاتى ئاشوور و پاش سێ
ساڵ شه‌ڕو ئابڵوقهدانه له ساڵی (606) پ ز دا شاری نه‌ینه‌وا داگیر‌و
ویران ئه‌كه‌ن پاش ئه‌وه (ساراكوس)ی كوڕی (ئاشورپانیبال)ی ئاشووری ئه‌زانێ
تازه‌كار له‌كار ترازاوه و سوپای دوژمن نه‌ینه‌وای كاول كردوه ئه‌میش
به خۆی و دار‌و ده‌سته‌و خاو و خێزانه‌وه ئاگری بهردایهه قه‌ڵاکه و
هه‌موویانی تیا سوتاو كۆتایی به‌شه‌ڕ هات. داگیر كه‌رانی وڵاتى ئاشوور
خاكه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه له نێوان خۆیاندا به‌ش ئه‌كه‌ن: به‌شی رۆژهه‌ڵات و
سه‌رووی دیجله به‌ر ماده‌كان ئه‌كه‌وێت ئه‌وی تری ئه‌مێنێته‌وه بۆ
كلدانیه‌كان. (ناپۆپۆلار)ی كلدانی نێوان دیجله و فورات و هه‌موو
ویلایه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ری داگیر ئه‌كات فه‌رمانڕه‌وایانی (فینیقی و
سووریا) ئه‌خاته ژێر ده‌ستی خۆی، كوڕه‌كه‌ی به سوپایه‌كه‌وه ئه‌نێرێته
ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ندنی باج و ده‌ست به‌سه‌را گرتنی كۆشك و ته‌لاره‌كانی
بابل، به‌ڵام له‌به‌ر پیری و ته‌مه‌ن درێژی نه‌یتوانیوه هه‌موو كاره‌كانی
به ئه‌نجام بگه‌ێنێ له ساڵی (604) پ ز له دنیا ده‌رچووه. باوكی
(تابوه كهدنهزهری) دووه‌م زاوی (كواكساری مادی) ئه‌بێته
فه‌رمانڕه‌وای بابل. له كاتی مردنی باوكی‌دا له‌گه‌ڵ (نهخانو)ی
فه‌رمانڕه‌وای میسردا ئه‌بێته شه‌ڕیان و له‌نزیك فورات تێكی ئه‌شكێنێ و
به‌سه‌ریدا زاڵ ئه‌بێت. ئیتر به په‌له ئه‌گه‌ڕێته‌وه شاری بابل و
كاروباری ده‌وڵه‌تی كلدانی ئه‌گرێته ئه‌ستۆ.(1) ئازایه‌تی ئه‌م پیاوه
وه‌ك داگیركردنی وڵاتان و سه‌ركوت كردنی هۆزه‌كان و وێران كردنی (بیت
المقد‌س) و ڕاگویزانی جوله‌كه‌كان له ساڵی ( 597)دا پ ز له كاره
مێژووییه‌كانی ئه‌ژمێردرێت. ئه‌م شاهه‌نشایه له ئاسیادا به داگیر كه‌ر
ناوی ده‌ركردبوو، یۆنانیه‌كان ئه‌ڵێن: (تابوكهدنهزهر) به هێزو توانای
سوپاكه‌ی توانیویه‌تی ئه‌وروپا داگیر بكات و تاوه‌كو (هه‌ركول) یانی (جبل
طارق) ڕۆیشتووه. هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی مێژوویی ئه‌ڵێت: (به‌خت نه‌سر –
تابوكهدنهزهر) – فه‌رمانده‌ی سوپاكه‌ی به‌همه‌ن بووه، یاخود ئه‌ڵێن
فه‌رمانده‌ی سوپای كه‌یقوباد بووه.(2) له‌وه ئه‌چێ (كوردنهزهر) به
(گۆده‌رز) تێگه‌یشتبن، چونكه (مێژووی ته‌به‌ری) چاپی لێدن به‌رگی دووه‌م ل
649 و سرجان ملكم به‌رگی یه‌كه‌م ل 25، 26، 105. گۆده‌رز به‌كورد نه‌زه‌ر
ناو ئه‌به‌ن یانی کوڕی كورد نه‌زه‌ر(3) جگه له‌وه‌ی بابل یه‌كێك بووه له
شاره هه‌ره ناوداره‌كانی جیهان به‌خت نه‌سر به په‌ره‌پێدان و ئاوه‌دان
كردنه‌وه‌ی وڵاتى كلدهوه خۆی خه‌ریك كردووه. بابل به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌ری
فوراتدا به‌ش بووه دیوارێكی چوار گۆشه‌یی كه درێژی (60) كیلومه‌تر
بووه. درێژی هه‌ر لایه‌كی (15) كم بووه به چوار ده‌وری شاردا كێشراوه
ده‌وره‌ی دیواره‌كه‌ش به خهنهكێكی قووڵ و پان ده‌وره دراوه كه‌س
توانای چوونه سه‌ر دیواره‌كه‌ی نه‌بووه.
