29/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌در داوا له كوتله‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات چاو له كوتله‌ی مواتن بكه‌ن
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، داوا له تێكڕای كوتله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، هاوشێوه‌ی كوتله‌ی مه‌واتن ده‌ستبه‌رداری موچه‌ی خانه‌نشینی خۆیان ببن، چاو له‌ئه‌وان بكه‌ن.
موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، له نامه‌یه‌كدا كه بۆ كوتله‌ی مه‌واتنی ناردبو تێیدا سوپاسی تێكڕای ئه‌ندامانی ئه‌و كوتله‌یه‌ی كردبو بۆ ئەو هەڵوێستەیان.
له‌نامه‌كه‌شدا نوسیویه‌تی "سوپاس بۆ خودا كه له عێراقدا كه‌سانێكی وه‌ك ئێوه ماوه کە ته‌نها ئامانجتان خزمه‌تی هاوڵاتیانی عێراقیه".
ناوبراو داواشی له كوتله‌ی ئه‌حرار و تێكڕای كوتله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، هاوشێوه‌ی كوتله‌ی مه‌واتن ده‌ستبه‌رداری موچه‌ی خانه‌نشینی خۆیان ببن.
هاوكات پێشتر كوتله مه‌واتن رایاگه‌یاندبوو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كوتله‌كه موچه‌ی خانه‌نشینی ره‌تده‌كه‌نه‌وه له‌و باره‌شه‌وه نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی عه‌مار حه‌كیمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی كردبوو تا له‌و باره‌وه بڕیاری پێویست بدات.
س.ع