1. دانیال
پێغه‌مبه‌ر هاوچه‌رخی ئه‌م فه‌رمانڕه‌واییه بووه.2. ابن خلدون له
(العبد) دا‌و مه‌سعودی له مروج الذهب دا و ابن اثیر له تأریخ الکامل و
تأریخی سیستان ل 34 و ....هتد3. ده‌رباره‌ی ژیانی به‌خت نه‌سر له کتێبی
دووه‌م ملوک فه‌سڵی سێ 24،25 به درێژی باسی کراوه.
ئه‌و
گڵه‌ی له خه‌نده‌که که ده‌ریان داوه له‌گه‌ڵ قیر تێكه‌ڵیان كردوه و
خشتیان پێ دروست كردوه و دیواره‌كه‌یان پێ هه‌ڵچنیوه. به‌رزایی
دیواره‌كه (95) مه‌تر بووه. پانتاییه‌كه‌ی (25) مه‌تر بووه. دوو
عه‌ره‌بانه به ئاسانی به‌سه‌ریا هاتوچۆی كردوه. ئه‌م دیواره ( 250)
بورجی له‌سه‌ر دروستكراوه هه‌ر دوو بورج به‌یه‌كه‌وه دروست كراون.(1)
شاری بابل (100) ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ی تیا بووه هه‌مووی له (برۆنز) دروست
كراوه ڕوباری فورات به ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا ڕۆیشتووه. چه‌ند سه‌دێكی
گه‌وره‌ی به‌خشت لێ دروست كراوه، پردێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ڕوباری فورات
دروست كردوه له داری گه‌وره‌ی چوار پالۆ. هه‌موو شه‌وێك سه‌قفی ئه‌م
پرده‌یان به‌رز كردۆته‌وه و به ڕۆژ دایان داوه‌ته‌وه. یانی به‌شه‌و هاتو
چۆی ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری فورات نه‌بووه. باغ و بێستان و میوه‌ی زۆر
له‌شاردا بووه, له كاتى ئابلووقهدانى شار له لایه‌ن دوژمنه‌وه به‌شى
دانیشتوانی شاری كردووه. كۆشكی فه‌رمانڕه‌وای شار لای چه‌پی فوراته‌وه
بوون. به‌خت نه‌سر له ده‌ست نووسێكی خۆیدا ئه‌ڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
مه‌ردوخ خوای منه، منی به فه‌رمانڕه‌وایی گه‌یاندوه، منیش زۆر به
هه‌وڵ و كۆشش توانیم ده‌ست بكه‌م به دروستكردنی شار‌و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی
بابل. وه‌ك گلێنه‌ی چاوه‌كانم پارێزگاری ئه‌كه‌م. توانیم كۆشكێكی تیا دروست
بكه‌م كه جێگای سه‌ر سوڕمانی هه‌موو خه‌لكی ئه‌م دنیایه بێت. مه‌ڵبه‌ندی
فهرمانڕهواییم برده بابل ئه‌و كۆشكهم له‌سه‌ر سه‌كۆیه دروست كرد،
كه‌وتۆته كه‌ناری فوراته‌وه. شاره‌كه‌ی باوكم (ناپوپولاسار) كۆشكه‌كه‌ی
له خشت دروست كراوه، به‌ڵام به‌هۆى لافاوی گه‌وره‌ی فوراته‌وه ئه‌م
كۆشكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه تێك چووه، توانیم كه لاوه‌كانی پاك بكه‌مه‌وه
و گه‌یشتمه بنه‌ڕه‌ت و كه‌ناری فورات ئه‌و كاته به‌ربه‌ستێكی به‌رزم
له خشت و گل و قیر دروست كرد.
1. وه‌ک باسمان کرد دیواری
ناوبراو له سه‌رده‌می (شمارمێ)ی فه‌رمانڕه‌وای بابل دا به 70 هه‌زار
مه‌تر ده‌وره دراوه، پانتاییه‌که‌ی 6 عه‌ره‌بانه‌ی په‌هله‌وی بووه. ملل
قدیمه مشرق ل 130ئه‌م به‌سته‌م وه‌كو به‌رزی چیایه‌ك دروست كردوه ئه‌و
كاته كۆشك و تهلارهكانم له‌سه‌ر دروست كرد". له نزیك كۆشكه‌كه‌و له
كه‌ناری ڕوباری فوراتدا باخچه هه‌ڵواسراوه‌كانی دروست كرد. ئه‌ڵێن شاژنی
كورد ( ئامێ ت‌س) دڵی به وڵاتى گه‌رم دانهئههات. (به‌خت نه‌سرا)(1) له
سه‌ر ئاستی وڵاتى كوردان ئه‌و باخچه‌یه‌ی ڕازانده‌وه ته‌نها به‌جێ هێنانی
ئاره‌زووی شاژن به‌خت نه‌سر له سالی ( 561) پ ز له دنیا ده‌رچووه.
په‌رستگای (مه‌ردۆخ) كه به گه‌وره ترین په‌رستگای بابل ناسراوه له
دروست كراوهكانیهتی.
1. وه‌ک له باسه‌کانی پێشودا وتمان
له لایه‌ن (شمارمێ) وه دروست کراوه. دیاره به‌خت نه‌سر تازه‌ی
کردبێته‌وه وه‌ک کۆشک و ته‌لاره‌کانی تر.
له‌ناو چوونی ده‌وڵه‌تی بابل
پاش
له دنیا ده‌رچوونی (به‌خت نه‌سر) ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانڕه‌واییان
كردوه، كاره‌كانیان ئه‌وه‌نده گرنگ و بایه‌خدار نه‌بووه كه جێگای باس و
خواستی مێژوو نووسان بێت چواره‌مین جێ نشینی (به‌خت نه‌سر) كه
له‌بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وان نه‌بووه. پیاوێكی بارزگان بووه به ناوی (
نابونائید – نابو ناهید) ساڵی (555) پ ز فه‌رمانڕه‌وای بابلی وه‌رگرتوه و
چه‌ند په‌رستگایه‌كی ئه‌و شاره‌ی تازه كردۆته‌وه. كورشی گه‌وره ساڵی
(538) پ ز هێرشی كردۆته سه‌ر بابل و به‌سه‌ر (نابونائید)دا زاڵ بووه و
به‌دیل گرتویه‌تی. شاری بابلیهی وه‌ك شاری نه‌ینه‌وا كاول كردوه و وڵاتى
كلدانی كردوه به به‌شێك له ئێران. ئه‌وه به‌شێكی كورت بوو له مێژووی
كلدان و ئاشووور و عێلام كه په‌یوه‌ندیان به مێژووی كورد و ماد و
پارسه‌وه بووه. فهرمانڕهواییتازهی
كلدانیه‌كان(تاپۆپۆلاسار)ی فه‌رمانڕه‌وای بابل كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی
ئاشووره‌وه دانرابوو له ساڵی (626) پ ز ده‌ست به‌سه‌ر ته‌خت و تاج و
فه‌رمانڕه‌واییدا ئه‌گرێت. فه‌رمانڕه‌وای به ده‌سه‌ڵات خاوه‌ن هێزی (ماد)
(كواكسار) له ساڵی (622) پ ز وڵاتى مادی گه‌یاندۆته ئه‌و په‌ڕی هێزو
توانا و ده‌سه‌ڵات ئه‌م پاشایه په‌یمانێكی ئاشتی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ
(ناپۆپۆلاسار)ی كلدانیدا ئه‌به‌ستێ و ئامێ ت‌س)ی كچی ئه‌دا به (نابوڵد نزر)
(به‌خت نه‌سر)ی كوڕی. هه‌ردوو سوپای ماد و كلدانی ساڵی (609) پ ز ڕوو
ئه‌كه‌نه وڵاتى ئاشوور و پاش سێ ساڵ شه‌ڕو ئابڵوقهدانه له ساڵی (606) پ
ز دا شاری نه‌ینه‌وا داگیر‌و ویران ئه‌كه‌ن پاش ئه‌وه (ساراكوس)ی كوڕی
(ئاشورپانیبال)ی ئاشووری ئه‌زانێ تازه‌كار له‌كار ترازاوه و سوپای دوژمن
نه‌ینه‌وای كاول كردوه ئه‌میش به خۆی و دار‌و ده‌سته‌و خاو و خێزانه‌وه
ئاگری بهردایهه قه‌ڵاکه و هه‌موویانی تیا سوتاو كۆتایی به‌شه‌ڕ هات.
داگیر كه‌رانی وڵاتى ئاشوور خاكه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه له نێوان خۆیاندا
به‌ش ئه‌كه‌ن: به‌شی رۆژهه‌ڵات و سه‌رووی دیجله به‌ر ماده‌كان ئه‌كه‌وێت
ئه‌وی تری ئه‌مێنێته‌وه بۆ كلدانیه‌كان. (ناپۆپۆلار)ی كلدانی نێوان دیجله
و فورات و هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ری داگیر ئه‌كات
فه‌رمانڕه‌وایانی (فینیقی و سووریا) ئه‌خاته ژێر ده‌ستی خۆی، كوڕه‌كه‌ی
به سوپایه‌كه‌وه ئه‌نێرێته ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ندنی باج و ده‌ست
به‌سه‌را گرتنی كۆشك و ته‌لاره‌كانی بابل، به‌ڵام له‌به‌ر پیری و ته‌مه‌ن
درێژی نه‌یتوانیوه هه‌موو كاره‌كانی به ئه‌نجام بگه‌ێنێ له ساڵی (604) پ
ز له دنیا ده‌رچووه. باوكی (تابوه كهدنهزهری) دووه‌م زاوی (كواكساری
مادی) ئه‌بێته فه‌رمانڕه‌وای بابل. له كاتی مردنی باوكی‌دا له‌گه‌ڵ
(نهخانو)ی فه‌رمانڕه‌وای میسردا ئه‌بێته شه‌ڕیان و له‌نزیك فورات تێكی
ئه‌شكێنێ و به‌سه‌ریدا زاڵ ئه‌بێت. ئیتر به په‌له ئه‌گه‌ڕێته‌وه شاری
بابل و كاروباری ده‌وڵه‌تی كلدانی ئه‌گرێته ئه‌ستۆ.(1) ئازایه‌تی ئه‌م
پیاوه وه‌ك داگیركردنی وڵاتان و سه‌ركوت كردنی هۆزه‌كان و وێران كردنی
(بیت المقد‌س) و ڕاگویزانی جوله‌كه‌كان له ساڵی ( 597)دا پ ز له كاره
مێژووییه‌كانی ئه‌ژمێردرێت. ئه‌م شاهه‌نشایه له ئاسیادا به داگیر كه‌ر
ناوی ده‌ركردبوو، یۆنانیه‌كان ئه‌ڵێن: (تابوكهدنهزهر) به هێزو توانای
سوپاكه‌ی توانیویه‌تی ئه‌وروپا داگیر بكات و تاوه‌كو (هه‌ركول) یانی (جبل
طارق) ڕۆیشتووه. هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی مێژوویی ئه‌ڵێت: (به‌خت نه‌سر –
تابوكهدنهزهر) – فه‌رمانده‌ی سوپاكه‌ی به‌همه‌ن بووه، یاخود ئه‌ڵێن
فه‌رمانده‌ی سوپای كه‌یقوباد بووه.(2) له‌وه ئه‌چێ (كوردنهزهر) به
(گۆده‌رز) تێگه‌یشتبن، چونكه (مێژووی ته‌به‌ری) چاپی لێدن به‌رگی دووه‌م ل
649 و سرجان ملكم به‌رگی یه‌كه‌م ل 25، 26، 105. گۆده‌رز به‌كورد نه‌زه‌ر
ناو ئه‌به‌ن یانی کوڕی كورد نه‌زه‌ر(3) جگه له‌وه‌ی بابل یه‌كێك بووه له
شاره هه‌ره ناوداره‌كانی جیهان به‌خت نه‌سر به په‌ره‌پێدان و ئاوه‌دان
كردنه‌وه‌ی وڵاتى كلدهوه خۆی خه‌ریك كردووه. بابل به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌ری
فوراتدا به‌ش بووه دیوارێكی چوار گۆشه‌یی كه درێژی (60) كیلومه‌تر
بووه. درێژی هه‌ر لایه‌كی (15) كم بووه به چوار ده‌وری شاردا كێشراوه
ده‌وره‌ی دیواره‌كه‌ش به خهنهكێكی قووڵ و پان ده‌وره دراوه كه‌س
توانای چوونه سه‌ر دیواره‌كه‌ی نه‌بووه.1. دانیال پێغه‌مبه‌ر هاوچه‌رخی
ئه‌م فه‌رمانڕه‌واییه بووه.2. ابن خلدون له (العبد) دا‌و مه‌سعودی له
مروج الذهب دا و ابن اثیر له تأریخ الکامل و تأریخی سیستان ل 34 و
....هتد3. ده‌رباره‌ی ژیانی به‌خت نه‌سر له کتێبی دووه‌م ملوک فه‌سڵی سێ
24،25 به درێژی باسی کراوه.ئه‌و گڵه‌ی له خه‌نده‌که که ده‌ریان داوه
له‌گه‌ڵ قیر تێكه‌ڵیان كردوه و خشتیان پێ دروست كردوه و دیواره‌كه‌یان پێ
هه‌ڵچنیوه. به‌رزایی دیواره‌كه (95) مه‌تر بووه. پانتاییه‌كه‌ی (25)
مه‌تر بووه. دوو عه‌ره‌بانه به ئاسانی به‌سه‌ریا هاتوچۆی كردوه. ئه‌م
دیواره ( 250) بورجی له‌سه‌ر دروستكراوه هه‌ر دوو بورج به‌یه‌كه‌وه
دروست كراون.(1) شاری بابل (100) ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ی تیا بووه هه‌مووی
له (برۆنز) دروست كراوه ڕوباری فورات به ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا
ڕۆیشتووه. چه‌ند سه‌دێكی گه‌وره‌ی به‌خشت لێ دروست كراوه، پردێكی
گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ڕوباری فورات دروست كردوه له داری گه‌وره‌ی چوار
پالۆ. هه‌موو شه‌وێك سه‌قفی ئه‌م پرده‌یان به‌رز كردۆته‌وه و به ڕۆژ
دایان داوه‌ته‌وه. یانی به‌شه‌و هاتو چۆی ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری فورات
نه‌بووه. باغ و بێستان و میوه‌ی زۆر له‌شاردا بووه, له كاتى
ئابلووقهدانى شار له لایه‌ن دوژمنه‌وه به‌شى دانیشتوانی شاری كردووه.
كۆشكی فه‌رمانڕه‌وای شار لای چه‌پی فوراته‌وه بوون. به‌خت نه‌سر له
ده‌ست نووسێكی خۆیدا ئه‌ڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ردوخ خوای منه، منی به
فه‌رمانڕه‌وایی گه‌یاندوه، منیش زۆر به هه‌وڵ و كۆشش توانیم ده‌ست بكه‌م
به دروستكردنی شار‌و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی بابل. وه‌ك گلێنه‌ی چاوه‌كانم
پارێزگاری ئه‌كه‌م. توانیم كۆشكێكی تیا دروست بكه‌م كه جێگای سه‌ر سوڕمانی
هه‌موو خه‌لكی ئه‌م دنیایه بێت. مه‌ڵبه‌ندی فهرمانڕهواییم برده بابل
ئه‌و كۆشكهم له‌سه‌ر سه‌كۆیه دروست كرد، كه‌وتۆته كه‌ناری فوراته‌وه.
شاره‌كه‌ی باوكم (ناپوپولاسار) كۆشكه‌كه‌ی له خشت دروست كراوه، به‌ڵام
به‌هۆى لافاوی گه‌وره‌ی فوراته‌وه ئه‌م كۆشكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه تێك
چووه، توانیم كه لاوه‌كانی پاك بكه‌مه‌وه و گه‌یشتمه بنه‌ڕه‌ت و
كه‌ناری فورات ئه‌و كاته به‌ربه‌ستێكی به‌رزم له خشت و گل و قیر دروست
كرد.1. وه‌ک باسمان کرد دیواری ناوبراو له سه‌رده‌می (شمارمێ)ی
فه‌رمانڕه‌وای بابل دا به 70 هه‌زار مه‌تر ده‌وره دراوه، پانتاییه‌که‌ی 6
عه‌ره‌بانه‌ی په‌هله‌وی بووه. ملل قدیمه مشرق ل 130ئه‌م به‌سته‌م وه‌كو
به‌رزی چیایه‌ك دروست كردوه ئه‌و كاته كۆشك و تهلارهكانم له‌سه‌ر دروست
كرد". له نزیك كۆشكه‌كه‌و له كه‌ناری ڕوباری فوراتدا باخچه
هه‌ڵواسراوه‌كانی دروست كرد. ئه‌ڵێن شاژنی كورد ( ئامێ ت‌س) دڵی به وڵاتى
گه‌رم دانهئههات. (به‌خت نه‌سرا)(1) له سه‌ر ئاستی وڵاتى كوردان ئه‌و
باخچه‌یه‌ی ڕازانده‌وه ته‌نها به‌جێ هێنانی ئاره‌زووی شاژن به‌خت نه‌سر
له سالی ( 561) پ ز له دنیا ده‌رچووه. په‌رستگای (مه‌ردۆخ) كه به
گه‌وره ترین په‌رستگای بابل ناسراوه له دروست كراوهكانیهتی. 1. وه‌ک
له باسه‌کانی پێشودا وتمان له لایه‌ن (شمارمێ) وه دروست کراوه. دیاره
به‌خت نه‌سر تازه‌ی کردبێته‌وه وه‌ک کۆشک و ته‌لاره‌کانی تر.له‌ناو چوونی
ده‌وڵه‌تی بابلپاش له دنیا ده‌رچوونی (به‌خت نه‌سر) ئه‌و كه‌سانه‌ی
فه‌رمانڕه‌واییان كردوه، كاره‌كانیان ئه‌وه‌نده گرنگ و بایه‌خدار
نه‌بووه كه جێگای باس و خواستی مێژوو نووسان بێت چواره‌مین جێ نشینی
(به‌خت نه‌سر) كه له‌بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وان نه‌بووه. پیاوێكی بارزگان بووه
به ناوی ( نابونائید – نابو ناهید) ساڵی (555) پ ز فه‌رمانڕه‌وای بابلی
وه‌رگرتوه و چه‌ند په‌رستگایه‌كی ئه‌و شاره‌ی تازه كردۆته‌وه. كورشی
گه‌وره ساڵی (538) پ ز هێرشی كردۆته سه‌ر بابل و به‌سه‌ر (نابونائید)دا
زاڵ بووه و به‌دیل گرتویه‌تی. شاری بابلیهی وه‌ك شاری نه‌ینه‌وا كاول
كردوه و وڵاتى كلدانی كردوه به به‌شێك له ئێران. ئه‌وه به‌شێكی كورت
بوو له مێژووی كلدان و ئاشووور و عێلام كه په‌یوه‌ندیان به مێژووی كورد و
ماد و پارسه‌وه بووه